ئازارەکانی ناو دڵم نەبینرا و
گلەی لە ڕەفتارەکانم کرا.
" جۆنگکوک" سارا بە کزیەوە ناوی جۆنگکوکی هێنا کە لەگۆڕەکە نزیک بویەوە و لەرزێک بەدڵیدا هات کە گۆڕەکەی بینی. لەدوایی مردنی جۆنگکوک ئەمە یەکەم جارە سەردانی گۆڕەکەی دەکا، هەرگیز نەیویستووە بڕوا بەخۆی بێنێ کە چیتر پیاوی ماڵەکەی نەماوە.
چیتر ئەو سێبەرە نەماوە کە ماندویەتی دونیای لەبەردا دەحەساندەوە، چیتر ئەو پشت نەماوە کە خۆی پێوە گرتبوو، ماڵەکەی چیتر پڕ نیە لەدەنگە دەنگ و هاوارە بێزارکەرەکانی بەیانیان، چیتر کەسێک نیە لەسەر سفرەی بەیانی بەزۆر خواردنی درخواردا.
چیتر کەس نیە لەکاتی سەیرکردنی دراماکان هەموو گەنمەشامیەکان لەبەردەمی بڕفێنێ، فرمێسکە ئەڵماسیەکانی چاوی سارا دانە بەدانە دەهاتنە خوارەوە، قوڕسە بۆی زۆر لەوە قوڕسترە بۆی کە تۆ پێشبینی دەکەیت." جۆنگکوکی من، هاوڕوحەکە من، ڕووناکی ماڵی من، تۆ چۆن بەرگە دەگری لەژێر ئەم خاکە؟" سارا دەستی بەسەر خۆڵی گۆڕەکەدا دەخشاند و قسەی بۆ دەکرد.
" چۆن دڵتهات؟ جۆنگکوک چۆن دڵهات من تەنها بکەیت؟ هەر تۆ نەبویت هەمیشە ئەتوت سارا من تۆ بۆ هیچ کەسێک جێ ناهێڵم؟ ئێستا چی .... ئێستا منت ئامانەتی کێ کردوە وا بەجێت هێشتم؟ "
" هەموو بەیانیەک کە لەخەو هەڵدەستم بەترسەوە چاو دەکەمەوە دەڵێم دەی خوایە ئەوانەی بەسەرم هاتوون خەونێک بوبێتن، دەی با کە چاوەکانم دەکەمەوە جۆنگکوک لەتەنیشتمەوە خەوتبێت ،دەی با وەک هەموو بەیانیەک دیسانەوە بە هاوارەکامی من لەخەو هەڵسێنێ، کاتێک دەچمە چێشتخانەش بەهێواشی ڕێ دەبڕم، دەڵێم بەڵکوو لە چێشتخانەکە بێت و وەک هەموو جارێک لەپەلە پەلی دواکەوتن بەخێرایی نان بخوا، بەڵام نیە تۆ لەویش نیت "
سارا هەنسکێکی لەدەم دەرچوو بەهۆی گریانە زۆرەکەی ئەو دەستی لەسەر گۆڕەکەی جۆنگکوکی دەخزاند بەرەو کوڵمەکانی برد و فرمێسکەکانی پێ سڕیەوە و کەمێک لەو خۆڵەی سەر گۆڕەکە کە بەسەر دەستیەوە مابویەوە بەکوڵمەکانیەوە وەنوسا.
سارا خەندەیەکی بچوکی کرد" وەک هەموو جارێک کە دەگریام تۆ فرمێسکی منت دەسڕی و ماچی کوڵمی منت دەکرد، ئایە ئێستاش هەمان شت بوو؟"
" وێنا ناکەیت ژیانم بێ تۆ چۆنە، ژورەکەمان کە جێگای ئارامی و خۆشەویستیمان بوو ئێستا بۆتە کولانەی گریان و خەمخواردنی من، ئەو ماڵە بچکۆلانەیەیی هەمان بوو ئێستا لێم بۆتە قەسرێکی پان و بەرین، هەموو دیوارەکان لەیەک دورکەوتونەتەوە ڕێک وەک من تۆ" سارا فرمێسکەکانی دەسڕی و دووبارە دانەیەکیتر
دەهاتە شوێنی.
