بیر کردنەوە

Background color
Font
Font size
Line height

٢٥٠کۆمێنت و ١١٠ لایک وەک ڕێزی ماندو بونم
و ڕای خۆتان بڵێن
خوێندنەوەیەکی خۆش🥺

ـ
ـ
یادە وەریەکانم
ـ
ـ
ھێشتا لێدانەکانی دڵم خێرا دەبن کاتێ بیر لە دوێنێ شەو دەکەمەوە ھێشتا تێناگم من چۆن توانیم بەرگەی ئەو قسانە بگرم ھەرگیز بڕوام نەبو ھێندە بەھێز بم ھەمیشە خۆم وەک منداڵێكی لاسار دەھاتە پێش چاو بەڵام دوێنێ تێگەشتم کە گەر بەھێزیش نەبوی دەبێ ھێز دروستکەی تا بەرگەی دیاریە سەیرەکانی ژیان بگریت ھێشتا ئەوەتا بیر لە دوێنێ شەو دەکەمەوە کاتێ جۆنگ کووک دانی بە ھەمو شتێکدانا کە توشی شۆکی کردم:

:منیش تۆم بە دڵە.
~ گۆشتەکە پەڕیە قورگم کەوتمە کۆکە خێرا ھەستا و ئاوی پێدامو بە ھێواشی کێشای بە پشتمدا وەک بڵێی خۆی لە گوناھی قسەکانی ڕزگار کا~
:باش بوی؟
باشترم سوپاس.
~ چوەوە جێگەی خۆی وەک بڵێی ھیچی نەوتبێ~
تۆ وتت چی کەمێ پێش ئێستا؟
~ھیوام وابو بە ھەڵە وتبێتی یا من ھەڵە بیستبێتم~
:وتم تۆم بە دڵە. ~ زۆر بە سادەی~
~ چاوەکانم خەریک بون دەھاتنە دەرێ نازانم لە توڕەییا یاخود شۆکبوم~
تـ... تۆ ئاگاو لە خۆتە جۆنگ کووک؟
زۆر بەسادەی سێری کردمو وتی: بەڵێ .
نا دڵنیام پێش ئەوەی بێین خواردو تەتەوە وایە؟
:من بە تەواوی ھێزی مێشکمەوە لەلاتا دانیشتوم مینام.
بەڵام گاڵتە دەکەی؟ وایە؟
برۆی لێک ئاڵانو توڕەبونی پێوە دیاربو وتی: من درۆ ناکەم لەگەڵتا مینام.
بـ..بـ ..بەڵاممم من ھاوسەر گیری دەکەم تۆ باسی چی دەکەی ئێمە وتمان ھاوڕێ بین نەکا من شتێکم کردبێ ھەڵە لێم تێ گەشتبی؟ نەکا لە یاد کردبێ من ھاوسەر گیری دەکەم؟
~ بە خێرایو بێ ئەوەی بەین بەم بە وشەکان قسەم دەکرد~
وەک ھەمو کاتێ بێ باکانە وتی: ئەزانم و نا نەخێر ھیچ شتێ نەبوە من ھەڵە لەتۆ تێگبەم تەنھا دڵم داوای تۆکات.
بۆخا تری خوا جۆنگ کووک تۆ ئاگات لەخۆتە؟
~ بە توڕەییەوە کێشام بە مێزەکەدا~
:بەڵێ ئاگام لە خۆمە دەنگ بەرز مەکەوە بەسەرمدا.
چاوم زەق بۆوەو وتم: تۆ باسی چیەکەیت ھێشتا خۆو لەمن توڕە ئەکەی؟ مافی ئەوە نیە تێگەی؟ من ئەو کەسەم ئەبێ توڕەبم ژنێکی دەسگیران دارت ھێناوەتە خواردن گەیەکی چۆڵ داوای خۆشەویستی لێکەیت ئەتەوێ ئارام ببمەوە بۆ خاتری خوا جۆنگ کووک تکایە وەرەوە ھۆش خۆت تکایە .
برۆی بەرز کردەوەو وتی: کێ وتی وەرە لەگەڵمدا؟
~ چاوەکانم ھێندە زەق ببون نازانم بۆ لە جێی خۆیانا بون~
ھھھ بەڕاستیتە ئەم قسانە؟ خۆو نەوت نان دەخۆین و تایھیۆنگیشت بانگھێشت کرد وتت ڕێی داوە بێم لەگەڵیشتدا؟
پێکەنینەکەی کرد ووتی: جا کێ ئەڵێت من ڕاستی مەسەلەکەم بە تۆ وتوە؟ من تەنھا بە تایھیۆنگم وت کە ئێوە بۆ خوانی کار دەبەمە دەرێ و وتی منیش نەھێم ئاسایە مینام دێت کارەکان لەبری منیش دەکات پاشان ناوی خواردنگەکەم ھەڵە بۆ ناردوە بێتیش نازانێ لەکوێین تا ئاسودەبین.
