∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝
هێسوو هیۆنسوو چوون بۆ ئەو شوێنەی کە سیۆلیا پێیانی وت
سیۆلیا و هێسوو سڵاویان لەیەکتر کرد و باوەشیان لە یەکدا
دواتر دوورکەوتنەوە
سیۆلیا هێسووی بە براکەی ناساندن
سیۆلیا: کاکە ئەوە ئەو کچەیە کە لەکۆلێژ ناسیم ناوی هێسووه
هیۆنجین ئاسای بوو و سەری ئەجوڵاند کە گوێی لە ناوی هێسوو بوو وەستاو سەیری ڕووخساری هێسووی دەکرد
هیۆنجین دەستی درێژ کرد بە مانای تەوقەکردن و
هیۆنجین: منیش هیۆنجین، خۆشحڵا بووم
کوڕەکان و سیۆلیا کەمێک بە سەیری، سەیری هیۆنجیان دەکرد
هێسوو تەوقەی لەگەڵ کردەوە
هێسوو: هەروەها منیش
سیۆلیا: ئەمەش کاکە بانگچانە
وتی کاتێک دەسیی بۆ بانگچان ڕەوان کرد
چونکە بانگچان دەستی درێژ نەکرد بۆ تەوقە هێسوو وەک ڕێزێک بۆی چەماوە
سیۆلیا: ئەمەش کاکە هان و ئەمەش فێڵیکس
وتی کاتێک دانە دانە دەستیان بۆ ڕەوان دەکرد
هێسوو بێ ئەوەی هیچ برێ تەنیا بۆیان دەچەماوە وەک ڕێزێک
سیۆلیا و کوڕەکان سەیری هێسوو یان کرد پاشان هیۆنسوو
چاوەڕێ بوون تا هیۆنسوویان پێ بناسێنیت
هێسووش تێگەیشت
هێسوو: ئا بەڵێ با هیۆنسووتان پێ بناسێنم ئەو هاوڕێی مناڵیمە ناوی هیۆنسووە
هیۆنجین دەستی بۆ ئەویش درێژ کرد بەمانای تەوقە کردن
هیۆنجین: خۆشحاڵ بووم بە ناسینت خاتوو هیۆنسوو
کوڕەکان دووبارە کەمێک بە سەیری و بە شۆکی سەیری هیۆنجینان کرد بەڵام زۆر دەریان نەخست
هیۆنسوو: منیش هەروەها
وتی کاتێک تەوقەی لەگەڵ کرد
وە بۆ ئەوانیتر چەمایەوە
هینجین: کەواتە کە ئێستا یەکتریمان ناسیی با بڕۆین
وتی کاتێک ویستی بڕوا
هیۆنسوو: دەچین بۆکوێ؟
هیۆنجین وەستاو سەیری فێلێکسی کرد
فێلێکس: کەچووین بۆ ئەوێ دەیزانن
بەڵام شووێنەکە 4کاتژمێر دوورە لە بووسان
هان: 4کاتژمێر؟
وتی کاتێک بە شۆکەوە سەیری فێلێکسی دەکرد
فێلێکس: بەڵێ
وتی کاتێک سەری جوڵاند بەمانای بەڵێ
سیۆلیا: بۆئەوەندە دوورە
فێلێکس: 🤷
هیۆنجین سەیری هیۆنسوو و هێسووی کرد
هیۆنجین: ئێوە کێشەتان نیە وایە؟
هێسوو و هیۆنسوو سەیری یەکیان کرد پاشان
هێسوو&هیۆنسوو: نەخێر کێشەمان نییە
لەیەک کاتدا ووتیان
بانگچان: کەواتە با ئێستا بڕۆین تا درەنگتر نەبووە
کاتژمێر 2:17
تا دەگەینە ئەوێ دەبێتە 6:17 ئەگەر ڕێگاکان قەرەباڵغ نەبن
سیۆلیا: ڕاست دەکەی کاکە بانگچان دەی با بڕۆین
وتی کاتێک چووە نێوان هێسوو و هیۆنسوو قۆڵی هەردووکیانی گرت و ڕۆیشت
.
.