" من لەم شارە هەست بە غەریبی دەکەم جۆنگکوک، لەکۆڵانەکە و لە کۆمپانیاکەت و تەنانەت لەم وڵاتەش هەست بەغەریبی دەکەم، من بێکەس بووم، بێ باوک بێ دایک بێ خێزان، تۆ هاتیت و بویتە هەموو کەسی من، ئێستا تۆش نەماویت، من ئێستا بێ کەسم بێ وڵاتم بێ ناونیشانم، من ئێستا هیچێکم کە هیچم نیە لەم ژیانە"
" ئەزانم لێم توڕە دەبیت کە ئاوا خۆم پەرێشان کردوە، بەڵام سوێند بەخوا قوڕسە زۆر قوڕسە بێ تۆیی، جۆنگکوک من فێر نەبوومە بێ تۆ بژیم، فێر نەبوومە بەبێ تۆ شەوان سەر بخەمە سەر سەرینەکەم، فێر نەبوومە بەیانیان چاوم بکەمەوە و ڕوخسارت نەبینم، فێر نەبوومە ژەمەکان بەتەنها بخۆم، فێر نەبوومە بەتەنها لەناو خانوێکی گەورەدا ژیان بکەم " سارا چیتر بەرگەی نەگرت و سەری لەسەر گۆڕەکە دانا وەک ئەوەی باوەش بەگۆڕەکەی جۆنگکوک دا بکات، وەک ئەوەی ئێستا لەباوەشی یارەکەی بێت.
" بڕیار بوو منداڵمان هەبێت، بڕیار بوو کچێکمان هەبێت شێوەی لەمن بکات و سیفاتی لەتۆ بچێت، بڕیار بوو کوڕێکمان هەبێت شێوەی لەتۆ بکات و سیفات لەمن، گیانەکەی من بڕیار بوو یەکەم وشەی منداڵەکانمان و یەکەم هەنگاویان تۆمار بکەین، دامان نابوو کە خۆشەویستیان کرد پشتگیریان بکەین، تۆ دەت وت کە هاتنە داواکاری کچەکەمان بەئاسانی پێیان نادەیت، کەچی هیچت نەبینی " سارا بەردەوام بوو لە قسە کردن لەگەڵ گۆڕەکەی جۆنگکوک بەگریانەوە، چیتر خۆی ماندوو نەکرد بە سڕینی فرمێسکەکانی چونکە دەیزانی دووبارە دروست دەبنەوە.
" تۆ چۆن لێرە ئاسودەیت فیدات بم ؟ چۆن لەژێر ئەو خاکە ئاسوودەی؟ مەگەر سەرمات نابێ؟ مەگەر ڕقت لەتاریکی نەبوو؟ مەگەر ڕقت لە تەنهایی نەبوو؟ چۆن لەژێر ئەو خاکەتاریکە بەرگە دەگری؟ چـ چۆ" سارا چیتر نەیتوانی قسە بکات بەهۆی گریانە زۆرەکەی چیتر گریانەکەی تەنها فرمێسک نەبوو، ناڵە و هاوارەکانی هەموو گۆڕستانەکەی تەنی، هەر کەسێک لەوێدا ڕێی کردبا دڵی بۆ ئەو کچە لاوە دەیەشا، ئەستەمە قبوڵکردنی لەدەستدانی ئازیزانمان،لەم دونیایە قوڕسترین قبوڵکردن، قبوڵکردنی لەدەستدانی ئازیزەکانمانە.
جاک چیتر بەرگەی ئەوەی نەگرت لەدوورەوە سەیری خاتوونەکەی بکات، فرمێسکەکانی سڕیەوە و بەپەلە بەرەو لای سارا چوو " خانمەکەم بەسە چیتر خۆت ئازار مەدە بەو گریانە" جاک هەوڵیدەدا سارا لەسەر گۆڕەکە هەڵگرێتەوە، بەڵام سارا وەک ئەوەی لەباوەشی جۆنگکوکی دەرکەن بەهەموو هێزیەوە گۆڕەکەی لەباوەش گربوو و دەستەکانی لەئەرزەکە چەقاندبوو.
" من نایەم ئێرە جێ ناهێڵم، من جۆنگکوکەکەم بەتەنها جێ ناهێڵم، ئەو ڕقی لەوەیە بەتەنها بێت، من ئەو لێرە جێ ناهێڵم" سارا بەتوندی خاکەکەی لەباوەش گرتبوو و وای دەوت.
" خانمەکەم گەورەم هیچ بەو ڕەفتارانەت دڵخۆش نابێت، ئەو ئاسودە نابێت کە تۆ ئاوا ئازاری خۆت بدەیت" جاک هەوڵدەدا بە قسەی نەرمونیان سارا قایل کا کە هەڵسێ.
" بەڵام ئەو منی جێهێشت سەرەڕای ئەوەی باش دەیزانی من ئەوەم پێ خۆش نیە، ئەو باش دەیزانی من بێ ئەو بەرگە ناگرم کەچی هەر خۆی لەمن سەندەوە، بۆچی منیش بەقسەی ئەو بکەم؟نایەم من لێرە دەبم لەلای ئەو دەبم " سارا بەگریانەوە وای بەجاک دەوت و دەستی لەسەر گۆڕەکە دەخشاند.
" خانمەکەم تکایە کارەکە قوڕسمەکە هەڵسە با بگەڕێینەوە خەریکە شەو دادێ " جاک بە تکاوە وای وت.
