بـٓەشُـَیـ دوٓوَهٓـەمْـ

Background color
Font
Font size
Line height

لەماوەی سیانزە ساڵی ڕابردوو هەرگیز گوێم لەناوی خۆم نەبووبوو لە زاری کەسێکەوە کاتێک ئەو فریشتەیە بەناوی خۆمەوە بانگی کردم وامزانی هەر لەوساتەدا بەڕاستی گیانم دەکێشێ، چۆن دەکرێ مرۆڤێکی ئاسایی دیدگات بخوێنێتەوە؟ بێگومان ئەو فریشتەیەکە و دەستی بەسەر منی نەگریسدا گرتووە، کاتێک لەسەر شانم نزم بوویەوە بۆ ساتێک نیگایی چاوە ڕەشەکانی ئارامی و ئاسوودەیی پێبەخشیم، ئەو شەیداییەی من بە ئەنجێلاوە دوو ساڵ بەر لەئێستا ڕوویدا لەو ساتەوەی لەو کلێسایەدا دەژیام بۆ ساتێکیش سەرنجی ئەنجێلام نەدابوو نەک تەنیا ئەو بەڵکو هیچ کچێکی ئەم کلێسایە بۆمن سەرسامکەر نەبوو ئەوەش بەهۆی یەکەم خۆشەویستمەوە بوو کە لەتەمەنی شانزە ساڵی شەیدایی بووم، ئەو بەساڵێک لەمن گەورەتر بوو

قژێکی زەردی ئەفسوناوی هەبوو لەگەڵ دوو چاوی بێوێنەی تابلۆیی پێستی هاوشێوەیی پارچە شەکرێک بوو کەسێکی میهرەبان و بەسۆز بوو کە هەندێک لە منداڵە هەتیوەکان بەدایکی خۆیان دەزانی و بەدایکە بانگیان دەکرد، ئەو کچە خولیایەکی هەبوو که نیگارکێشان بوو هەمیشە نیگاری ڕەنگاو ڕەنگی لەسەر دیوارەکانی کلێسا دەکێشا منیش هەموو جارێک بەدزییەوە سەیریم دەکرد، کاتێک تەمەنی گەیشتە هەژدە ساڵان ئەو کڵێسایەی بەجێهێشت بۆئەوەی بتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێ، ئەو کاتەش تەنیا سەیری ڕۆیشتنیم کرد و هیچم ئەنجامنەدا، ڕاستە! پێشتریش هەر ترسنۆکێک بوومە و هەست دەکەم ترسنۆکی لە خوێنمدایە بەڵام دڵخۆشم ئەو کاتە هەستەکانم بۆی دەرنەبڕی چونکە فریشتەیەک شوێنی ئەوی گرتەوە، هیچ کەسێک نەیتوانی بوو بەوێنەی ئەو پەرۆشم بکات هەر نیگایەکی چەند چرکەیی ئەو سەدان کاتژمێر دەمخافلێنێت لەکافرێک دەچێت بێئاگایە لە حاڵم کە هەموو شەوێک لەگەڵ ناوهێنانی ئەو چاوەکانم لێکدەنێم، لەوکاتەی چاوە عیبڕیەکانی ئەوم ناسیوە خۆم بەنابینایەک دێتە بەرچاو، کە ئەگەر کوێریش بام هەر تەنیا ئەوم دەبینی

هێشتا لە شوێنی خۆمان وەستابووین و لەیەکترمان دەڕوانی، پەنجەی دۆشاومژەم لەبەرگی ئینجیلەکەی دەستم دەخشاند و دەنگێکی بێزارکەری دروست کردبوو، لەناو چاوە ڕەش و تاریکەکانی ون بووبوم و بیرم لەوە دەکردەوە بۆچی لەو هەموو کەسە بڕیاریدا لەگەڵ من بدوێ؟ ئایە هاتووە سزام بدات لەبەر گوناهەکانم؟

ئاخەر چی بکەم؟ گوناهی من تەنیا تۆی و تۆی!