دووای چوار کاتژمێر
هان: بەڵێهــ لەکۆتایدا گەیشتین
وتیی کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە
سیۆلیا: چەند بێزار کەر بوو
تکایە جارێکیتر پێشنیارێی شووێنێکی وا دوور مەکەن
هیۆنسوو: من ئێستا دێمەوە
وتی کاتێک بە خێرای لەوێ ڕۆیشت
هێسووش بەدوای داچوو
سیۆلیا بە تێنەگەیشتوەوە سەیری ئەوانی دەکرد کە دەڕۆیشتن پاشان سەیری کوڕەکانی کرد
بانگچان: چیبوو؟
وتی کاتێک بە تێنەگەیشتوە وە سەیریانی دەکرد
سیۆلیا: منیش نازانم
هیۆنجین: لەوانەیە دڵی تێکهەڵچوبێ چوونکە ماویەکی زۆرە لەناو ئۆتۆمبێلین
هەندێک کەس وایان لێ بەسەردێ
بانگچان و هان و فێڵێکس چاویان لێ بچوک کرەوە و
هان&فێڵێکس: چۆن دەزانی؟
هیۆنجین: وتم لەوانەیە
وتی کاتێک لەوێ ڕۆیشت
هان: بەڵێ وتت لەوانەیە
وتی کاتێک بەدوای هیۆنجین داچوو و باوەڕێی پێی نەدەکرد
بانگچانیش بە زەردەخەنەوە بەدوای ئەوان داچوو
فێڵێکس و سیۆلیا بەتەنیا مانەوە و سەیری یەکیان دەکرد
بۆ ماوەیەک سەیری چاوی یەکیان دەکرد پاشان سیۆلیا چوو بۆلای هیۆنسوو و هێسوو
فێلێکسیش چوو بۆلای هیۆنجین و هان
دووای پێنج دەقە
هەموویان لای ئۆتۆمبێلەکە کۆبوونەوە
کات درەنگی کردووە بووە بە کاتژمێر پێنج هەموویان برسیان بووە بۆیە فێلێکس پێشنیاری کرد سەرەتان نانی ئێوارە بخۆن پاشان بچن بۆ شوێنە دیاری کراوەکه
فێلێکس: سەرەتا نانی ئێوارە بخۆین؟
وتی کاتێک سەیری کوڕەکان و کچەکانی دەکرد
سیۆلیا: بەڵێ من زۆر برسیمە
وتی کاتێک دەستی لەسەر گەدەی دانابوو
هیۆنسوو: منیش برسیمە
وتی کاتێک ئەویش دەستی لەسەر گەدەی دانا
سیۆلیا و هیۆنسوو سەیری هێسوویان کرد
هێسوو سەیریانی کردەوە و دەستی لەسەر گەدەی دانا
هێسوو: منیش برسیمە
کوڕەکان کەمێک بەم سێ کچە پێکەنین
هان: کەواتە با بچین نانی ئێوارە بخۆین
فێلێکس: پاشان دەچین بۆ شوێنی مەبەست
.
.
.
هەموویان چوون له ڕێستۆرانتێک دانیشتن، داوای خواردنیان کرد و دەستیان بە نان خواردن کرد، لە کاتی نان خواردن هەموویان قسیان دەکرد جگە لە هێسوو
ئەوان زۆر باش لەگەڵ یەک گونجاو بوون و قسەی کۆمیدیان لەگەڵ یەک دەکرد
وە هیۆنجین چاوی لەسەر هیۆنسوو و هێسوو بوو
هەر سەیری ئەو دووانەی دەکرد
وەک بڵێی دەی ویست لە شتێک تەکید ببێتەوە
هان: هێسوو
هێسوو سەری بڵند کرد و سەیری هانی کرد
هێسوو: بەڵێ
هان: لەو کاتەوەی هاتووین بۆ ئێرە تۆ هیچت نەوتووە ئایە شتێک ڕوویداوە؟
وتی کاتێک سەیری هێسووی دەکرد و چاوەڕێی وەڵام بوو
هێسوو: نانەخێر هیچ شتێک ڕووی نەداوە
وتی کاتێک سەیری هانی کرد و بە ئارامی وتیی
ها: دڵنیای کە هیچ ڕووینەداوە؟
هان دەیویست دڵنیابێتەوە لەوەی کە هیچ ڕووی نەداوە
هێسوو: بەڵێ
هیۆنسوو: دڵنیابە هیچ شتێک نەبووە، ئەو هەر خۆی لەکاتی نانخواردن قسەناکات
سیۆلیا: چۆن دەتوانی قسە نەکەیی؟ من دەمرم گەر قسە نەکەم
فێڵێکس کەمێک پێی پێکەنی بەڵام کەس ئاگادار نەبوو
هیۆنجین: تۆ زۆر زۆربڵێی
وتی کاتێک گوپەکانی سیۆلیای ڕاکێشا
سیۆلیا بە کەمێک توڕەبوونێکی کیوت سەیری هیۆنجینی کرد
هێسوو و هیۆنسوو و هان و فێڵێکس و بانگچان وە هیۆنجینیش بە کیوتیەکەی سیۆلیا پێکەنین
.
.
.
