بەیانی
[نوسەر:ئێح لای منیش بەیانیتان باش😅]
لینا:ئەرێ شوگااااااا دە توخوا وازم لێ بینە
یونگی:هەڵسە نابێت ئەوەندە تەمەڵ بیت
کاتێک بەتانیەکە لەسەر لینا لا ئەبرد تا هەڵسێ
لینا:ئوفف جیقنەی ناشرین کە بێزار کەری
یونگی:هەڵسە دەی وەختی راهێنانە
لینا:باشە ئەمە سەیرە تۆ کەی ئاوا زوو هەڵساوی دێی من بانگ دەکەیت
یونگی:قسەی زل زل مەکە هەستە دەی
لینا:ئەرێ دە باش ئەوە هەڵسام
یونگی ویستی بچێتە دەرەوە لە ژورەکە
لینا:یونگییاااا
یونگی:بەڵێ چیتەوێ
لینا زۆر بە کیوتی هەڵسایەوە باوشی بە یونگی داکرد سەیری کردی
لینا:سانکیو ئۆپااا😊
یونگی:ئەوە تۆ تێک چووی لاچۆ دەی
لینا:هێی من تۆم لە باوش کردووە تۆ بۆ ئاوا دەکەی
باوشەکەی پچران قۆڵی لەیەک ئاڵاند بە توڕەی کیوت سەیری یونگی
یونگی:جارێ وەختی ئەمنە نیە خێرا خۆت ئامادە بکەو تەواو
یونگی کاتێک رۆشتە دەرەوە لە ژورەکە کاتێک دەرگای دادەخست گوێی لێبوو لینای ئەی وت
لینا:تۆ زۆر خراپی رقم لێتە
کەمێک بە قورگی گریان دەچوو
یونگی لە دڵی خۆی:ئەزانم زۆر خراپم بەڵام ئەمە بۆ پاراستنی تۆیە
لینا:باشە بۆچی منی بەدڵ نیە ئێ جونکە من هاروهاج و مناڵم؟ همم من هەر دەبێ یونگی بە دەست بێنم دڵنیام ئەو ڕشکنە ئەکوژم کە ئەو جیقنەیە خۆشی دەوێ هەر دەبێ بۆمن بێت یااا تەواو لینا واز لەو قسانە بێن خۆت ئامادە بکە
زۆر بە کۆمیدی قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد😂
یونگی لە پشتەوەی دەرگا گوێی گرتم پێدەکەنی بە قسەکانی لینا
یونگی:وای ئەم کچە جەند شێتە
دواتر یونگی رۆشتە خوارەوە
ئیتر لیناش گەرماوێکی کردوو قژی وشک کردەوە خۆی گۆڕی وەک جاران جلی گەورەی لەبەر کرد و وەک مناڵ دەرکەوتبوو
سەروو شکلی رێک ئاوا بوو
رۆشتە خوارەوە
لینا:بەیانیتان باش سەر زلەکان
ئەوان:بەیانی تۆش باش ڕشکن گیان
لینا دانیشت و دەستی کرد بە نان خواردن
تای:خاتوو لینا نەشڵێی بەو جلانە ڕاهێنان دەکەم
لینا:بۆ ئەم جلانە چ کێشەیەکی هەیە سەر زل
یونگی:نابێت خۆم جلێکت پێ دەدەم کە پێی بە باشی ڕاهێنان بکەی
لینا:یاا من بەو جلانە نەبێت هیچ ناکەم
یونگی:چیم وت ئەوە دەکەی مناڵ
بە توڕەی کێشای بە مێزەکە وای کرد لینا بترسێ سەڕی شۆڕ کردەوە قوڕگی پڕ گریان بوو بەڵام خۆی دەرنەخست
وە کاتێکیش یونگی توڕە دەبی کەس نابێ ڕەتی قسەکانی بدات جونکە زیاتر تورە دەبێت
دوای یەک کاتژمێڕ
تای:دەی خواتان لەگەڵ
کوڕەکان رۆیشتن ئێستا لینا و یونگی لە ماڵەوە
یونگی:بۆ سەرەوە
لینا:چیە
یونگی:ئەم جلانە بگڕە و خۆت بگۆڕە
لینا:تۆ زۆر خراپی
یونگی:دەی کاتی ئەم قسانە نیە
ئیتڕ لینا خۆی گۆڕی
[عەفووم کەن لۆ جلەکەش ]