~ لەم کاتەدا من شۆک لێی دام تای باسی کاری نەکرد کە پێم وت ئاھھھ نااھھ بۆست یادم ھاتەوە ~
ـ
ـ

-گیانەکەم بۆ خوانەکە جۆنگ کووک قسەی لەگەڵدا کردی؟
:بەڵێ بەڵێ خۆ پێت ناخۆش نابێ گەر نەشھێم تۆ بچیت؟ خۆو دەزانی کارم زۆرە دڵنیام نەشھێم تۆ کاتێکی خۆشە بەیتە سەرو بە باشی بەڕێی ئەکەیت و سەرم بەرزەکەی.
-تششش خوانێکە ئەمانەی ناوێ ھیوادارم بێی بێ تۆ ھەستەکەم غەریبم.
:نا گەر دەڵێی کارمەندێک دەنێرم گەر زانیم ناتوانم بێم؟
-ناااھ بۆ نایەوێ ھەوڵبە زوو بێی جوان نییە بۆ ئێمە واکەین.
ـ
ـ
~ ئێستا تێگەشتم تای بۆوا لەگەڵمدا قسەی دەکرد و دەیگوت کارمەند دەنێرم ئاھ لەسادەیو گەمژەیم~
بە توڕەییەوە ھەستام و وتم: تۆ یاری بە ئێمە دەکەی بەڕێز جۆنگ کووک ؟
: ھھھ بوینەوە بە بەڕێز؟
چاوەڕێی چی بوی ؟
:نازانم لەوانەیە خۆشەویستەکەم!!
ھھھھ گاڵتە دەکەی؟
:ناھ تا دڵنیا نەبم لەوەی بەرام بەرم شتێکی ھەیە بۆم ھەنگاو نانێنم!!!
~ زۆر بە فێڵبازانە وای وت~
ئەمە کێ وتی من شتێکم ھەیە بەرام بەرت؟ ئەترسم دروست کراوی خەیاڵت بن؟
~ ھەستایە سەر پێو زەردەخەنە لێوی بەر نەدەدا و ھێواش ھێواش ھاتە بەر دەمم دوور کەوتمەوە و ھەر داھات چاوی خستە ناو چاوەکانم ~
د..ور .. کەوە تـ..تـ تکایە.
~ نزیکتر بۆوەو گوێی پێم نەدا تا پشتم بەر دیوارە ساردەکە کەوت کە لە تاو ساردی دیوارەکە خۆمم ھەڵدایەوە پێشێ بۆ ناو ئامێزی زۆکر بە دڵێکی فراوانەوە لە ئامێزی گرتم سەرم دانەوان ویستم خۆم ڕزگار کەم بەڵام ڕێی نەدام ~
: سێرم بکە مینام.
~ بە گوێم نەکرد و سەرم تۆزێکیش نەجوڵاند~
:وتم سەر ھەڵ ببڕەو سێرم بکە ھیچت لێ ناکەم.
~ بە توڕەییەوە~
ھھ جاری پێشوش وات وت.
:ئەو کاتە بێ ھۆش بوم.
ئەترسم بڵێی ئێستا بە ئاگایت؟
:ھھھھ سێرم کە.
ببورە ناھ دور کەوە لێم تکاو لێکەم کەسێ بمان بینێ ئابڕومان ئەچێ.
: کەس نامان بینێ ھەمویم گرتوە ئەم خواردنگەیە.
~ وا ھەستەکەم لە قوڕێکام کە بە پێی خۆم چومەتە ناوی بۆیە دەبێ خۆشم دەر بێم لێی~
وازم لێ بھێنە.
~ بە ھێواشی دەستی بۆ چەناگەم بردو بەرزی کردەوەو چاومان بەر چاوی یەک کەو~
:من ئازارت نایەم ناش ھێڵم کەس ئازارت با بۆیە ھەرگیز لەمن مەترسە من کە نەھێڵم کەس ئازارت با چۆن خۆم واکەم؟
چاوکانم پڕ فرمێسک بونـو وتم: بواکەیت؟ ببەوە بە جۆنگ کووکی جاران تکایە.
: بڕواکە ھەر ئەوەی جارانم.
ببەوو بەوەی ئاھەنگەکە نامەوێ بوناسم.
: ھێندە دڵـڕەق مەبە ھەر ئەوەم.
~ سەرم سوڕما~
و واتە چۆن؟ تۆ کوا من ئەناسی؟ چۆن ئەمە ڕویدا؟
زەر دە خەنەیەکی کرد ووتی: من ھەمان کەسی ئەو ڕۆژەم بەڵام کەوتمە داوی تۆ ھەر ئەو شەوە بەزۆر چاوەکانمم لادا لەسەرت بڕواکە ئەشم زانی دەس گیرانیت بەڵام یەکەم نیگام بۆت دڵم بێ ئەوەی پرسم پێ بکات ڕێگەی دا بێیتە ژورێ.
ئەمە ھەڵەیە دور کەوە لێم.
