سڵاو
پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت بکەن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای ئەوەی لیسا ڕۆیشت ن/ت بیری دەکردەوە بەڵام...کەسێک لە دەرگایدا
ن/ت:
وەرە..
جێنی:
سڵاو ن/ت بیستومە کە جیمین ویستویەتی بتبینێت هیچ بووە؟!
ن/ت:
هەر مەپرسە...
..بەبێزاری وای وت..
جێنی:
چیبووە هەموویم بۆ باس بکە
..وتی و لەسەر قەنەفەکە دانیشت..
ن/ت هەموو شتێکی بۆ جێنی باسکرد
جێنی:
ئەی خوایە گیان...واتا بۆیە ئەو ڕۆژە تەقەی لێنەکردی
..بە سەرسامیەوە وتی..
ن/ت:
ئەمانە بەلای منەوە گیرنگ نین چونکە من باوەڕم بە خۆشەویستی نییە تەنیا درۆیەکە
جێنی:
لەوانەیە زۆربەمان وا بیر بکەینەوە..بەڵام کە ئاشق بووی ئەوا ناتوانیت هیچ شتێک بکەیت خۆشەویستی هەستێکی ئاڵۆزە و زۆربەی کات بەهۆی خۆشەویستیەوە کوێر دەبین
ن/ت:
بەڵام تا ئێستا ئەو هەستەم نەبووە وە دڵنیاشم هەرگیز نابێت
جێنی:
ئیتر ئێمە ئەوە نازانین من دەبێت بچم سەردانی ژووری چاودێری بکەم
ن/ت:
باشە
..جێنی ڕۆشت..
لای یۆنگی و جیمین
یۆنگی:
بەخێر بێیتەوە بەڕێز پاڕک..ئەی کانگ ن/ت چۆن بوو؟
جیمین:
واتا دەزانی بۆلای ئەو ڕۆشتم...
یۆنگی:
بۆچی چویتە لای گەورەترین دوژمنم؟!
جیمین:
ئەوە پەیوەندی بە خۆمەوەیە هاتووم بۆلات تاکو شتێکت پێ بڵێم
یۆنگی:
واتا ئاواا....چییە؟؟
جیمین:
من نامەوێت چیتر لێرە کار بکەم با ڕێکەوتنەکەمان کۆتای پێبێنین..
یۆنگی:
مێشکت لە دەست داوە....چۆن ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێنینەوە؟تۆ هەموو شتێک لەدەست دەدەیت
جیمین:
ئەوەم بەلاوە گینگ نییە بێزاربووم لەخۆت و هەموو کارەکانت ئیتر دەمەوێت دوربم لەکاری مافیا و وەک کەسێکی ئاسای بژیم
یۆنگی:
چی بەسەر پاڕک جیمینی خراپەکار هات ئەوکەسەی هەردوو خوشکەکەی لە پێناو پارە فرۆشت؟!
جیمین:
من نامەوێت باسی هیچ شتێکی تر بکەم ئەمەش پەڕاوی دەست لەکار کێشانەوەم من دەڕۆم
..فایلەکەی لەسەر مێزەکە داناو ڕۆشت..
یۆنگی:
ئای خۆشەویستی چی لە مرۆڤ دەکات من مین یۆنگی نەبم سەری کانگ ن/ت لەبەردەمی ماڵەکەت فڕێنەدەم هاهاها خۆشەویستی نەفرەتی
..بە توڕەی وتی و لە کۆتاییەکەی پێکەنینێکی شەیتانی کرد..
ئێستا کاتیەتی
..وتی و سەیری کاتژمێرەکەی کرد..
کەسێک لە دەرگایدا
یۆنگی:
وەرە ژوورەوە
های مین:
سڵاو گەورەم
یۆنگی:
هەموو شتێک باش دەڕوات؟!
های مین:
بەڵێ کانگ ن/ت بەیانی سەردانی بازرگانی چەکەکان دەکات بە تەنها...ئەوێ لەژێر چاودێری مندایە
یۆنگی:
هاهاها....نزیکیت لە کۆتایی کانگ ن/ت ئەمجارە بەڕاستی دەمریت..
بەیانی
لای ن/ت لە کۆمپانیای وانگ
لیسا:
گەورەم دڵنیایت بە تەنها دەڕۆیت؟!
