²⁵|من کوشتم!!

Background color
Font
Font size
Line height


گـێـڕانـەوە لـەلـایـەن نـوســـەر

_______________________









。。  شـــەشـــ مــانــگـــ دوواتـــر 。。






" پێویستە دەرمانەکانت باشتر بخۆیت سارا خاتوون، ئەگەرنا مێشک لەوە خراپتر دەبێت و بەئەگەرێکی زۆرەوە دەکرێ مێشکت لەدەست بدەی" دکتۆرەکە بە هێمنیەوە بە سارای ڕاگەیاند و سارا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پاشان سەری بە ئەرێنی لەقاند.


" تەنها ئەرێ نەبێت بەکرداریش بیسەلمێنە " دکتۆرەکە لە سارای دووبارە کردەوە و سارا دووبارە سەری بە ئەرێنی لەقاند و دکتۆرەکە پێی ڕاگەیاند کە دەتوانێ بچێتە دەرەوە.



سارا لەژورەکە دەرچوو و بەهێواشی هەنگاوی دەنا لەنێو ڕێڕەوی نەخۆشخانەکە، تێپەڕینی ئەو شەش مانگە بۆ ئەو ئاسان نەبوو، پڕ بوو لە کابوس و خەونی ناخۆش، بەجۆر باری دەروونی تێک چووە کە ئێستا سەردانی دکتۆری دەروونی دەکا.



ئاسان نیە قبوڵکردنی ئەوەی کە بەدەستی خۆت هاوسەرەکەتت کوشتبێ، ئەو هاوسەرەی کە ببوە خێزانێک بۆی، ئەو هاوسەرەی لە خۆشی و ناخۆشیدا هەمیشە پشتیوانی بوە، ئەو خۆی چەندان جار سوێندی خواردوە کە ئەگەر بکوژەکەی بدۆزێتەوە ژیانی لێ دەکاتە دۆزەخ، کەچی ئێستا خۆی بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بدات ژیانی بۆتە دۆزەخێک.




بە هێواشی دەرگایی ماڵەکەی کردەوە، ماڵێکی بچووک کە لە چێشتخانەیەک و ژوورێکی خەو و هۆڵێک پێکهاتبوو، بەشێوەیەکی بەرچاو بچووک بوو بەڵام بۆ ئەو بەسە، مەگەر کێ هەیە لەگەڵی بژی تا بڵێت بچوکە بۆ ژیان کردن؟ ئەسڵەن لەبەردەم چاوەکانی زۆر گەورە دیارە.




" تۆ بکوژیت" یونگی لەبەردەمی بوو و وای پێ وت، سارا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری کرد " تۆ چۆن لە ڕووت دێ کە بژیت؟" جیمین بە قێزەوە وای پێ وت " تۆ هاوسەرکەی خۆتت کوشت، تۆ بکوژی هاوسەرەکەتی" سیۆکجین لەبەردەمی وەستا بوو وای پێ دەوت، سارا بە دەستەکانی توند گوێچکەکانی گرتبوو.


" بکوژ" تایهیۆنگ بەڕقەوە وای پێ وت " تۆ بکوژیت سارا بکوژ، بکوژ ،بکوژ،سارا بکوژە " نامجوون لەبەردەمی بوو وای پێوت.



" بەسەەەە" سارا هاواری کرد و گریا" واز بێنن من بکوژ نیم، من وام نەکردوە" سارا بەگریانەوە وای دەوت و هاواری دەکرد " من ئەوەم نەکردوە هەرگیز من کاری وا ناکەم" سارا بەردەوام بوو لە هاوار کردنەکانی.



ئەمە حاڵی سارایە لە شەش مانگی ڕابردودا، هەمیشە کابوسەکانی لەدەورووبەرین، بە بەردەوامی پێی ڕادەگەینن کە ئەو بکوژە، ئەوە قوڕسە بۆی کە قبوڵی بکا خۆی بۆتە هۆکاری مردنی ئەشقەکەی.




هەموان لەوێ بوون، مەبەستم خەیاڵەکانی سارا،یونگی،جیمین،سیۆکجین،تایهیۆنگ،نامجوون،
ئەوان بوونتە کابوسی سارا لە تەواوی ئەو شەش مانگە، سارا بەخێرایی هەڵسایەوە و چوە چێشتخانەکە هەرزوو حەبی خەوەکەی دەرکرد و چەند دانەیەکی بەسەر یەکەوە خوارد.



پاشان هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی، ئەوە ئاسایی بوو کە سارا تووشی حاڵەتی ئاواهی ببێت و وەک شێتێک ڕەفتار بکات و کابوسی ناخۆش ببینێت.