ئەگەر بیرکردنەوە لەتۆ تاوان
بێت ئەوا هەر لێرە گیانم بکێشە!

وشەکان لەمێشکمدا هاواریان دەکرد و وامزانی تەنیا لەناخی خۆمدا ئەو وشەنام دەبڕی بەڵام بۆم دەرکەوت بێئاگایانە هەموو شتێکم لەناوبرد، لەگەڵ تەواوکردنی وشەکانم چاوەکانم بەنەرمی کردەوە و لێوەکانم لەرزیو بوون سەیری ڕووخسارە سەرلێشێواوەکەی ئەوم کرد کە تەنیا وەستا بوو و لێم ڕامابوو، بیرم لەدەرئەنجامی ئەوە کردەوە کە ئەگەر بێت و کەسێک بەو شتانە بزانێ، ئەوا یان لەو کلێسایە دەردەکرێم یاخود لەلایەن قەشە توندڕەوەکانەوە دەسبەسەردەکرێم بەبڕینی ئەندامی نێرینەم باجی ئەو تاوانەم پێدەدەن، تەنیا ئەو بیرکردنەوە سامناکه دەمترسێنێت، بەڵام سامناکتر لەوە ئەوەیە کە بەترسنۆکی سەر بنێمەوە

لەوانەیە ئەو چەند وشەشی وتم سادە دەرکەون، بەڵام ئێرە پەنسلڤانیایە لێرە لە یاساوە تا ئاین توندڕەون! کە ئەگەر بزانن ڕاهیبەیەک سوێندی سەڵتی خواردووە تا کۆتایی تەمەنی بەبێ دروست بوونی هیچ پەیوەندی و هەستێکی سۆزداری، بەڵام سوێندکەی شکاندووە و هەستی بۆ کچێکی گەنج گەشپێداوە ئەوا ئەگەر سزاش نەدرێم بەدڵنیاییەوە دەردەکرێم چونکە سوێند شکاندن لە ئاینی مەسیحیدا هێندەی زیـنـا تاوانی لەسەرە

لەوکاتەدا هەستم کرد لێوەکانی خەریک بوو بەجوڵە دەکەوتن و هەوڵی دەدا شتێک دەرببڕێ بەڵام پێش‌ئـەوەی بتوانێ وشەیەک لـەزاری دەربکات خوشکە ماری لـەبـەردەم دەرگاکە دەرکەوت و چاوێکی چڕی لەسەر من و ئەو هێشتەوە، چاوەکانی تورکانێکی نەرمی کرد و دەستەکانی لەیەک گرێدا، بە ڕۆبە ڕەش و سپیەکەی بەرەو نزیکمان هات لەبەردەمی هەردووکمان وەستا

چی بەچاوەکانم دەبینم؟

زەردەخەنەیەکی کرد و سەیری هەردووکمانی

کرد ئێمەش بەپەشۆکاوی سەیرێکی یەکترمان کردەوە

ئەنجێلـا بچکۆڵەکەم گەورە بووە لەکۆتاییدا ناکۆمەڵایەتییەکەی شکاندوە و هاوڕێیەکی دۆزیوەتەوە! ئازیزم ئەنجێلا ئایە ئێستا گفتوگۆت لەگەڵ (دیـ) دەکرد؟ سەیرێکی ئەنجێلـام کرد بەحەپەساوی و بۆم دەرکەوت من تاکە کەس نەبووم دەنگە فریشتەئاساکەی ئەوم بیستبێ،هەستێکی ناخۆشم بۆ دروست بوو کە زانیم من بۆ ئەنجێلـا تایبەت نەبووم بێجگە لە ماری ڕەنگە کەسانی تریش هەبن کە گفتوگۆی لەگەڵ کردبن، چی وای لێکردووم خۆم بە تایبەت بزانم؟ ئینجا بۆ فریشتەیەکیش؟
ئاھ چ گەمـژەیـەکم..

