هەلاو
چۆنن باشن
پێش خۆێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت بکەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جێنی:
باشە بەڵام ئاگاداری خۆت بەو هیچی هەڵە مەکە
ن/ت:
نانەخێر بێخەمبە تەنها قسەی لەگەڵ دەکەم
..جێنی و ن/ت بەڕێ کەوتن بۆ کۆمپانیای جاکسۆن دوای ماوەیەک گەشتنە کۆمپانیاکە...
لای جاکسۆن
..کەسێک لە دەرگای دا..
جاکسۆن:
وەرە..
سکرتێر:
گەورەم خاتوو جێنی و هاوڕێکەی دەیانەوێت چاویان پێت بکەوێت
جاکسۆن:
هاوڕێ؟؟باشە بابێن
..جێنی و ن/ت هاتنە ژوورەوە..
جێنی:
سڵاو گەورەم...ئ ئەوە ڕینای هاوڕێم دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات
جاکسۆن:
قسە لەبارەی چی؟
ن/ت:
دەمەوێت بەتەنها قسەت لەگەڵ بکەم بەڕێز جاکسۆن
..جێنی سەیری جاکسۆنی کرد جاکسۆنیش سەری بە باشە جوڵاند..
جێنی:
ئێ من دەچمە دەرەوە ئێوە قسەبکەن
جاکسۆن:
ئێ خاتوون ڕینا ئەو باسە گرینگە چییە کە تۆی تا ئێرە هێناوە؟
ن/ت:
ویستم قسە لەگەڵ سیخوڕە کۆنەکەی مین یۆنگی بکەم
جاکسۆن:
چ چی؟ت تۆکێی؟چیدەکەیت لای جێنی تۆ پاسەوانی یۆنگی؟
ن/ت:
چیبوو بۆچی شڵەژای؟هیچی هەڵەم وت؟نەکا بڵێی ناتناسمەوە!
جاکسۆن:
تۆکێی؟چیدەکەیت لێرە؟
ن/ت:
خۆت هەڵی بێنە
..بۆ خاتوون ن/ت وادەزانی جاکسۆن مریشکە تا هەڵی بێنێتەوە🤨😂😂..
..جاکسۆن سەیری نێو چاوەکانی ن/ت ی کرد و کەوتە بیرکردنەوە..
ن/ت:
ناحەقت ناگرم ماوەیەکی زۆرە نەتبینیوم"کۆتا دەرفەتم دایتێ"هێشتا نایەتەوە بیرت؟
جاکسۆن:
"کۆتا دەرفەتم دایتێ".......نەخێر
..هەستایەوە سەرپێ و بە شۆکەوە سەیری ن/ت ی دەکرد ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد..
ک کانگ ن/ت....نابێت تۆ مردوویت
ن/ت:
کێ وتی؟هەتا بە چاوەکانی خۆت لاشەی مردووەکە نەبینیت باوەڕبە مردنی مەکە سیخوڕی مین یۆنگی
جاكسۆن:
بۆستە لە بانگکردنم بەو ناوە نەفرەتیە من ئێستا دوژمنی مین یۆنگیم خاتوو کانگ
ن/ت:
دوژمنی دوژمنەکەم دۆستی منە
جاکسۆن:
مەبەستت چییە؟؟
ن/ت:
ئێمە هەردووکمان یەک ئامانجمان هەیە ئەویش"لەناو بردنی مین یۆنگی"ئەی وانییە؟ پێت چۆنە ئێمە هەردووکمان لە دژی بووەستین؟
جاکسۆن:
یانی دەتەوێت ڕێکەوین؟
ن/ت:
ڕێک بەو شێوەیە
..جاکسۆن هەنگاوی ناو هاتە بەردەم ن/ت..
جاکسۆن:
کەواتا من ڕازیم بە ڕێکەوتنەکە خاتوون کانگ
..جاکسۆن دەستی بۆ تەوقەکردن درێژکرد ن/ت ش تەوقەی لەگەڵ کرد..
