³|کێ بکوژە

Background color
Font
Font size
Line height

خۆزگە، نەئەبوویت بە خۆزگە،،












" ئێمە هەموە هەوڵێکی خۆمان دا، بەڵام هیچ سەرەداوێک لەم ڕووداوە نەبوو هەر لەبەر ئەمەش کەیسەکە دادەخرێ" ئەفسەر چا وای بە سارا وت کە لەناو ئۆفیسەکەی بوو.



" مەبەستت چیە کە کەسیسەکە دادەخرێ؟" سارا بە دەنگێکی نزیک توڕەیەوە لە ئەفسەر چا'ی پرسی.







" سەیرکەن خاتوو جیۆن ئێمە تاکە بەڵگە کە هەمان بێت ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلەکە ئیستۆپەکەی تێک دراوە وە ئەمەش لەو کاتە کراوە کە ئێوە لەو گەشتە بوونە، بەتەواوەتی ئەو ناوچەیەیی لێی بوونە دوورە لەشار لەسەر ئەو ڕێگایەش کە لێی بوونە تەنها بەنزینخانەیەکی بچوکی لێیە و لە کامێراکەش هیچ ئۆتۆمبێلێک تۆمار نەکراوە کە هاتبێتە ئەو ناوچەیەیی ئێوە، بۆیە بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک کە بیسەلمێنێت کەسێک لەم نێوەندە تاوەنبارە لێکۆڵینەوەکەمان دوا دەخا و بەم هۆیەش ناتوانین چیتر بەردەوام بین لەسەر ئەم کەیسە، لەبەر ئەوەش بەداخەوە کەیسەکەتان دادەخرێ"






" ئەم بێمانیایە چیە جەنابی ئەفسەر؟ چۆن وا بەئاسانی دەست لەو کەیسە هەڵدەگرن؟ مەگەر ئێوە کارتان دۆزینەوەی تاوانبار نیە؟ ئێستا بۆچی ئاوا بە ئاسانی ڕێگا بە تاوانبارێک دەدەن بڕوا؟ " سارا بە تۆنێکی توڕەیەیی وای بە ئەفسەر چا وت.







چۆن توڕە نابێ؟ ئاوا ئاسانە بڵێن هاوسەرەکەت مردنەکەی بە ئەنقەست بوە و ناشتوانین ئەو کەسە بدۆزینەوە کە دەستی لە کوشتنی هاوسەرەکەت هەیە.






بێ گومان بۆ هیچ کەسێک ئاوا ئاسان نیە و ناتوانێ قبوڵی بکات. "سەیرکە خاتوو جیۆن من باش لەهەستت تێدەگەم، بەڵام بەڕاستی بەداخم بۆ ئەوە کە ناتوانین لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم کەیسە بەردەوام بین" ئەفسەر چا بە خەمباریەوە وای وت هەوڵیدا بە قسەکانی سارا حاڵی بکات کە بەهۆی چیەوە ناتوانن چیتر بەردەوام بن.







" کەس تێناگات هەوتان بەنەفرەت بن " سارا بە توڕەیەوە لەسەر کورسیەکە هەڵسایەوە و لەژورەکە چوە دەرەوە. بە خێرایی لەناو بنکەکە هاتە دەرەوە
و جاک دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردەوە، دوایی سەرکەوتنی جاکیش دستی کرد بە لێخوڕین، هەر کە دیقەتی دا خاتوونەکەی لە میزاکێی باشدا نیە پرسیاری لێکرد.






" خاتوو جیۆن ئەفەسەر چی وت؟"

" ئەو نەفرەتیانە وتیان کە کەیسەکە دادەخرێ و چیتر لێکۆڵینەوەی لەسەر ناکەن، نەفرەت لە یاسا و لەپۆلیسەکانیش ناتوانن کارێک بکەن، وەک گەمژەکان هەر ئەبێ بەڵگەیەکیان هەبێت، ئەگەرنا دەستیان دەبەسترێتەوە و هیچیان پێ ناکرێ" سارا بە توڕەیەوە وای وت و سەیری دەرەوە کرد لەپەنجەرەکە بەدەستی قژی بردە دواوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.