یونگی بە ئەنقەست ئەو جۆڕە جلەی پێدابوو دەی ویست بزانێ لینا چۆن دەردەکەوێ [وەیی وەللە مستەڕ پشیلەش هاتە رێزێ😂]
لای لینا
لینا:پیاحح ئەوە جلە توخوا خۆ دوو پارچە قوماشی پێ وەنیە هەی پشیلەی بێ شەڕم ئەوە چیە پێت داوم بزانە چیو لێ ئەکەم ئاخر وەرە تا ئێستا ئەو جلانەم لەبەر نەکردووە ئێستا چۆن برۆمە خوارەوە وەیش خوایە ئەو سگم بۆوا دیارە حاا قوڵەکانم خۆ جوانیشم هاا
سەیری خۆی دەکرد لە ئاوێنەکە و قسەی دەکرد ئیتر رۆشتە خوارەوە کاتێک یونگی لینای بینی بەخوا زیاتر ئاشقی پێستە سپیەکەی ببوو کە بە دەرەوەیە یونگی لەاو جیهانێکی تڕ بوو لینا دەری هێنا بە شەقە زلەیەک
لینا:سەیری کوێ دەکەی گەمژە ئەوە جلە بەمنت داوە بێ شەڕم
یونگی:ئەگەر بەو جلە گەورە و زەبەلاحانە راهێنان باش ناتوانی بیکەی
لینا:😒
یونگی:دوام کەوە
lina pov
ئیتر لە دوای رۆیشت ئۆهۆ ئەمە ئەروات بۆ کووێ وااااهـ بڕوا بە چوەکانم ناکەم ئەمە چیە ئەم خانووە لە پشتەوە باخجەیەکی هەیە و کاتێک ئەرۆیتە باخجەکە پێش ئەوەی بڕۆیتە ناو زاخجەکە دەرگای شوشەی هەیە دیمەنەکەی زۆر جوانە جونکە ئەم خانووە زۆر گەورەیە بەڵام ئێمە نەرۆیشتینە ناو باخجەکە ئەم باخچەیەش کەس ناتوانێ لە دەرەوە بێتە ناو ئەم باخچەیە بەس بزانم ئەو یونگیە ئەچێتە کووێ ئەم ژورە چیە منی بردە ژورێک لەنزیک باخجەکە رۆیشتینە ژورەوەو جەندها کەلوو پەلی کۆنی تیا بوو یونگی هەنێک لە کیلوو پەلەکانی لابرد شۆک بوو کاتێک مێزی لابرد و دەرگایەکەی بچوک لەبن مێزەکە بوو کردیە سەیرم مرد پەژەیە پێی ئەچیتە خوایە
"یونگی:بە هێواشی وەرە خوارەوە "
ئەو وای وت منیش بە هێواشی لە پەیژەکان چوومە ژێر زەمینەکە واهـ ئەمە ژێر زەمینە ئەو هەموو دەرگایە چیە هەر یەکەو نوسراوێکی لەسەر دەرگایەکان هەیە وەبزانم ئەوەی باسم کرد نەخشەی کۆماڕی عیراق بوو
[نوسەر:قەینا قەینا نەخشەیەکی بچووک بوو😁]
END POV LINA
لینا:واااهـ یونگیییی ئەمە چیە خۆ ئەمە ژێر زەمین خانووە
یونگی:ئەی خۆ ژێر زەوی نیە
لینا:تۆ منت بۆچی هێناوەتە ئێرە تۆ وتت راهێنان دەکەین باشە ئێرە و راهێنانیان وتوە یانیش ئەو هەموو دەرگایە چیە
یونگی:بەس مێشکمت کوون کرد ئێستا ئەی بینی سەرەتا کامە دەرگا بکەمەوە
لینا:دەرگا یەکەم
یونگی کاتێک دەرگایەکەی کردەوە لینا شۆک بوو
❦︎
ئیهیهیهیهی وەختەچی باش نەبوو بەس دەی ئەمەش پارتی 7 ئینچا چاوەرێی جیرۆکێکی تڕ بن تاقەتی قسەشم نیە دەی خواتان لەگەڵ
ئەرێ بەراست جەماحەت ئەمن ئینتیحانم تەواو بوو ئەدی ئەنگۆ وەبزانم ئینگۆ تەواو نەبووە😂
دەیاللە دەی برینتان ناکوڵێنمەوە ککککک😂
You are reading the story above: TeenFic.Net