ن/ت:
لیسا ئەمە کەی قسەیە یانی من منداڵم؟
لیسا:
نا...تەنیا دەڵێم لەوانەیە ئەوێ مەترسیدار بێت
ن/ت:
لیلی خەمی منت نەبێت من پاسەوانیش دەبەم لەگەڵ خۆم...ئێوە دەبێت ئاگاتان لە کۆمپانیا بێت بەڵێن بێت زوو دەگەڕێمەوە
لیسا:
باشە ئاگاداری خۆتبە
..ن/ت پێش ئەوەی بڕوات سەیری لیسای کرد وەک ئەوەی کۆتا جاری بێت بیبینێت...ن/ت ڕۆشت و هەنێ پاسەوانیشی لەگەڵ خۆی برد..
..دوای ماوەیەک گەشتنە شوێنەکە بەڵام کەسی لێنەبوو چوونە ژوورەوە..ن/ت چاوەڕێی ئەو کەسانەی دەکرد کە بازرگانی چەک دەکەن..دەنگی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل هات و پاسەوانێکی ن/ت بەخێرا هات..
پاسەوان:
گ گ گەورەم!!!
ن/ت:
چیبووە؟؟
پاسەوان:
م مین یۆنگی لێرەیە...پاسەوانەکانی چواردەوری کۆگاکەیان گرتووە...وە ژمارەیان زۆر زۆرە
ن/ت:
چ چی!
..دەنگی کردنەوەی دەرگای کۆگاکە هات و مین یۆنگی هاتە ژوورەوە..
یۆنگی:
دووبارە سڵاو...لە مێژە نەمبینیویت حاڵت چۆنە؟
ن/ت:
تۆ چیدەکەیت لێرە؟پێت وایە بە ئەنجامدانی کاری نهێنی ئازایەتیت دەسەلمێنێت؟
یۆنگی:
نچ نچ نچ....بۆچی هەر لە سەرەتاوە شەڕ دروست دەکەیت من ویستم بەخۆشی قسەبکەین
ن/ت:
چیت دەوێت؟بۆچی هاتویتە ئێرە؟
یۆنگی:
گیانت...من دەمەوێت بتکوژم بە دەستەکانی خۆم و لاشەکەت بدەمە سەگەکان
ن/ت:
پێت وایە منیش ئەوەم ناوێت؟حەزدەکەم لێرە پارچە پارچەت بکەم
یۆنگی:
پێش مردنت سوپڕایزم بۆ ئامادە کردوی...وەرە
..های مین هاتە ژوورەوە..
ن/ت:
هـ های مین تۆ چیدەکەی لێرە؟!
های مین:
سڵاو گەورەم.هاهاها سوپڕازێکی چۆن بوو
ن/ت:
ئەو هەڕەشەی لێکردووی وایە؟مەترسە من ناهێڵم هیچت لێبکات
های مین:
ئەوەی لێرە دەبێت بترسێت تۆی نەک من کەس هەڕەشەی لێنەکردووم من لە سەرەتاوە لێرە بووم
..مەبەستی لای یۆنگی بوو..
ن/ت:
تـ تۆ دەڵێی چی؟؟
یۆنگی:
هەر ئەوەی کە بیستت...های مین سیخوڕە نهێنیەکەم و پاسەوانە تایبەتیەکەمە
ن/ت:
درۆ دەکەیت..
یۆنگی:
باشە من چۆن توانیم ناونیشانی بانکە نهێنیەکەت بزانم؟ئەی چۆن تۆم ڕفاند؟چۆن تۆم شاردەوە؟چۆ بە پیلانەکانتم دەزانی؟ئەمانە هەمووی کاری سیخوڕە نهێنیەکەم بوو"پاڕک های مین"ئەو کەسەی هێندە متمانەت پێدەکرد و کردتە دەستە چەپی خۆت
ن/ت:
بەداخەوە بۆتۆ من لەخوشک زیاتر متمانەم پێکردی کەچی تـ تۆ...هەمووتان نەفرەتین هەمووتان درۆتان لەگەڵ کردم سەرەتا باپیرم دواتر ئەوکەسانەی خۆشم ویستن لە دواوە برینداریان کردم هیچ کەسێک شایەنی متمانەم نییە
..هەموو ئەمانەی بە هاوارەوە وت..
لە کۆمپانیای وانگ
..لیسا و جێنی لە ژوورەکەی ن/ت دانیشتبوون چاوەڕێی ن/ت یان دەکرد لەناکاو جیمین هاتە ژوورەوە بەڵام زۆر شڵەژابوو..