" واتا ئاوا بە ئاسانی ڕێ ئەدەن بکوژی گەورەم لەم ناوە بخولێتەوە؟ " جاک بە کەمێکی توڕەییەوە پرسی. " ئەوەی ئەوان وتیان هەر ئەوەندە... " سارا ویستی قسەکەی بکات بەڵام دەنگی نامەی موبایلەکەی هات،سەیری کرد ژمارەیەکی نەناسراو نامەی ناردوە، لای سەیر بوو چونکە ئەو ژمارەیەی لەلای هیچ کەسێک نیە جگە لە جۆنگکوک کەواتە چۆن کەسێک ژمارەی ئەوی دەستکەوتوە؟










──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐دەقـیـے نامـەڪانـے▌ ▷▷






نەناسراو: سڵاو خاتوو جیۆن
ئایە ئێستا زۆر توڕەیت وایە؟


نەناسراو : ههه بێگومان ئەمە چ
پرسیارێکە من دەیکەم بەدڵنیایەوە
تۆ ئێستا وەک دۆڕاوێکی یاری قومار وایت.

سارا: تۆ کێیت؟

سارا: چۆن ژمارەکەی منت دەستکەوتوە؟

نەناسراو: خاتوو جیۆن ئێستا گرنگ نیە
کە من کێم، ئێستا ئەوەی گرنگە.

نەناسراو : بکوژی هاوسەرەکەت کێیە ؟

سارا: باسی چ نەفرەتیەک دەکەیت؟

سارا: تۆ چۆن دەزانیت
کە هاوسەرەکەم  کوژراوە؟

نەناسراو : تۆ مێشکت بە بابەتی نا
پێویست خەریک دەکەیت خاتوو جیۆن
باشتر وایە مێشکت بە بابەتە سەرەکیەکان
خەریک بکەیت.

نەناسراو : ئێستاش دەپرسم تۆ دەتەوێ
بکوژی هاوسەرەکەت بدۆزیەوە؟

سارا: من چۆن متمانە بە تۆ بکەم؟

سارا: کێ ناڵێ کەسێکی قۆڵبڕ بیت و
بتەوێ پارە لەمنەوە بەدەست بێنی.

نەناسراو : باشە کەواتە با من چەند
شتێکت پێ بڵێم کە دڵنیام لەدوای
ئەوانە بڕوا بەمن دەکەیت.

نەناسراو : تۆ خەڵکی کالیفۆڕنیا بوویت
و لە کۆمپانیاکەی جیۆن کارمەندێکی
ئاسایی بویت جۆنگکوک ساڵی 2020
بۆ بڕۆژەیەک هاتە ئەو لقەی لە کالیفۆرنیا
بوو، بۆ ماوەی هەفتەیەک لەوێ دەمایەوە
بەڵام بەهۆی تۆوە کاتەکەی درێژ کردەوە بۆ
چوار مانگ، تۆش ئەوت بەدڵ بوو بەڵام
بەهۆکاری ئەوەی ئەو سەرۆکی تۆ بوو
ئەو پەیوەندیەتت لا پەسەند نەبوو
بەڵام جۆنگکوک لە 10ی مانگی تەمووز
توانی تۆ قایل بکات وە یەکەم ژونتان
لەسەر بانی کۆمپانیاکە بوو، وە یەکەم ماچتان.



نەناسراو : هههه بیڵێم؟




نەناسراو : لە ژوری کامێراکان بوو، بۆچی؟
چونکە لەوێ کامێرای چاودێری نەبوو.


نەناسراو : ئەم وردەکاریانە بەسن تاوەکوو تۆ
بڕوا بکەیت کە من کەسێک نیم فێڵت لێ بکەم.




"ئەم نەفرەتیە لەکوێ ئەمانە
دەزانێت؟" سارا لەژێر لێوەوە پرسی.



سارا: تۆ کێیت؟
چۆن ئەم هەموو شتانە دەزانیت؟




نەناسراو : ئەزیزم گرنگ نیە کێم
وە چۆن ئەوانە دەزانم.