بەمشێوەیە نییە ماری‌! من تەنیا پرسیارێکم لێکرد کە بەند بوو بە سیمینارەکە، ڕوونکردنەوەی بۆ ماری کرد و بۆ یەکەمجار چاوە ڕەشەکانی درۆیان دەکرد، نەمزانی ئەو درۆیە بۆ پارێزگاریکردن بوو لەمن یان خۆی بەڵام هەرگیز نەمدیبوو فریشتەیەک درۆ بکات

کەواتە بەمشێوەیە! ئەی نازانی هاوڕێیەتی هەر لەو جۆرە شتانەوە دەست پێدەکات! زەدەخەنەیەکی کرد و وایکرد ڕوخساری هەردووکمان شەرمدایبگرێت

براکەم ئایە سیمینارەکە بەند بوو بە چ بابەتێکەوە؟

خوشکە ماری پرسیاری کرد و خەندەیەکی سادە لەسەر ڕووخسارە بێفیزەکەی دەرکەوت، هەردوو دەستەکانی بۆ پشتەوە گرێدا و چاوەڕێی وەڵامی من بوو، پێش ئەوەی بتوانم وەڵام بدەمەوە ئەنجێلا قۆڵی ماری گرت و ڕایکێشا، ئاوڕێکی بۆ دواوە دایەوە، وەکو گوناهبارێک سەیری کردم و وەڵامی پرسیارەکەی ماری دایەوە:

شـەهـوەتـبـازی!

هێشتا وەک پارچە بەستەڵەکێک وەستابووم کە بەهیچ نەدەتوامەوە هەمووی ئەوەی توانیم بیکەم سەیریکردنی بوو کە چۆن بەخێرایی ژوورەکەی بەجێهێشت واهەستم کرد من زیندانیم ئەویش مەحکوومدارم،

بەڵێ ئەو بەندی کردم...لەناو بیرکردنەوەکانمِ!

تیشکە خۆرە ڕەنگ کاڵەکە لەپەنجەرە کون کونیەکە دەهاتە ژوورەوە و ئاماژەی بەوە دەکرد کە خۆری نیوەڕۆ خەریکە دەست بەسەر بەیانیدا دەگرێت، دەستێکم بەرزکردەوە لەبەرامبەری خۆرەکە وەستام، سێبەر چاوەکانمی داپۆشی و هەستم بەخەواڵووی دەکرد،

بیرم لەوە کردەوە ئەگەر ئەنجێلـا ئەو چەند وشەیەی وتم لە دژم بەکاربهێنێ بەدڵنیاییەوە ژیانی ڕاهیبایەتم کۆتایی پێدێت ئەو کاتە ناچار دەبم بگەڕێمەوە نیشتمانی خۆم و باوکیشم خۆی بەسەرشۆر دەزانێت بەهەبوونی کوڕێکی وەک من، دانیپێدادەنێم کە گوناهبارم بەڵام ئایە تاوانباری سەرەکی لەو بابەتەدا باوکم نییە؟ لەوکاتەی تەمەنم هەشت ساڵان بووە هەموو ڕۆژێک ناچاری دەکردم شەش کاتژمێر کتێبی پیرۆز (ئینجیل) بخوێنمەوە هەموو جار پێی دەوتم تۆ ڕۆژێک دەبیت بە قەشەیەکی دیندار کە ئافرەتانی پیسی وەک دایکت دەهێنییەوە سەر ڕێگایی ڕاست، بەجۆرێک ئەوەندە ساڵە کەمەی لەگەڵ باوکم ژیاوم تەنیا فەرمانەکانی ئەوم جێبەجێ کردووە هەرئەوکاتەش بوو لەوە تێگەیشتم ئەو هەموو شتەی دەیکرد لەبەر ڕق و کینە زۆرەکەی بوو کە بەرامبەر دایکم هەیبوو