دوای تەواو کردنی نانی ئێوارە
دووبارە هەموویان لەلای ئۆتۆمبێلەکە کۆبوونەوە
بانگچان: ئێستا دەچین بۆ کوێ؟
وتی کاتێک سەیری فێلێکسی دەکرد
ئەوانیتریش سەیری فێڵێکسیان کرد
فێڵێکس: Garden of Morning Calm Festive Lights
کەمێک بە خێرای وتی بۆ ئەوەی بەجوانی تێنەگەن و شوێنەکا ئاشکرا نەبێت بۆیان
سیۆلیا: ها؟
هێسوو: هیچ تێنەگەیشتم
هیۆنسوو: کەمێک تێگەیشتم بەڵام نازانم چ شوێنەکە بە تەواوی
هیۆنجین&هان&بانگچان: منیش
فێڵێکس: کەچووین دەزانن
وتی کاتێک سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت
ئەوانی تریش سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن
.
لەکۆتایدا گەیشتن بە شوێنی مەبەست
هەموویان لە ئۆتۆمێلەکە هاتنە خوارەوە
هەموویان سەیری دەورو بەریان دەکرد وایە فێلێکس پێشنیاری ئەم شوێنەی کردوە بەڵام ئەویش یەکەم جاری بوو کە بێت بۆ ئێرە
فێلێکس: با بچینە ژوورەوە
وتێ کاتێک بەڕێ کەوت بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە
وە هەموویان بەدوای کەوتن
پارەی چونە ژوورەکەیان داوو پاشان چوونه ژوورەوە
لەوێ پلانگ نەیمێک هەبوو
هێسوو چوو تا بیخوێنێتەوە
وە هەموویان بەدوای دا چوون
پلانگ نەیم
بەخێربێن بۆ
Garden of Morning Calm Festive Lights
کە لەساڵی 2010بیرۆکەکەی دانراوە و لەساڵی2014 دەستیان بە دروست کردنی کردووە
وە لە ساڵی2018 تەواو بووە و شوێنەکە بۆ یەکەم جار کراوەتەوە
(تێبینی: ئەوساڵانەی کە دامناون هەڵەن، زۆر بەدوای گەڕام) (بەڵام من نەم دۆزیەوە)
ئەم باخچەیە کۆمەڵێکی گەورەیە لە گوڵی جوان و شوێنی ئەنیمەیشن
کاتێک خۆر ئاوا دەبێت گوڵەکان دەگەشێنەوە
گەشێکی بەیانیانە وە دەتوانی چەندین کاتژمێر تیایدا بەسەر ببەی
باخچەی بەیانیانی ئارام گونجاوە بۆ منداڵان و خێزان هەروەها گەورەکانیش
هەموویان ئەوەیان خوێندەوە
پاشان چوونە نێو تونێلە گەورە و ڕووناکەکە کە هەمووی ڕەنگی زەرد بوو
کەگەیشتنە کۆتای تونێلەکە
سەیری دەور و بەریان دەکرد بە سەرسوڕماوی زۆر جوان بوو وە کاتی زۆر خۆشیان بەسەر دەبرد و وێنەیان دەگرت
فێلێکس: چۆنە بەدڵتانە؟
وتی کاتێک سەیریانی ئەکرد
هەموویان سەریان بەبەڵێ جوڵاند تەنیا بانگچان نەبێت
بانگچان: نەخێر، ئازیزەکەمم لەلا نییە
کەمێک بە خەمباری وتی
سیۆلیا: ئەی بۆ نەت هێنا
بانگچان: لەگەڵ هاوڕێ کچەکانی چووە دەرەوە
سیۆلیا سەری بەمانای تێگەیشتن جوڵاند
هیۆنسوو: ئێمە ئەو هەموو کاتە لە سیئۆل بووین نە هاتووین بۆ شوێنێکی ئاوا و نەمان دیتووە
وتی کاتێک سەیری هێسووی دەکرد
هێسوو: جا چۆن بێین بۆ ئێرە ئەوە لە سیئۆل نییە
وتی کاتێک خەریکی وێنە گرتن بوو
وێنەی خۆی نەدەگرت، وێنەی شوێنەکانی دەگرت
هیۆنسوو: یەک کاتژمێر زیاتر ڕۆیشتباین دەگەیشتنە سیئۆل
هێسوو هیچی نەوت و بەردەوام بوو لە وێنەگرتنیی شوێنەکان وە ناوە ناوە وێنەی هیۆنسوو و هانی دەگرت
و وێنەی ئەوانی تریشی دەگرت کە لەلای یەک کۆ دەبوونەوە
کوڕ و کچەکان بەڕاستی کاتێکی خۆشیان بەسەر برد سێ کاتژمێری ڕێکیان بەسەر برد لێرە
گەڕانەوە ماڵەوە
هێسوو & هیۆنسوو: ئەمڕۆش کۆتای پێ هات
وتیان کاتێک پاڵکەوتن و خەوتن
∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝
کــــــۆتـــــایـــی پـــــارتـــــی {٨}
بــــەهــــیوایــــ چـــــێژبــــینـــین🎀
You are reading the story above: TeenFic.Net