" جۆنگکوک لێرە سەرمای دەبێت جاک، ئەو بەتەنها چی بکات لێرە؟ " سارا بە کزیەوە وای بەجاک وت.
" خانمەکەم گەورەم ئێستا لە جێگایەکی ئاسودەیە، ئەو ئێستا لەئاسمانەوە سەیرت دەکا دڵنیابە دڵتەنگ دەبێت بەوەی تۆ ئاوا ئازاری خۆت دەدەیت " جاک کە نزم بوویەوە ئاستی سارا و دەستی لەسەر پشتی سارا دانا وتی" دەی ئێستاش هەڵسە با بگەڕێینەوە درانگە و دەبێتە شەو"
" بەڵام جۆنگکوک تەنهایە لێرە " سارا بە لاوازیەوە وای وت.
" خانمەکەم ئەو تەنها نیە لەلای دایک و باوکیەتی، دڵنیابە ئێستا دڵی خۆشە بەڵام تۆ بەو کردارانەت ئەو ئازار دەدەیت و ناهێڵیت ڕوحی ئاسوودە بێت "
" من ئازاری دەدەم؟ " سارا بە شۆکەوە پرسی.
" بەڵێ ڕوحی گەورەم بەو هەموو گریان و خەمخواردنەی تۆ ئازاری بۆ دروست دەبێ و ناتوانێ ئاسوودە بێت، بۆیە چیتر ئاوا مەکە و هەڵسەوە با بگەڕێینەوە ماڵەوە" جاک بەدەستەکانی ئەو خۆڵەی گۆڕی جۆنگکوکی لەسەر شانەکای سارا لادەدا و قسەکانی بۆ دەکرد بەڵکوو بتوانێ بەوە قایلی بکا.
سارا وەک منداڵێک کە دایکی ئامۆژگاری دەکا بەقسەی جاکی کرد ڕاستەوخۆ فرمێسکەکانی سڕیەوە" مـ من چیتر ئەو ئازار نادەم، من بەڕاستی نەمدەزانی ڕووحی بەوە ئازار دەچێژێت"
" دەزانم خانمەکەم تۆ هەرگیز کارێک ناکەیت کە گەورەم ئازار بدات، ئێستاش کاتی ماڵئاواییە من دەچم ئۆتۆمبێلەکە بەکار دەخەم و تۆش کە ماڵئاویت کرد وەرە " جاک بە میهرەبانیەوە وای وت و هەڵسایەو و سارای بەتەنها بەجێ هێشت تا ماڵئاوایەکەی بە ئاسوودەی بکات.
سارا دیسانەوە بەبێ ویستی خۆی دەستی چوە سەر خۆڵەکە، ئەو پێشتر لەوە ڕاهاتبوو دەست لە ڕوخساری جۆنگکوک بدات کە قسەی بۆ دەکرد، ئێستا کە ڕوخسارەکەی نەماوە لەبەردەمی دەست لەگۆڕەکەی دەدات و قسەی بۆ دەکا، هیچ شتێک ناتوانرێ بگۆڕێ هەمیشە شتەکان دەچنەوە سەر ئەو ڕێچکەیەیی کە پێشتر لەسەری بوونە.
" جۆنگکوک پۆلیسەکان وتیان کە ڕووداوەکە بە ئەنقەست بوە، ئەوان هیچیان دەست نەکەوت و وازیان لەگەڕان هێنا، بەڵام من واز ناهێنم، ئەگەر یەک ڕۆژم لەژیان مابێت بۆ گەڕان بەدوای ئەو بکوژە تەرخان دەکەم، دەیدۆزمەوە و لەناوی دەبەم وەک چۆن تۆی لەمن برد، بەڵێنت پێدەدەم ناهێڵم دوومانگی بەسەر دا بڕوا دەیدۆزمەوە، ئەمە بەڵێنی هاوسەرەکەتە بۆ تۆ، من ئەو کەسە دەدۆزمەوە کە تۆی لەمن ساند" سارا فرمێسکەکانی سڕی و هەڵسایەوە.
" خۆشمدەوێی جۆنگکوک ، زۆرم خۆشدەوێی " سارا بۆ کۆتاجار سەیری گۆڕەکەی کرد و پاشان دەستی بەڕۆشتن کرد بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە.
──•~❉᯽❉~•──
◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷
پاڕتێکی خەماوی بۆتان
من تێر گریام تا نوسیم توخوا
جا بەڕاستی لەدەستدانی ئازیزەکانمان زۆر سەختە ئازارێکە کە قەت لەبیر ناکرێ ونیش نابێ، تەنها لەگەڵ ئازارەکەی ڕادێیت.
ژیان کورتە بۆیە تا پێتان دەکرێ خۆشەویستی ببەخشن، واز لە ڕق بێنن.
You are reading the story above: TeenFic.Net