~ ویستم پاڵ بنێم پێوەی بەڵام بێ سوود~
~دەستەکانی توند تر کردو منی لە خۆی نزیک کردەوە دەستی توند کرد لە کەمەرم دەستەکەی کەی بۆ پشتی سەرمو سەرمی نزیک تر کردەوە زۆر ھەوڵی بەرگریم دا بەڵام بێسود بو ڕوخساری پێچوانەم کردەوەو لێوی نا بە لێوەمەوە چاوەکانم ھەستم کرد دێنە دەرێ دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکەکانم ھاتنە خوارێ بە ڕوخسارمدا تۆبڵێی ئاخۆ فرمێسکی خۆشی بێت! یاخود فرمێسکی ئازارو پەشیمانیو خیانەت؟
ھێواش لێم دور کەوتەوەو چاوی خستە ناو چاوە سور بوەکانمەوە دەستی ھێنا بە ڕومەتمدا فرمێسەکاکانمی دەسڕیو سێری دەکردم ~
بە ھێواشی چرپانی وتی: مینام لەگەڵ مندا لە ھەمو کەسەێ بترسە لەمن نا مینام بڕوام پێبکە ھەمو شتێ باشەبێ.
بە توڕەییەوە دەسەکانیم لایاو وتم:لێم گەڕێ با بڕۆمەوە ماڵەوە.
:وەڵامم نادەیتەوە؟
بە پێکەنینێکی گاڵتە ئامێز وتم: ھھھ بەڕاستیتە وەڵامی چی؟ من ئافرەتێکی خاوەن ھاوسەرم بەم زوانە ھاوسەر گیری دەکەین تۆ مێشکت لەکوێتایە؟
:بە وتنی نا لە تۆ بۆ ئەو ھەمو شتێ ھەڵە وەشێتەوە.
زۆر بەدەمت ئاسانە ھھھ من ئەوم خۆشەوێ ناتوانم لێشی جیابمەوە لەبەر کەسێک کە دوێنێ ناسیومە.
: تۆ ئەو خۆش ناوێت تۆ لەو ڕاھاتوی.
~ زۆر بەسادەی وشەکانی بەڕومدا ھەڵدەیا~
تۆ چوزانی؟ چوزانی چی لە دڵمایە؟
:ئەوەی من ئەیبینم بەسە تا بزانم چی تیایە.
ھھھ تۆ ھیچ نازانیو لە خۆتەوە قسەی ھەڵەو ڕەفتاری ھەڵە تر دەکەی بیر کردنەوە ھەڵەکانت بەرەو ئەمڕۆژە ھەڵەیەیان ھێنایت.
~دەسی بەرز کردەوەوھێنای بە قژمدا ~
:تۆ ھێندە لەو ڕاھاتوی نازانی ھەستەکانت جیا بکەیتەوە ھەستی خۆش ویستن جیایە لەگەڵ ھەستی پەیوەستبونو ڕاھاتن تۆ لەوە دەترسی کە لەدەستی بەیت لەوە ناترسی خۆشە ویستی لەدەست بەیت ئەم دوشتە جیاوازن مینام لە منداڵیەوە لەگەڵ یەکدان بۆیە ناتوانی ھەستەکان بناسیتەوە.
~ دەستی لەسەر قژم لایاو بەرەو ڕومەتمی ھێناو جێی فرمێسکەکانی بە ھێواشی گوشی~
: ئەوەی من ئەیبینم جیایە لەوەی تۆ ئەیبینیو ھەمو کەس ئەیبینێ تۆ خۆشت ناوێ مینام ئەوە باش بزانە ئاڵودەی بونی بوی لە ژیانتا گەر گریمان من وازیشم ھێنا و ھاوسەر گیریشتان کرد کە لە بونی بە دڵنیایو ھەمیشەی لە ژیانتا یەک لا بۆوە ئەوکاتە ھەستەکەی کە ھەستێکت نەماوە بەرام بەری و ناچاری لەگەڵی بژیت پاشان لەبری ڕاھاتن ئەو لە ژیانتا فێری ڕاھاتن دەبی لەگەڵ بێ ھەستیو بەرام بەری ھیوادارم ھەڵە نەکەیت لە ھەڵ بژاردنە کانتدا.
~ ھەر وشەیەک لە زمانی دەھاتە دەر بە وردی گوێم لێگرت بۆ ساتێ ھەستم کرد من ژیانێک ژیاوم کە خۆم ھەڵواسیبێ بە پەتێکی کاتیەوە~
خۆمم تێک نەیا ووتم: گریمان وابو مافی ئەوەو نایاتێ بانگھێشتم کەیتو ئەم کارە نەشیاوەکەی پاشان گەر من وابم بۆ ئەو تۆ چۆن ئەزانی من لەگەڵ تۆ ھەلێکمەبێ؟
:ھاھاھاھا مینامم من منداڵ نیم ئەوەنە گەورەم بەشی خۆم بزانم و تێبگەم .

تێناگەم لێت.
: ڕۆژێ کەکاتی ھات تێگەی لێم.
ئەتوانی دەست لەسەر ڕوخسارم لابەیتو ڕێم بەی بڕۆمەوە.
: تا وەڵام وەر نەگرم بستێک ناڕۆم.