لای یۆنگی و جیمین لە کۆمپانیای مین
یۆنگی:
یانی هیچیان نەوت؟ئەی تۆ پەیکەر بووی لەوێ نەتوانی هەڕەشەیان لێبکەیت؟یانیش کچی جوان بوون؟
جیمین:
بۆستە مین یۆنگی بۆستە پێویست بەم هەموو توڕەییە ناکات
ن/ت:
بۆستم و توڕە نەبم لە کاتێکدا خیانەتکارێک بە ئارەزوی خۆی دەسوڕێتەوە تۆ هێشتا منت نەناسیوە
جیمین:
بەڵام شتێک تۆ دڵنیای کانگ ن/ت مردووە؟
یۆنگی:
بۆ فلیمی زۆمبیەکانە تا مردووەکان زیندووبێتەوە؟کەسێک لە بەرزای هەزار مەتر بکەوێتە ناوەڕاستی دەریا بەڕای تۆ ئێسکەکانیشی ئەمێنێت؟
جیمین:
بەڵام تۆ تەرمەکەیت بە چاوی خۆت نەبینیوە دەی تۆ واز لەو بابەتە بێنە...با وردتر بگەڕێین بەدوای جاکسۆن
لای ێنی و ن/ت و جاکسۆن لە کۆمپانیای وانگ
جێنی:
چی؟ت تۆ دەڵێی چی؟واتا چی من کانگ ن/ت م ئاگات لە خۆتە ڕینا؟!!!
ن/ت:
بمبورە بۆ ماوەیەکی زۆر درۆم لەگەڵ کردی بەڵام ناچار بووم باوەڕکە ناچاربووم
جێنی:
بەداخەوە بۆتۆ
..جێنی بە ڕاکردن چووە دەرەوە ن/ت ویستی دوای کەوێت بەڵام جاکسۆن وتی..
جاکسۆن:
وازی لێبێنە خۆی ئارام دەبێتەوە و لە هەموو شتێک تێدەگات
ن/ت:
باشە...بەڵام پێویستە زۆر وریابین مین یۆنگی لە هەموو شوێنێک بە دوات دەگەڕێت من پیلانێکم هەیە
جاکسۆن:
پیلانی چی؟
ن/ت:
سەیرکە٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لای لیسا و یۆنگی لە کۆمپانیای مین
لیسا:
ئۆو واتا جاکسۆن وانگ نەمردووە بەڵام تۆ لەبەر ئەو........
..یۆنگی قسەکەی پێی بڕی..
یۆنگی:
تۆم بۆ ئەوە بانگ نەکردووە قسەی خۆت بکەیت دەبێت هەمووتان وریابن و جوان لە جاکسۆن بگەڕێن
لیسا:
بەڵام چیت لە ئەو دەوێت؟؟
یۆنگۍ:
دەبێت سزای درۆکردن و دانانی مافیا لە دژی من بدرێت
..پاسەوانێک لە دەرگایدا..
یۆنگی:
وەرە...
پاسەوان:
گ گەورەم شوێنی جاکسۆنمان دۆزیەوە بەڵام.....
یۆنگی:
بەڵام چی؟؟
پاسەوان:
داوای بینینی تۆ دەکات لە خانوویەکی کۆن
جیمین:
چی دیارە شێت بووە؟؟
یۆنگی:
هاهاهاهاها....خۆی دێتە نێو دەستمان کارێکی ئاسانە
لیسا:
بەڵام چیدەکەیت؟؟
یۆنگی:
ئێمە هەر سێکمان دەچین لەگەڵ پاسەوانەکان و جاکسۆنی خیانەتکار دەستگیر دەکەین
..کاتەکە دەبەم بووبە شەو..