سارا لەسەر بێدەکەی پاڵکەوت و هەر زوو چاوەکانی کەوتنە خەو، بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی حەبی خەو کە خواردی، تەنانەی لە خەوەکانیشی کابووس هەبوون، لەوێش بە بەرادەوامی ئەوەی بە یاد دەخرایەوە کە ئەو بکوژە ئەو هاوسەرەکەی کوشتوە.



سارا لە خەوکەیدا ئەمجارە لە هەمان جێگا بوو کە ڕۆژی ڕووداوەکە بۆی چووبوون کە گەشتیان لێ کرد، لەوێ لەدەرەوەی خانوەکە وەستا بوو و سەیری ناوەوەی خانوەکەی دەکرد لە دوورەوە.



جۆنگکوک لەناو خانوەکە بە پێکەنینەوە دەنگی دەهات، کەمێک نزیک بوەیەوە و  وە لای پەنجەرەکە تاوەکوو دەنگەکان باشتر ببینێت، لەوێ بوو سارا وە جۆنگکوک خەریکی شەڕە سەرین بوون، ئەوە هەمان یادگاری ئەو ڕۆژە بوو.



لە ناکاوێک سارا ئەو سەرینەی لای بوو داینا و بەتوندی دەستی لە قوڕگی جۆنگکوک گرت و خەندەی سەر لێوی جۆنگکوک نەما، هەولی دەدا دەستی سارا لەسەر قوڕگی لابدات بەڵام زیاتر توند بوو.



سارا کە ئەو دیمەنانەی دەبی دڵی ئازاری توندی بۆ دەهات، ئەوانە لەخەون نەدەچوون،وەک یادگاریەکی ون بوو وا بوون.


پاش ئەوە جۆنگکوک بە توندی سارای پاڵدا و سارا کەوتە سەر قەنەفەکە " سارا چی دەکەیت؟" جۆنگکوک بە هەناسە تەنگیەوە پرسی بەڵام هیچ وەڵامێکی لە سارا وەرنەگرت، بەڵکوو سارا بە خێرایی چەکێکی هێنا کە تەنها جۆنگکوک نا بەڵکوو سارای ڕاستەقینەش نەیزانی لەکام لا ئەو چەکەی هێنا.



" ئازیزم خەریکی چیت" دەنگی جۆنگکوک دەلەرزی کاتێک لە سارای پرسی" من تۆ لەناو دەبەم پیاوی نەفرەتی هەرگیز ناهێڵم بوونت بمێنێ لەم زەوەی هەرگیز ناهێڵم ئەو نهێنیەیی من ئاشکرا بکەیت" سارا یاخود باشتر بڵێین کەسایەتی دوەمی سارا بە ڕقەوە وای بە جۆنگکوک وت.



" سارا ئازیزەکەم تۆ هۆشت لەسەر خۆت نیە تکایە ئەم چەکە دابنێ" جۆنگکوک بەترسەوە لەسارا نزیک دەبویەوە و هەوڵیدەدا چەکەکی ناو دەستی دەر بێنێت، بەڵام کەسایەتی دوەمی سارا بە توندی هاواری بۆکرد " نەکەیت نزیک بیتەوە نەکەیی ئەگەرنا.... " بەر لەوەی قسەکانی تەواو بکات جۆنگکوک بە هەمووهێزیەوە لە ملی داو وای کرد لە هۆش خۆی بچێت.


سارا چاوەکانی ئەسرینیان دەباراند کە ئەو دیمەنەی دەبینی، ئەو بە چاوەکانی خۆی بینی کەسایەتی دووەمی چەندە ترسناکە، چۆن دەیەوێ جۆنگکوک لەناو بەرێ،وە گەشتە ئامانجەکەشی و ئێستا جۆنگکوکی لەناو بردوە.



سارا بەهۆی هاوارەکەی لە خەوەکەی ڕا چڵەکی، هەناسەی قوڵ لە قوڕگیەوە دەرباز دەبووون، هەموو گیان ئارەق بوو، کە خەونەکەی بەیاد هاتەوە بەهەموو هێزیەوە دەگریا و هەنسکی دەدا.



لەسەر بێدەکەی هەڵسا و چوە گەرماوە بچوکەکە و ئاوی کردەوە و ڕوخساری شۆرد، هەناسەی قوڵی دەدایەوە و ئاوەژەی گرتەوە لە ئاوێنەکە سەیری ڕەنگدانەوەت خۆی دەکرد.