وەڵام بۆچی تۆ تێناگەیت؟ ~ توڕەبوم~
پەنجەی خستە سەر لێومو وتی: شششش وتم ھاوار مەکە بەسەرمدا من وەڵامم ئەوێ.
نا نا نا نا تەواو؟
: ھاھاھا کاتت پێ دەدەم بیر کەیتەوە ئێستا فەرمو با بڕۆین.
~ دەستی لاداو دوور کەوتەوەو~
من لەگەڵ تۆ بۆ ھیچ جێیەک نایەم .
~ بە توڕەییەوە بە پەنایدا ڕۆشتم کەلو پەلەکانمم ھێناو بەرەو دەرێ ھەنگاوم نا ئاخۆ من لە چی توڕەم لە قسە کانی کە ھەستم بە دروستی کرد؟ یاخود لە ھەستەکانم کە ئاڵۆزبون! یاخود ھەست کردنم بە خیانەت؟
لە دەرەوە چاوەڕێی تەکسیەک بوم بەو ناوەدا بێت بەڵم تەنانەت یەک کەسی پێوە نەبو ~
: چاوەڕێی چیت؟
~ دەنگێ لە دوامەوە ھاو ئاوڕم نەدایەوە~
: لەگەڵ تۆمە وەرە من دەو گەێنمەوە.
~ دووبارە وەڵامم نەدایەوە~
: ھاھاھا یانی ئاوھا؟
~ لە ناکاو قۆڵی گرتمو ڕای کێشام بە دوای خۆیدا و ھەڵی دامە ناو ئۆتۆم بێلەکەوە~
ھاوارم کرد: ئەوە تۆ چیەکەی؟؟؟؟؟
:ئەوە ئەکەم کە پێویستە خۆم ھێناومی خۆشم دەت بەمەوە.
~ ویستم بێمە دەرێ بەڵام دوبارە دەرگاکەی پاڵ ناو قوفڵی دا لەسەرم و سێری دەکردم لە دەرەوەی ئۆتۆم بێلەکە~
ئەوە تۆ چیەکەی دەرگاکەم بۆکەوە.
~ کێشام بە پەنجەرەکەدا بەڵام وەک بڵێی لەگەڵ ئەوم نیە~
:تا ئارام نەبی ھیچ ناکەم.
~ھیچم نەوتو ڕوم وەر گێڕاو دانیشتم دوای تۆزێ لە ناکاو ھاتە ناو ئۆتۆم بێلەکەو بە خێرای لێی خوڕی~
تا ھێزم بو ھاوارم کرد : فریاااامممم کەوننن منی فڕاندوەەە.
~سێری ڕوخساریم کرد چاوی زەق ببۆوەو بە توڕەییەوە سێری کردم~
:دانیشە بە بێدەنگی.
~ لە ژێر دانەکانیەوە بە توڕەییەوە وای وت~
بەڵام بەر دەوام بوم: فریام کەون تکایە.
~ دەم کێشا بە پەنجەرەکەدا لەناکاو ئۆتۆم بێلەکە وەستا ئاوڕم دایەوە~
: دابەزە.
ھا؟
: وتم دابەزە.
~ بە سەر سوڕمانەوە دابەزیم و وەک ھەورە تریشقە ون بو لەبەر دەممدا~
گەمژە چۆن خۆی توڕە دەکا.
~ پاشان ویستم بڕۆم بەڵام سێری ڕێگاکەم کرد و ترس دایگرتم~
گەمژرە چۆن دامەبەزێنێت بۆ لێرە.
~ لەناکاو شنە بایەکی سارد ھەڵی کردو لەرزم لێ ھات لە سەرمادا ھێدی ھێدی دەستم بەڕێ کرد بوێریم نەبو زەنگ بۆ تای بکەم ئێستا دەپرسێ بۆ وام لێھاتوە بڵێم چی واللە جۆنگ کووک ماچی کردم داوای خۆشەویستی لێکردم منی بردە ژوان؟؟ ھھھ بمرم لەسەرمادا باشترە لەوە ... بەر دەوام بوم لە ڕۆشتن ھەستم کرد بە تەنھا نیم و تەپەی پێی کەسێکی کە دەھات بەڵام خۆم ئاسای کرد و خێرام نەکرد بەڵام لە ناکاو دەنگێک ھات~
:ھێی کچێ چیەکەی بەتەنھا؟
~ وەڵامم نەدایەوەو بەردەوام بوم و خێرام کرد بەڵام خێراترەبو ئەویش بۆیە دەسم بە ڕاکردکن کرد~
:ڕامەکە لەگەڵ تۆمە .
~ھەناسەکانم خێرابون ھێزی قاچم نەما پێڵاوەکانم بنەکەی بڵند بو تاکو لە ناکاو کەوتم بە زەویدا~
:تۆباشی.
~ خێرا ھاتە لامەوە چاوەکانمم داخست~
ھاوارم کرد: فریامممم کەونننننننن .
~ترسا و نەیزانی چیبکات~
:خانمەکەم تکایە ھێواش من ھیچ ناکەم ھێواشبە تەنھا خەمم بو بەتەنھای ئێرە پڕە لەکەسی خراپ.