نەناسراو : ئەوەی گرنگە ئایە تۆ دەتەوێ
بکوژی هاوسەرەکەت بدۆزیەوە؟

سارا: تۆ چۆن دەزانیت کێ بکوژەکەیە؟

سارا: یاخود تۆ بەڵگەیەکت هەیە
کە بیسەلمێنێت بکوژەکە کێیە؟

نەناسراو : شیرینەکەم هیچ شتێک
سەبارەت بەمن گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە کە
تۆ دەتەوێ یاخود نا؟

سارا: بەنەفرەت بی.

سارا: باشە دەمەوێ من ئەوەم دەوێ
کە بزانم کێ هاوسەرەکەمی کوشتوە.

نەناسراو : کەواتە من چەند
گومانلێکراوێکت دەخەمە بەردەم و یەکێک
لەوان بکوژەکەیە بەڵام دەبێ تۆ بزانیت کامیان
بکوژەکەیە.


نەناسراو : تۆ تەنها سێ هەلت هەیە
کە بڵێی کامیان بکوژەکەیە ئەگەر
هاتوو تۆ هەر سێ هەلەکەت لەدەستدا
ئەوا من چیتر یارمەتیت نادەم لە دۆزینەوەی بکوژەکە.



سارا: تۆ ئەمە بە یاری تێگەشتوی؟

سارا:مادەم. دەزانیت
کێ بکوژەکەیە بۆچی ڕاستەخۆ پێمی ناڵێیت؟


نەناسراو : من حەزم بە یاری کردنە لەگەڵ
کچە ئازاکان، وە تۆش ئازا دیاریت خاتوو جیۆن.

نەناسراو : کەواتە با من لیستەکەت بۆ بنێرم و
تۆش لێ کوڵینەوەیان لەسەر بکە.

سارا: باشە.

نەناسراو : لەبیری نەکەیت سێ هەلت
هەیە و کارتەکانت بە وریایەوە بەکار
بهێنە.


نەناسراو :

نەناسراو : کیم سیۆکجین، پێشتر لەگەڵ کۆمپانیاکەی جیۆن لە پێشبڕکێیەکی
قوڕس دابوونە.




نەناسراو :

نەناسراو : کیم تایهۆنگ، لە قوتابخانەی
دواناوەندی و لە کۆلێژیش ناکۆکیەکی
گەورەیان هەبوە لەگەڵ جۆنگکوک.


نەناسراو :


نەناسراو : پاڕک جیمین، شەش مانگ
بەر لەئێستا لە کۆمپانیاکەی جۆنگکوک
کارمەند بوو و لەناکو جۆنگکوک
دەری کرد و شەڕێکی گەورەیان
لەبەردەم کارمەندەکان کرد.

نەناسراو:


نەناسراو : ئەمەیان ناسراوە بۆتۆ وایە؟



نەناسراو : مین یونگی، کوڕە پوری
جۆنگکوک چەندان ساڵە قسەیان لەگەڵ
یەکتری نیە و مانگێک بەر لە مردنی
جۆنگکوک هەردوکیان شەڕێکی گەورەیان
لەگەڵ یەکتری کرد و کەسیش نەیزانی
هۆکار چی بوو.



نەناسراو : لەبیری مەکە خاتوو جیۆن
تۆ سێ هەلت هەیە بۆیە بە باشی
بیر بکەوە و لێکۆڵینەوە بکە و ئەوسا
بڕیار بدە کە کامیان بکوژەکەن.




نەناسراو : هەروەها کات دیاری نەکراوە
بۆ لێکۆلینەوە و نابێت فێڵ بەکار بهێنیت
وەک پۆلیس، بۆیە بە ئاشتیانە
لێکۆڵینەوەکەی بکە.



سارا: باشە بەڵام تۆ ناوت چیە؟
من بەچی بانگت بکەم.




نەناسراو : دەتوانی هەر بە M بانگم بکەیت.



*ئـێـم”M“*
──•~❉᯽❉~•──


سارا: باشە کەواتە ئێم تۆ هیچ
یارمەتیم دەدەیت لە لێکۆڵینەوە کە؟





ئـێـم: ئەگەر پێویست بکا بەڵێ بەڵام
هەموو کاتێکیش نا.







──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷





You are reading the story above: TeenFic.Net