جێنی گەڕایەوە ماڵەوە و گڵۆپەکانی داگیرساند بەڵام شۆک بوو
جێنی:
ڕینـ........ن/ت؟ تۆچیدەکەیت لێرە؟؟
ن/ت:
هاتووم قسەت لەگەڵ بکەم نینی تکایە گوێم لێبگرە
جێنی:
قسەی چی؟تۆ هەموو ئەم ماوەیە درۆت لەگەڵ کردم
ن/ت:
بمبورە بەڵام ناچاربووم دەزانی من سەرۆکی مافیای کانگ بووم کچێک کە هەرگیز زەردەخەنەی نەدەکرد...جگە لە ڕەنگی ڕەش هیچی تری نەدەپۆشی بەردەوام ڕووخسارم شاردەوە من بەدەستی خۆم نەبووم بە مافیا...من بەڵێنم بە باپیرم دا تاهەناسەم تێدابێت مافیای کانگ بپارێزم بەڵام یۆنگی منی ڕفاند و ئەشکەنجەی دام تامافیاکەی ڕادەست بکەم بەڵام ڕازی نەبووم ئەو ویستی بم فرۆشێت بە دوژمنە کۆنەکەم بەڵام من لە بەرزای هەزار مەتر خۆم فڕێدایە نێو ئاو ئەو وای زانی من مردووم و دەستی بەسەر مافیاکەم داگرت من لەبەر ئەوە واڕەفتارم کرد تووشی لەبیر چونەوە بووم چونکە نەمویست کەس کەسایەتیە ڕاستیەکەم بزانێ من بۆ ئەوە دەژیم تا مافیاکەم ڕزگار بکەم ئەگەر تۆ ناتەوێت لێم خۆشبیت ئەوا من دەڕۆم سپاس بۆ هەموو شتێک
..ن/ت ویستی بڕوات بەڵام جێنی دەستی گرت..
جێنی:
ب بۆستە تکایە بەجێم مەهێڵە تۆ بەڵێنت پێدام من یارمەتیت دەدەم لەتۆڵەکردنەوە و بەدەست هێنانەوەی مافیاکەت
..بە قوڕگی پڕ لە گریان ئەو قسانەی کرد..
ن/ت:
هەرگیز بە جێت ناهێڵم
..ن/ت باوەشی لێدا و جێنی دەستی کرد بە گریان..
ببورن کاتەکە دەبەم
بەیانی لە خانووەکەی وا جاکسۆن بە یۆنگی وتبوو کەوا بێتە ئەوێ
..یۆنگی و لیسا و جیمین لەگەڵ پاسەوانەکان گەیشتنە شوێنەکە بەڵام مین یۆنگی شۆک بوو..
یۆنگی:
نەفرەت بۆچی ئێرە؟
وێنەی خانووەکە☟
جیمین:
چیبووە؟ئێرە کوێیە؟
یۆنگی:
گەمژە ئێرە ئەو شوێنەیە کە یەکەم جار ن/ت مان بۆی هێنا
جیمین:
ئااااااا ڕاستەکەی
..نانا درۆ دەکات😂..
لیسا بە ڕقەوە سەیری جیمین و یۆنگی دەکرد
یۆنگی:
دەی بابچینە ژوورەوە
..چوونە نێو خانووەکە..
کە چوونە ژوورەوە جاکسۆنیان بینی کە لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد
جاکسۆن:
ئۆو..سڵاو گەورەم ئایا دەزانی پێنج خولەک دوا کەوتی
یۆنگی:
جاکسۆنی نەفرەتی تۆی ترسنۆک كات بۆ من دادەنێیت
..بەهاوار و توڕەییەوە وای وت..
جاکسۆن:
بەڵێ ئەگەر پێویست بکات گەورەم...هاهاهاها یان باشترە بڵێم مین یۆنگی دز؟
یۆنگی:
ئەو دەمە نەفرەتیەت داخە...هاتیە کۆتایی جاکسۆن خۆت بەدەستەوە بدە
..جیمین و لیسا چەکیان ئاڕاستەی جاکسۆن کرد..
؟؟؟:
ئەوەی لێرە کۆتای پێدێت تۆی مین یۆنگی
٭بــــەردەوامــــــدەبـــــێـــــــت٭
پیلانەکەی ن/ت چییە؟؟
ئایا کاردانەوەی جیمین و لیسا دوای بینینی ن/ت چیدەبێت؟؟
یۆنگی چی بەسەر دێت؟؟
ن/ت مافیاکەی بەدەست دێنێتەوە؟؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە پارتی داهاتوو دەزانن
چاوەڕێی پارتی نوێ بن
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
خواتان لەگەڵ
1008وشە
You are reading the story above: TeenFic.Net