~ بە ھێواشی چاوم کردەوە کوڕێکی لاوم بەر چاو کەو~
تۆ بەڕاستی ھیچم لێ ناکەیت؟
:نا بێگومان ناا بەڵام کەسیکە بەڵێ ئەم ناوە بەم کاتە پڕەبێ لە کەسی ئاڵوودەو سەر خۆش پاشان چیدەکەی بەتەنھا و بەم کاتە و بەم جۆرە جلانە؟
دڵم پڕبو و وتم نازانم.
: ئــ .. ئـ. ئێ باشە مەگری وەرە .
~ دەستی گرتمو ھەڵی ساندمە سەر پێ پێکانم خوێنیان لێ دەھاو ھەروە ھا ئەژنۆو قۆڵیشم بەھۆی کەوتنەکە
لەسەر کورسیەک لە قەراغی شۆستەکە دای نیشاندم و دەستی کرد گیرفانیو کلێک نسێکی دەرھێنا و دای پێم ~
:فەرمو برینە کانت بسڕە.
لێم وەر گرت ووتم: سوپاس.
~نام بە قۆڵمەوە و کەمێ دور لە سەر ھەمان کورسی لاما دانیشت~
ناتوانی پەیوەندی بە کەس کەیت؟
~ سەرم وەک نەخێر جوڵاند~
:کێشە نیە ناو نیشان دەزانی خۆ؟
بەڵێ.
:من دەت بەمەوە کێشە نیە.
~ سەرم وەک بەڵێ جوڵاندو لاشەم ھێشتا لە ترسا دەلەرزی~
: بەڵام چیەکەی لێرە؟ بۆ بەتەنھا؟
بە تەنھا نەبوم لەگەڵ کەسێکدا بوم.
~ سەرم شۆڕ کردەوەو دڵم پڕبو~
:خۆشە ویستەکەو ؟
خێرا سەرم بەرز کردەوەو وتم: نا نا ھاوڕێم.
:ئەی کوا شەڕتان کرد یا چی؟ ببورە زۆر دەپرسم بەڵام جێی قبوڵ نیە بەم کاتە خانمێکی وەک تۆ لەم ناوەدابێتو بچێ.
ڕاستە ئاساییە بەڵێ کەمێ دەمە قاڵێمان بو.
~ لە ناکاو کوڕەکە کەوت بە زەویدا لە ترسا نەم زانی چۆن ھەستام بەڵام لەتاو ئازار کەوتمەوە سەرم ھەڵ بڕی جۆنگ کووکم دی وەک وەحش کەوتبوە لاشەی ئەو کوڕە کوڕەکە لە شۆکدا نەیزانی چیبکات تەنھا دەیگووت بوەستە~
:بوەستە تــ تــ کای ..یە.
جۆنگ کووک: تۆ کێی کێی تا لێی نزیک بیتەوە؟؟ ھاا؟
~ ھاواری بەسەردا دەکرد~
بە گریانەوە ھاوارم کرد: بوەستە.
~ بەڵام سودی نەبو ڕوخساری لاوەکە پڕبو لە خوێن خەریبو دەمرد~
تا ھێزم بو ھاوارم کرد: جۆۆنگ کووووکک بەسەەەە.
~ئاوڕی دایەوەو سێری کردمو بەو دۆخە منی دی ڕای کرد بۆلامو ھەوڵیدا بەرزم کاتەوە بەڵام دەستیم بە توڕەییەوە لەنێو فرمێسکەکانما لادا ~
وازبێنە بەسە وامەکە ھیچی نەکردوە لێم.
جۆنگ کووک :چۆن ئەوەتا برینداری.
ئەو وای نەکردوە وازبێنە ئەو ویستی یارمەتیم بدات.
ـ
ـ
دوای تێ پەڕ بونی چەند خولەکێک/

JK
جۆنگ کووک :بم بورە ھەڵە تێگەشتن بو.
: ئاساییە منیش بم وادەکەم.
~لەسەر ھەمان کورسی بوین ھەندێ کەرەستەی فریا گوزاریم لە ئۆتۆم بێلەکەدا دەرھێنا تا یارمەتی لاوەکە بدە و برینەکانی پێ ساڕێژ بکە~
:بەڵام نابو خانمێک بەتەنھا جێ بھێڵی لەم کاتە ئێرە کەسی خراپی زۆر لێیە بەختی ھەبو کەمن زوتر ھاتم.
جۆنگ کووک : ڕاستە بەڵام کەمێ دەمە قاڵێمان بو.
: وایە ئەوەش دەبێ لەنێو ھاوڕێدا.
جۆنگ کووک : ھاوڕێ؟
:بەڵێ وتی شەڕمان بوە لەگەڵ ھاوڕێ کەمدا.
جۆنگ کووک :نەخێر ئەو خۆشەویستی منە.
:ئاھ ببورە بەڵام خۆی وای وت لەوانەیە لەڕوی نەھاتبێ ڕاستی بڵێ.
جۆنگ کووک : بەڵێ کەمێ شەر منە.