دوای داخستی ژووری سیمینارەکە بەرەو ژووری نانخواردنی ڕاهیبەکان ڕۆیشتم بەڵام وەک هەمیشە نەبوو، مێزەکە چۆڵ بوو و هیچ ڕاهیبەیەکیش لەوێ نەبوو، کەمێک سەرم سوڕما چونکە هەمیشە لەوکاتەنەدا نانی نیوەڕۆ دەخۆین، ئایە دەبێ شتێک ڕووینەدابێت؟ پێچم کردەوە بۆئەوەی ژوورەکە بەجێبهێڵم بەڵام لەوکاتەدا خوشکە کارامێڵا لەبەردەمم دەرکەوت، زەردەخەنەیەکی فراوان لەسەر ڕووی بوو، حەسانەوەیەک ناخمی گرتەوە و زانیم هیچ شتێکی خراپ ڕووینەداوە، خوشکە کارامێڵا هاوشێوەیی ناوەکەی بوو ڕووخساری لەپارچە کاڕامێڵێکی شیرین دەچوو کە هەرگیز زەردەخەنەی لێنەدەبڕا دووچاوی خورمایی هەبوو کە تەمەنە ناوەڕاستیەکەی جوانتر کردبوو، لەگەڵ خاچێکی بچوکی زیـوی لەملیدا، منیش لە هەمان خاچم هەبوو باوکە ئەنتوان لە ڕۆژی لەدایک بوونی مەسیحدا بەهەموو ڕاهیبەکانی بەخشی بەڵام من بە کەمی لەملم دەکرد چونکە زۆر ئیزحاج دەبووم پێی

براکەم (دیـ)! ئەمڕۆ لێرە نان ناخۆین، خوانێکی تایبەتی هەیە لە کلێسا! هەمووان کۆبوونەتەوە، بەخێرایی قسەکانی دەربڕی و دڵخۆشی لەهەموو ڕوخساری بەدیدەکرا، لەگەڵ کارامێڵا چوومە هۆڵی نانخواردنی منداڵە هەتیوەکان، نزیکەی سێ چوار مێزی گەورە و درێژ لەیەکتر درابوو بۆئەوەی جێگایی هەمووان ببێتەوە ڕاهیبو و منداڵەکان هێواش هێواش دەهاتن و مێزەکانیان پڕدەکردەوە لەسەر مێزەکە چەندان خواردنی جۆراو جۆر ڕازابویەوە کە بریتی بوو لە مریشکی برژا و زەڵاتە و سوپ و سەمون سەرمسوڕما بوو و بەچاوی درەوشاوە سەیری خواردنەکەم دەکرد، نزیکی ساڵێک بوو خواردنی لەم جۆرەم لەسەر مێزی کڵێسا نەدیبوو ئەویش بەهۆی خراپی بوجەی کلێساوە، پێم سەیرە چۆن لەناکاو بەمشێوەیە بوجەی کڵێسا بەرزبۆتەوە؟ ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەمانخوارد هەمان ئەو خواردنە بوو کە منداڵە هەتیوەکان دەیانخوارد ئەوەش باشترین لایەنی ئەو کڵێسایە بوو کە یەکسانی تێدا بەرقەراربوو خواردنەکان زۆر بەکەمی گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات بەزۆری سوپێکمان دەخوارد کە ڕەنگێکی قاوەیی هەبوو زۆر لەقوڕ دەچوو تامێکی ناخۆش و سەیری هەبوو،