لیسا:
چیبووە؟تۆچیدەکەیت لێرە!
جیمین:
ن/ت لەکوێیە؟
..بە ترس و شڵەژاویەوە پرسی..
لیسا:
پەیوەندی بە تۆوە نییە وە لێرە بڕۆ خێرا
جێنی:
ڕۆیشت بۆ کۆگای کۆن بۆ بینینی بازرگانی چەک چیبووە؟
جیمین:
بـ بەتەنیا؟
جێنی:
بەڵێ چیبووە؟
جیمین:
بەنەفرەت بیت ئەو ئێستا لە مەترسیدایە
جێنی&لیسا:
بۆچیی؟!!
جیمین:
من دوێنێ چوومە کۆمپانیای یۆنگی وتم دەست لە کار دەکێشمەوە و چوومە دەرەوە لە ژووری مین یۆنگی دواتر بیرم کەوتەوە مۆبایلەکەم لە ژوورەوەیە ویستم لە دەرگا بدەم بەڵام گوێم لە دەنگی های مین و یۆنگی بوو باسی پیلانیان دەکرد وە دەزانن ن/ت بە تەنها دەچێت وە لەوانەیە شتێک بکەن پێویستە ئێمە بچینە ئەوێ خێرا
لیسا:
ئێمە چۆن بزانین کە ئەمە تەڵە نییە؟؟
جیمین:
سوێند دەخۆم کە تەڵە نییە گەر خێرانەبیت هەموو شتێک وێران دەبێت
..بەخێرای بەڕێ کەوتن بۆ کۆگاکە..
لای ن/ت و یۆنگی و های مین
یۆنگی:
بەڕاستی جێی بەزەیت خەمت نەبێت ناهێڵم زیاتر خەم بخۆی و دڵتەنگ بیت تۆ دەکوژم و ڕەوانەی دنیاکەی ترت دەکەم....بۆخۆت بە ئارامی بخەوە
..چەکەکەی ئاڕاستەی ن/ت کرد..
ن/ت هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو وەک بڵێی بێزار بووبێت لە ژیان و بیەوێت بمرێت وە هەموو پاسەوانەکانی ن/ت یان کوشتبوو
ن/ت:
چاوەڕێی چیدەکەی بۆچی نایتەقێنی
..یۆنگی فیشەکەکەی تەقاند و گولەکە بەر سنگی کەوت بەڵام بەر دڵی نەکەوت ن/ت کەوتە ئەرزەکە وە بوو یۆنگی و های مین و پاسەوانەکان ئەوێیان جێهێشت و ڕۆشتن..
pov n\t
ئێرە کۆتاییە؟هەموو شتێک وەک ئەوەی پیلانم بۆی دانابوو وانەبوو...بەڵێنەکەی باپیرم شکاند من دەمرم؟ئازاری گولەکە هیچ نییە لە چاو خیانەتەکەی های مین..ئەی لیسا و جێنی چی؟ئەوان خەمبار دەبن؟هەست دەکەم چیتر هێزم نەما چاوەکانم دادەخرێن
end pov n\t
جیمین و لیسا و جێنی گەشیتنە کۆگاکە بەڵام زۆر درەنگ بوو
pov jimin
گەیشتینە شوێنەکە بەڵام..خۆزگە کوێر بوومایە بەس ئەو دیمەنەم نەبینی با ن/ت لەناو گۆمێک خوێن کەوتبوو..لیسا و جێنی وەک شێتێک یان لێهات ڕامکردە لای ن/ت سەرم لەسەر سنگی دانا...بۆ ئەوەی بزانم دەژی
end pov jimin
جیمین:
د دڵی لێدەدات
..بەچاوی پڕ لە فرمێسک سەیری جێنی و لیسای کرد..
جێنی:
خ خێرا ب بابیبەینە ن نەخۆشخانە
..لەبەر گریان بە ڕوونی قسەی نەدەکرد..
٭بــــەردەوامــــــدەبـــــێـــــــت٭
ن/ت دەمرێت؟؟
جیمین چیدەکات..؟؟
جێنی و لیسا چیان لێ بەسەر دێت؟؟
دەبێتە تۆڵەیەکی خوێناوی؟؟
چاوەڕێی پارتی نوێبکەن
خواتان لەگەڵ
1097وشە
You are reading the story above: TeenFic.Net