:زۆر سوپاس کاتی خۆو بە منەوە مەکوژە بڕۆلای خانمەکەت زۆر ترساوە و بریندارە من باشم سوپاس.
جۆنگ کووک: ناوت چیە؟
:جین ..کیم سۆک جین.
جۆنگ کووک :پێ خۆش حاڵمو ئەمە ژمارەکەمە پەیوەندیم پێوەکە من دەبێ ھەقی کارە نەشیاوەکەم بکەمەوە.
~ کارتەێکەمم دا پێی~
جین: منیش ھەروەھا و نا بەڕاستی پێویست ناکات من باشم .
:نابێ شتی وا وەری گرە تکایە ھەر شتێک پێویست بو بێ شەرم وەرە من دەبێ ھەر ھەقی چاکەکەو ھەڵەکەم بکەمەوە.
جین زەر دەخەنەیەکی کرد ووتی: زۆر سوپاس با بڕۆم کاتێکی خۆش.
:دەت گەێنم .
جین: نا نا پێویست ناکا ماڵمان نزیکە کاتێکی خۆش.
~ھەستاو ڕۆشت منیش بە توڕەییەوە بەرەو ئۆتۆم بێلەکە چوم کە مینامی تێدایە چومە ناویو ھیچم نەوت پێی کەرەستەکانم دانا و بەڕێ کەوتین تاگەشتینە ئۆتێلەکە دابەزیم بەرەو لای دەرگاکەی ئەو چومو بۆم کردەوە نەی توانی بڕوات دڵم ئازاری ھات بۆیە کردمە باوەشم~
ـ
ـ
~ زۆر چاوەڕێم کرد تا ھاتەوە ناو ئۆتۆم بێلەکە توڕەبو بەڵێ زۆر نا خۆشبو بە درێژای ڕێگا وەک کەسێکی بێزمان وابوین تا گەشتینە ئۆتێلەکە و لەناکاو دەرگاکەی بۆکردموە ویستم بێمە دەرێ بەڵام نەم توانی لەناکاو لە ئامێزی گرتمو بەرەوە ژورێ منی برد~
بە شەرمەوە وتم: خۆم دەتوانم با کەسێک نەمان بینێ .
~ بەڵام وەڵامی نەدامەوە لە ناو ئەسان سۆڕەکەدا داینامو دەستی نا بە دوگمەکەدا وەک بوڕکان خەریبو دەتەقی نەم وێرا ھیچ بڵێم گەشتینە قاتی خۆمان و ھەمدیس بێ ھیچ وشەیەک لە ئامێزی گرتمو بەرەو ژورەکەم~
:کارتەکەو؟
ھا؟
:کارتی ژورەکەو؟
ئا لە جانتا کەمدایە بۆستە.
~ گەڕام تا دۆزیمەوەو دام پێی
چوینە ژورەوەو لەسەر قەنەفەکە داینام~
:فریا گوزاری ؟
لە لای دەس شۆرەکە لە تاکەکاندایە .
~ دوای کەمێ ھاتەوەو دانیشت لە بەردەممدا دەستی کرد بە ساڕێژ کردنی برینەکانم کە خوێن پێوەی وشک ببۆوە ئەژنۆی چەپم زۆر ئێشی دەھاو کاتێ پاکی کردەوە~

ئای دێشێ . ~ بە ئازارەوە~
:ببورە نەم زانی.
~پاش کەمێک ھات بۆ پاژنەی پێم و پاشان ئانیشکم و ئەوێشی بۆ ساڕێژ کردم تەواو بو شتەکانی کۆ کردەوەو خستیە سەر تەپڵەکەکەی دواوەیو ھاتەوە دانیشتەوە لەلاما بێ ئەوەی سەر بەرز کەمەوە لایا~
:بم بورە بە ھۆی منەوە بو.
نا ئاساییە خەتای منیش بو دەمە قاڵێمان کرد و بە گوێم نەکردی.
:ترسای؟
کەمێ.
*ناا زۆرررر*
:کە کەوتی زۆر ئێشی ھاو؟
~سەرم وەک بەڵێ ڕاوەشاند~
~لە ناکاو کەوتە سەر ئەژنۆو جێ برینەکانمی ماچ کرد خێرا قاچم لادا ~
چی دەکەی؟؟؟
:ئازارەکان ماچەکەم کە بەھۆی منەوە بون.
وامەکە تکایە وامەکە لێمان با کاری ھەڵە ڕو نەدا دوربە لێم من تایم ھەیە خۆشمەوێ نامەوێ نێوانمان تێک بچێ.
:بیر لە قسەکانم کەوە تۆ ئەوت ناوێ و من چاوەڕێی وەڵامی تۆم.
~ ھەستاو چوە دەرێو منی بەم ھەمو جەن جاڵیەوە جێ ھێشت~
تایییییییی لە یادم کردددددد.
~خێرا مۆبایلەکەم دەر ھێنا و سێرم کرد~
چییییییی ٢٥ تەلەفۆن.
~تەلە فۆنم بۆ کردەوە خێرا ھەڵی گرت~
-تای.