لەم ڕۆژەدا هەمووان دڵخۆش دەردەکەتن زەردەخەنە لەسەر ڕووخساریان نەبڕاوە بوو دڵخۆش بوون لەو ڕۆژە ساردەی پایزدا خواردنێکی گەرم و بەچێژ دەخۆن بەهۆی بیرکردنەوە قوڵەکەم تێبینم نەکرد هەمووان لەسەر کورسەکانیان جێگیر بوون، تەنیا لەشوێنی خۆیان دانیشتبوون و بە حەسرەتەوە لە خواردنەکەیان دەڕوانی، هیچ کەسێک دەستی لە خواردنەکە نەدەدا چونکە هێشتا شوێنەکەی باوکە ئەنتوان چۆڵ بوو کە گەورەیی کڵێسایە، دەستبەرداری بیرکردنەوەکانم بووم و بەدوای کورسیەکی چۆڵدا گەڕام بێجگە لە جێگاکەی باوکە ئەنتوان تەنیا یەک کورسی چۆڵ مابوویەوە، بەجوڵەی خێرا بەرەو کورسیەکە ڕۆیشتم و لەسەری دانیشتم، دەنگە دەنگێکی زۆر لەسەر مێزەکان هەبوو کە دەمتوانی گوێم لە هەموو هەستەکان بێت گریان و پێکەنین و توڕەیی، بەدەستم چاوەکانم گرتبوو و نەمدەویست سەیری کەس بکەم و بیر لەهیچ بکەمەوە، تا هەستم کرد دەنگەکان کپ بوون و بێدەنگیەکی تەواو هۆڵەکەی گرتەوە، قۆڵەکانم لەچاو کردەوە و بینیم باوکە ئەنتوان خەریکە بەرەو کورسیەکەی دێت زەردەخەنەیەکی بۆهەمووان کرد و لە شوێنەکەی خۆی جێگیر بوو کە دەکەوتە ناوەڕاستی مێزەکە، هەمووان لە باوکە ئەنتوانیان دەڕوانی و چاوەڕێبوون وشەیەک لە قورگی دەربچێت،

منداڵەکانم! هەمووتان ئاگادارن کڵێسا ماوەیەکی زۆر لەقەیران و بارودۆخێکی ناهەمواردا بووە، دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم لەمەوبەدوا قەیران کۆتایی پێهات ڕۆڵەکانم! ئەگەر خودا تەمەن بدات هیوادام دووبارە لەسەر سفرەیەکی ئاوا کۆبینەوە، زەردەخەنەیەکی فروان لەسەر ڕووخسارە پیرەکەی دەرکەوتوو دڵخۆشی خۆی دەربڕی، هەمووان کەوتنە دەنگە دەنگوو چەپلەیان لێدا و شادی خۆیان دەربڕی، مداڵەکانم تکایە بێدەنگی هۆڵەکە بپارێزن! قسەکردن لەسەر مێزی نانخواردن بێڕێزییە، باوکە ئەنتوان وتی و هەمووانی جلەوگیر کرد

ئێستا با سوپاسی خودا بکەین دوای ماوەیەکی
زۆر خواردنێکی تێر و تەسەل دەخۆین، باوکە ئەنتوان دەستتەکانی لەیەک بەست و چاوەکانی داخست وەک هێمایەک بۆ نزا کردن بۆئەوەی سوپاسی خودا بکەین لەبەرمبەر ئەو خواردن نیعمەتەی پێیبەخشیووین، چرکەیەکی نەبرد ڕێک دوای باوکە ئەنتوان هەمووان دەستیان کرد بە نزا کردن و چاو و دەستیان بەست، کاتێک زانیم هەمووان خەریکی نزاکردنن منیش دەستکانم لەیەکتر قوفڵ کرد و خەریک بوو دەست بە نزا کردنم بکەم بەڵام وەستام کاتێک ئەو کەسەی تەنیشت خۆم ناسییەوە کە جگە لە ئەنجێلا کەسی تر نەبوو دەستە سپی و باریکەکانی لێکتر گرێدابوو و چاوە ڕەشانی داخستبوو کە تامەزرۆی بینینیان

