ڤۆت
.
.
.
.
.
کاتێک لە چاوەڕوانی پاسدا بووم، ئۆتۆمبێلێک لەبەردەمم وەستا و جامەکەی هێنایە خوارەوە
دکتۆر سونگهوون بوو.
سونگهوون: ن/ت وەرە من ئەتگەیەنم!
ن/ت: نا سوپاس، پاسەکە خەریکە ئەگات.
ئیتر سونگهوون پێداگیری کرد و منیش ڕویشتم و بەڕێکەوتین بۆ سەر کارەکەمان.
پاشان من چومە سەر کارەکەم ئەویش ڕۆیشتە سەر کارەکەی .
12:25
ڕۆزی:هاوڕێیان کاتی نانی نیوەڕۆ نیە ..؟؟
لیلی: بەڵێ، بابڕۆین منیش زۆر بریسمە!
ن/ت: منیش برسیمە با بڕۆین.
* کاتێک ڕۆیشتینە شوێنی نان خواردن دکتۆر سونگهوونیش لەوێ بوو *
ڕۆزی: وای هاوڕێیان بەینی خۆمان بێت ئەو دکتۆرە نوێیەش زۆر قۆزە.
لیلی: بەڵێ وایە زۆر قۆز و درێژە ڕێک لە جۆری منە.
کاتێک ئێمە ئەو قسەمان دەکرد سونگهوونیش لە بەرامبەر ئێمە بوو.
ن/ت: وسس..کچێ بێدەنگبە لەوانەیە گوێی لێ بێت
ڕۆزی: وویش جا چییە با هەر ئەگای لێبێت خۆ ئێمە هیچی خراپمان نەوتوە، وانیە لیلی؟
لیلی: بەڵێ ڕاست دەکات
ن/ت: باشە...بێدەنگ بن دەی با نانەکەمان بخۆین!
دواتر نانەکەمان خوارد و چوینە سەر کارەکەمان
منیش چەند فایلێک هەبوو دەبو بۆ دکتۆر سونگهوونی ببەم وە منیش فایلەکانم بۆ برد، لە دەرگاکەم دا .
سونگهوون :فەرموو وەرە ژورەوە ..!
ن/ت:دکتۆر ئەوە ئەو فایلانە بوون کە ئەتویست
سونگهوون :ئااا! دەتوانی لێرە دایان بنێیت.
منیش فایلەکانم دانا، خەریک بوو برۆم قاچم خلیسکا کەوتمە باوەشی سونگهوون ئەویش منی گرتەوە سەیری نا چاوەکانی منی کرد پاشان منیش هەستام هەستم بە شەرمەزاری کردوو داوای لێبووردنم کردوو ڕامکردە دەرەوە چومە لای لیلی و ڕۆزی وە ئە وانیش .....
ڕۆزی:ئەوە چی بووە ن/ت ...؟!!
لیلی:ئەوە چی بووە ڕومەتەکانت سور هەلگەڕاون...؟!
منیش هەموو شتێکم لە سەرە تاوە بۆ باس کردن
ڕۆزی:شەقێکی لە پشتی ن/ت دا ئااای کچێ .!!
ن/ت:ئایش.. بێدەگ بە خۆ بە ئەنقست وام نەکردوە ..!
پاشان کاتژمێر بووبە 9:20 شەو هەمویان ڕۆشتبونە ماڵەوە تەنها منو دکتۆر سونگهوون مابوینە لەبەر زۆری کار پاشان ئەو لە کارکەی تەواو بوو وتی...
سوونگهوون:ئەگەر تەواو بوی ئەتگەینمە مالەوە خاتوو ن/ت
ن/ت:نا تۆ برۆ من کە کارم تەواو کرد دەتوانم خۆم بڕۆمەوە
پاشان سونگهوون هەر پێدا گری کرد وەک هەموو جارێک وتی ناڕۆم تا تۆ تەواو نەبی لە کار منیش وتم باشە منیش فۆرمێکم پڕ دەکردەوە منیش هەر خەریکی فۆڕمەکەم بوم ئەویش سەیری منی دەکرد، پاشان منیش تەواو بوم لە کار دواتر لەگەڵ سونگهوون سواری سەیارەکە بووم کە خەریک بوو بڕۆین ویستم قایشی سەیارەکە ببەستم بەڵام نەمتوانی بۆیە سونگهوون وتی من بۆتی چاک دەکەم بەڵام لە کاتی بەستینی زۆر لێم نزیک بۆوە خەریک لێوی بەر لێوم بکەوێ پاشان ....
سونگهوون:وتی ببورە .!
ن/ت:ئحمم...کێشەنییە...
منیش وەک تەماتە سور بومەوە نەمئەزانی چی بکەم....
You are reading the story above: TeenFic.Net