: مینام تۆ لەکوێی بۆ وەڵام نادەیتەوە نازانی چەن ترساوم باشی تۆ؟
باشم ببورە مۆبایلەکەم بێ دەنگ کردبو .
:نابێ گیانەکەم بڕواکە ھێندە خەمم بو ھەمو خواردنگەکانی سیئۆل گەڕام بەڵام نەمدۆزیتەوە ئەو ناو نیشانەی بەڕێز جۆنگ کووک چوم بەڵام مێزێکی لێ نەبو بە ناوی ئەوەوە.
بەڕاست؟ دەبێ لێی تێک نەچوبێ؟بەھەڵە ناردبێتی؟
:نزانم دەبێ لە خۆی بپرسم گرنگ باشیت ؟ ھاتم دو جار بۆ ئۆتێلەکە وتیان نەھاتویتە تەوە پێم وتن پێم بڵێنەوە بەڵام گەمژانە ھیچیان نەوتوە.
-مەترسە من باشم گیانەکەم.
:ئێستا دێم دای خەوە بەڕێوەم.
ـ
~ پاش کەمێ تەلە فۆن کرایەوە تای بو~
گیان؟ ھاتی؟
:مینام پەیوەندیان پێمەوە کرد وتیان ھاتوی تەتەوەو بریناریت؟
ئا.. ئم کە ھاتی بۆو باسەکەم.
ـ
ـ
: چیییی چۆننننن بۆ ئاگاو لە خۆو نیە؟
ھاوار مەکە نەم زانی چیبکەم.
: مینام تکایە چیتر پێڵاوی پاژنە بڵند مەکەرە پێکانت حاڵی خۆت نابینی؟
ڕوداوێ بو گیانەکەم باشبو بەڕێز جۆنگ کووکی لێبو.
:سوپاس بۆخوا دڵنیای باشیت؟
بەڵێ دڵنیام شتێکی وانەبو.
:چۆن شتێکی وانەبو ئاخر کەوتنە خوارەوە لە قادرمە چۆن وانەبو؟
بڕواکە باشم بەس کمێ ئێشی دێ و تەواو.
: کوێو ئێشێ؟
ئەژنۆی چەپم زۆر ئێشێت بەڕاستی.
:با بڕۆین ھەستە.
بۆکوێ؟
:دکتۆر ھەستە.
نا بەڕاستی باشم.
:ئەوەتا دەڵێی دێشێ باش نیت ھەستە نەک شکابێ.
ناا ئەتوانم لەسەری بڕۆم نەشکاوە.
:نابێت ھەستە.
تای.
:گیانم.؟
ئەوەی ڕاستی بێ شوێنێکی کەشم دێشێ.
~ ترسا و خێر دەسی گرتم~
:کوێت؟
~دەستم لەدەستی دەر ھێناو ئاماژەم بۆ لێوم کرد~
:ھمم دکتۆری ئەوە لێرەیە.
بەڕاست؟
:بەڵێ زۆریش شارەزایەو پسپۆڕەو چەندەھا بڕوانامەی بەدەست ھێناوە.
بەڕاست ؟ ئەتوانم بچمە لای.؟
:ھەر خۆی ھێت بۆماڵەوە.
خۆم دراما کرد و دەستم بە سنگمەوە گرتو و وتم :
نااھ ئەوە دکتۆرێکی بێ ئەدەبە دەست درێژی ئەکات.
:گاڵتەم پێ دەکەی توخوا؟
نااا بۆ؟
:ئاوەرە لام.
~ خێرا بە پێ کەنینەوە لە ئامێزی گرتمو لێوی نا بە لێومەوە پاش کەمێک وتی: چۆنە دکتۆرەکەت؟
شازی دکتۆرە.
:ھاھاھاھا پێم نەوتی.
لێوی نزیک بو لە لێمەوەو ھەناسەکانمان لێک ئاڵابون کاتێک وتی: دڵنیای ھیچ کوێت نا ئێشێت؟
~ سەرم وەک نەخێر جوڵاند~
:دنیا ئەڕوخێنم گەر ئازار بە تاڵە موێکت بگات.
ھھھھ بەڕاستی من باشم خەمت نەبێ.
: بۆ خۆتت نە گۆڕیوە؟
دەستی خستە سەر دەمیو چاوی زەق کردەوەو وتی:
چاوەڕێی من بوی بوگۆڕم؟
زۆر بێ تەربێتیت تای. ~ بە شەرمەوە~
:ھھھھ ئەمرم بۆ رۆحت ھەستە خۆت بگۆڕە و با پشو بەی ئەم جلو بەرگە ناخۆشە.
~ سەرم وەک بەڵێ جوڵاند و ویستم ھەستم بەڵام نەم توانی ھەمدیسان~
:کێشە نیە وەرە.
خستمیە ئامێزیو بەرەو ژورەکەم بردمیو داینام لەسەر پێخەفەکەم ووتی: کامە ئەپۆشی لە جەلەکانت؟
ھار کامێک بێت.
~جلێکی ناو ماڵی بۆم ھێناو لاما داینا~
ماچێکی ناوچەوانمی کردو وتی: خۆو بگۆڕە ھەرچیەک ویست لە دەرەوەم تەواو بوی بانگم کە.