بووم، لەو بیست خولەکەی ڕابردوو ئەو لەتەنیشتمدا بوو و هەستم پێی نەکرد، بێئاگایی من سنوری نییە! هەستم دەکرد کاتم بەفیڕۆداوە و چاوەکانی ئەوم پشتگوێ خستووە، بۆیەکەم جار زۆر بە وردی و درشتی لە ڕووخساری ئەنجێلام ڕووانی، پرژانگە درێژەکانی کە وەک دەزووی تێکئاڵاو پێڵوی چاوەکانی داپۆشی بوو، برۆ تەنک و کاڵەکەی، چەناگە باریک و تیژەکەی، لێوە بێ ڕەنگ و کلاسیکیەکەی کە بێ وەستان دەجوڵایەوە و نزای دەکرد، تێبینیم نەکرد کەی بوو هەمووان لەنزا کردن وەستان و دەستیان کرد بە نانخواردن، تەنیا من بووم لە جیهانێکی تردا ون بووبوم لەگەڵ فریشتەکەم، ئەنجێلا چاوەکانی کردبوویەوە بە ڕووە جدیەکەی لێی دەڕوانیم کە ئەوەندە ڕووخساری بێهەست دیار بوو بۆ ساتێک وامزانی سەیری پەیکەرێک دەکەم، ئەو هەستە دەناسمەوە! کاتێک سێری پەیکەری حیسای مەسیحیش دەکەم هەمان هەستم بۆ دروست دەبێ، تەنیا یەک فەرقیان هەبوو! کە هەرگیز چێژم نەبینیوە لە ڕوانین لە پەیکەری مەسیح بەڵام ئەنجێلا جیاواز بوو یەک ڕوانین لە چاوە ساردەکانی ئەو هەموو شەوەکەم گەرم دەکاتەوە، ئەنجێلا سەرنجی لەسەر من لابردبوو و خەریکی نانخواردن بوو، هەمووان خەریکی چێژ بینین بوون لە خوانە ڕازاوەکەی پێشیان تەنیا من نەبێ نەمدەتوانی چێژ لە خواردنەکە وەربگرم چونکە حەزم بۆ ئەنجێلا زیاتر بوو لە خواردنەکانی بەردەمم، بەهێواشی خواردنەکەی پێشم دەخوارد و بە سەختی قوتمدەدا، لەوکاتەدا ڕاچلەکیم کاتێک هەستم بە دەستێکی نەرم کرد لەژێر مێزکە شتێکی لەدەستم جێکردەوە و بەتوندی دەستی قەپات کردم، هەستم کرد شتێکی زبر و وشکە کە پێم وایە پارچە کاغەزێکە، سەیرێکی ئەنجێلام کرد و ئەویش لەهەمان کاتدا سەیری کردمەوە، خورپەیەک بەدڵمدا هات و تەواوی ڕوخسارم گەرم داهات، بەخێرایی پارچە کاغەزەکەم لەگیرفانم شاردەوە بێئەوەی کەس هەستی پێبکات،
ئەوەی بیرم لێدەکردەوە پارچە کاغەزەکە نەبوو بەڵکوو دەستی ئەو فریشتەیە بوو کە بەر دەستە نێرینەکەم کەوت، دوای ئەوەی هەمووان لەنان خواردن تەواو بوون هەستان بەکۆکردنەوەی قاپەکانی بەردەمیان، ئەنجێلا یەکسەر قاپەکانی بەردەمی برد و ئەوێی بەجێهێشت منیش کەمێک دوای ئەو لە هۆڵەکە چوومە دەرەوە،

دوای ئەوەی قاپەکانی خۆم بردە چێشتخانە بەخێرایی چوومە ژوورەکەم و دەرگاکەم قوفڵ کرد، پارچە کاغزەکەم لەگیرفانم دەرهێنا و لێم دەڕوانی، کاغزەکەم لە لوتم نزیک کردەوە بەتیژی بۆنەکەیم هەڵمژی، بۆنێکی نائاشنایە، کەواتە ئەمە بۆنی ئەنجێلایە؟ بەردەوام بۆنیم دەکرد و بەرە بەرە هەستم کرد بۆنەکەی نامێنێ، دوودڵ بووم لە کردنەوەی و لەهانکاتیشتدا پەرۆشیەکی زۆرم هەبوو بۆ کردنەوەی، دوای مشتومێکی دەروونی زۆر بڕیارمدا بیکەمەوە، چاوەکانم داخست و بەنەرمی کاغەزە نوشتاوەکەم کردەوە،

You are reading the story above: TeenFic.Net