خەندەیەکی گاڵتەجاڕی کرد، کوا ئەو ئافرەتە جوان و ناسکە؟ کوا ئەو کوڵمە نەرم و گەشانەی کە هەیی بوو؟ ئێستا چڵە ئێسقانێک جێی گرتۆتەوە، ژێر چاوەکانی ڕەنگی ڕەشیان گرتوە کە هەر کەس بیبینێ لێی دەترسێ، کێشی ئەوەندە دابەزیوە کە هەموو ئێسقانەکانی جەستەی بەدرکەوتوون" ئەوەتا دۆزەخی تۆ جیۆن سارا، ئەوە ئەو دۆزەخەیە کە وتت بۆ بکوژی جۆنگکوکی دروست دەکەم، ئێستا وەک نەفرەتیەک باجی کوشتنی دەدەیتەوە" سارا بە ڕقەوە وشەکانی ئاڕاستەی خۆی دەکرد و پاشان لەگەرماوەکە هاتە دەرەوە، بەرەو بێدەکەی چوو دەستەکانی خستە ژێر بێخەفە گەورەکە و ئەو ئاسنەی دەرکرد کە لەوێ شاردبویەوە.




چەکێکی ڕەشی بچووک بوو، بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی گیانە بێ نازەکەی خۆی پێ لەناو ببات، بەڵێ ماوەیەک لەمەوبەر بیرۆکەی ئەوەی بۆهات کە خۆی بکوژێ و گیانی خۆی لەناوو ببات، بەڵام هەمیشە بەوە دڵی خۆی دەدایەوە کە نابێت وابکات و لەو کابووس و خەونە ناخۆشانە ڕزگاری دەبێت.



بەڵام نەبوو، لەهیچ کام لە کابوسەکانی ڕزگاری نەبوو، هەموو شەوێکی بە کابوسی ئاوا بەسەر بردوە، هەموو جارێک لەنیوەی شەودا خەبەری دەبویەوە، چەندان جار لەنیوەی ڕێگادا کابوسەکانی بۆ هاتوون.




بێزار بوو لەو هەموو ئازار و کابوسە بۆیە ئەمشەو لەشەوێکی بەهاری ساڵی 2028 بڕیاری دا کە ئیدی کۆتایی بەژیانی بێنێت و چیتر ئەو بارگرانیەی پێ هەڵناگیرێت، دەی قوڕسە کە ئەو هەموو ئازار ە مەینەتیە هەڵبگریت، قوڕسە کە بزانیت بویتە هۆی مردنی ئازیزترین کەسی ناو ژیانت، قوڕسە قبوڵی بکەیت کە بەهۆی خۆتە باشترین کەسی ژیانت لەدەستداوە.





...............






هەناسیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری ئەو دەریایەی کرد کە لەسەر بەرزی شاخەکە چەندە جوان دیارە،بەڵێ سارا ئێستا لەسەر ئەو شاخەیە کە پێشتر جوانترین یادگاری ئەوانی هەڵگرتبوو.




لەنزیک ئەو خانوە بووە کە شایەدی ئەشق و خۆشەویستی ئەوان بوو، ئەو خانوەی بەسەدان یادگاری ئەوانی هەڵگرتبوو، سارا لەسەر لوتکەی شاخەکە وەستابوو و چەکەکی لەناو دەستی بوو، ئامادەی کرد بۆ تەقاندن و پاشان خستیە سەر سەری خۆی " ببورە جۆنگکوک، ببورە بۆ هەموو شتێک کە لەسایەیی منەوە بەسەرتهات" فرمێسک لەچاوەکانی سارا هاتە خوارەوە و پەنجەی لەسەر پەلەپیتکەکە دانا و خۆی ئامادە کرد بۆ تەقاندن.



هەموو گیانی دەلەرزی بەڵام ئەوە پەشیمان بوونەوەه نیە،ئیدی ئەمە کۆتا بڕیارە و سەدا سەد لێی دڵنیایە، بەر لەوەی چەکەکە بتەقێنێ دەنگی چەند ئۆتۆمبێلک هات.



سارا ڕووی سوڕاند و سەیری ئەوێی کرد کە ئۆتۆمبێلەکانی لێ بوو، دوور بوو بەڵام بەو ئاستەش نا کە نەزانێ چیە
"دووبارە خێزانێکی تر بۆ گەشت هاتوون
من و جۆنگکوکیش بۆ ئەوە دەهاتین خۆزگە دەمردم و دەستم نەدەچویە کوشتی ئەو ئێمەیش وەکو ئەو خێزانانە دەهاتین بۆ درووست کردنی یادگرای من بەڕاستی شایەنی ژیان کردن نیم"






──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷


You are reading the story above: TeenFic.Net