~ ویستی بڕوا قۆڵیم گرت ئاوڕی دایەوە~
:چیتە گیانەکەم؟
سەرم دانەوان ووتم:ناتوانم زنجیرەکە کەمەوە.
:ھمم ھەر زانیم چاوەڕێی من بویت.
دە تایی شەرمەزارم مەکە بەڕاستی نەم توانی.
:گاڵتە دەکەم ئا ئا ھھھ .
~ ھاتە لامو دەستی برد بۆ زنجیرەکەم و کردیەوە بۆم بەڵام بەوە نەوەستا دەستی بە ماچ کردنی پشتم کرد تەزویەک بە لاشەمدا ھات ھێواش عزیەکەمی داکەند لێوی ھێنایە لای گوێ کانم و بە ھێواشی وتی~
:تا زیاتر کات بڕوا من زیاتر و زیاتر تینوی تۆ دەبم.
بە دەنگە لەرزۆکەکەم وتم: تـ.. ت..ای.
:ھم.
~ ماچی پشت گوێمی دەکرد~
ئەم شەو ھیلاکم.
~وەستا~
:تێدەگەم بم بورە گیانەکەم .
~ھەستاو چوە دەرێ~
*نازانم من ھیلاکم یا مێشکمو دڵم*
ـ
تای تەواو بوم.
~ ھاتە ژورێو سێری کردم ~
:موکیاژەکەو؟
ناتوانم ھەستم تۆ یارمەتیم بە.
:نا.
بۆ؟؟؟؟؟ ~ بەسەر سوڕمانەوە~
:ناھێڵی بتگۆڕم بەس ئەھێڵی موکیاژەکە لێ کەمەوە.
منداڵ مەبە تای.
:ئەبم.
~بە داماوی سێرم کرد~
: نەخێر خاتو مینام بەم چاوانە سێرم مەکە .~ڕوخساری لادا~
~زیاتر خۆم داماو کرد بە تیلەی چاو سێری کردم~
:ئۆف باش باش وەرە مەکرخان.
حااا زانیم.
:وامەزانە سەر کەوتوی بەڵام دڵم نایەت جێت بێڵێم.
ھممم.
~بەرەو دەست شۆرەکە بردمیو دەمو چاوی پاک شتم~
:خۆ ھیچ ناخۆیت؟ برسیت نیە؟
نا .
:دەی وابێ دانەکانیشت بۆ دەشۆم.
ھھھ زۆر باشە .
~ھەڵی گرتمو خستمیە سەر قەراغی دەست شۆرەکە و خۆی خستە نێو قاچم~
:دەی دەمت بکەوە.
~ پاش کەمێک تەواو بو لە دان شتنم~
سوپاس.
:ھمم.
چیە؟
:سوپاس نا شتێکی کە.
خۆمم گێل کرد: شتی وەکو؟
خۆی داماو کرد:ئەو شتە خۆو ئەزانی.
من ھیچ شتێ نازانم.
: کێشە نیە وەرە دابەزە.
~ ڕوخساریم گرتو بەرزم کردەوە بۆ ئاستی خۆمو ماچێکی خێرای لێویم کردو دور کەوتمەوە~
:ھەر ئەوەنە؟
کەمە.
:نا ھھھھ.
~ کردمیە باوەش ھەتا نوستنەکە دەنگی قاقای من لەماڵە کەدا دەبیسترا بە ھۆی خوتوکە دانەکانی تای~
بەسە مردم
:حەزەکەم گوێم لەقاقا کانت بێ .
~لەسەر پێخەفەکەم دای نام و پاڵی خستمو بەتانیەکەی پێمدادا ~
لێرە نابیت؟
:دەبێ بڕۆم ھەندێ فایل ھەن ئەبێ کار کەم لەسەری لەماڵەوەن پێم بوایە نا ڕۆشتم.
بە زەردە خەنەوەوتم:کێشە نیە شەوت شاد و ئاگاداری خۆت بە.
ماچی نێو چەوانمی کرد وتی: تۆش رۆحی من.
ـــــ
بەڵێ ئەمە ڕوداوەکانی دوێنێ شەوبون کەمن ھێشتا بیر دەکەمەوەو شەو خەوم لێ نەکەوت لە تاو بیر کردنەوە ئاڵۆزەکانم.

10:22AM

خۆمم شتو نانم خوارد ئەمڕۆ توانیم بەڕێدا بڕۆم ھەر چەنە دەشەلیم کەمێک لە ناکاو لەدەرگا درا ھەستام و بەرەو دەرگاکە بە ھێواشی ڕۆشتم و کردمەوە.
چاوەکانم زەق بونەوەو وتم: چی دەکەی لێرە؟
~ لە دەرگاکە بێ فەرموی من خۆی کرد بە ژووردا~
: ھم شەرمە ئاوا پێشوازی لە ھاوڕێکەت دەکەی؟
بەڵێ بەڵێ وەک بڵێی زۆر باشیت تا

You are reading the story above: TeenFic.Net

#kurdish