||8||

Background color
Font
Font size
Line height


"ئێهـ دەی من نایەم وازم لێ بێنە"
-میلا گوتی

جونگکووک وازی لێ ناهێنێت
دەڵێت ئیلا و بیلا تۆ ئەمشەو لەگەڵ من و پێلین دێیت بۆ باڕ

"دەی ژنێ وامەبە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین دڵنیابە خۆش دەبێت"
-جونگکووک گوتی

"من لەگەڵ ئەو شەیتانە نایەم بۆ هیچ شوێنێک"
-میلا گوتی

حەزی لە پێلین نییە
حەزی بەوەش نییە کە لەنزیک جونگکووک ئەیبینێت نازانێت بۆ
چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕیوە بۆ شەوێکی تریش دووبارە جونگکووک پێلین چوونە دەرەوە

پێلین بە ئاشکرا ماچی جونگکووک'ی دەکرد لەپێش چاوەکانی میلا،هەرچۆنێک بێت جونگکووک هاوسەری میلا'یە میلا پێی خۆشنەبوو بەو شێوەیە

"ئێ دەی کێشە نییە ئێمە بەیەکەوە دەڕۆین پێلۆ نایەت"
-جونگکووک گوتی

هەردووکیان ئەم ماوەیە سەیر ڕەفتار دەکەن
وەکوو پێشتر گاڵتە بەیەک ناکەن کەمێک یارمەتیدەر بوون بۆ یەکتری

"بەڕاست؟"
-میلا گوتی

جونگکووک سەری بەبەڵێ لەقاند
میلا هەر لەخۆیەوە شەرمی کرد ڕووی لەلایەکی تر کرد

"نا من نایەم"
-میلا گوتی

"میلا"
-جونگکووک بەبێزاری گوتی

زۆر کەم بە میلا بانگی دەکات
زیاتر هەر بە ژنێ یان فستقی عەنتاب بانگی دەکات

"نایەم"
-میلا گوتی

"منیش بۆخۆم لەگەڵ پێلۆ دەڕۆم ئەمشەویش هەر نایەمەوە"
-جونگکووک وەکوو منداڵ گوتی

میلا ڕاستەوخۆ سێری کرد
چاوەکانی لێ بز کردەوە حەزی بەو قسەیە نەبوو

"کۆتا بڕیار دێی یان نا؟"
-جونگکووک گوتی

"دێم"
-میلا گوتی

دواتر هەستایەوە سەرپێ
جونگکووک بە فیزێکەوە سێری کرد

میلا'ش دانەیەکی کێشا بە شانیدا و
چووە لای جلەکانی

"جلێکی کەمێک کراوە لەبەر بکە ژنێ"
-جونگکووک گوتی

دواتر لەسەر قەنەفەکە دانیشت
ئەو خۆی ئامادە کردبوو

میلا سێرێکی جلەکانی کرد
جلی ڕووتی کەم بوو

شۆرتێکی کابۆی ڕەشی دەست کەوت کە زۆر کورت نەبوو
لەگەڵ سترابێکی سپی و قەمسەڵەیەکی باڵۆنی ڕەش

چووە نێو حەمامەکە تا خۆی بگۆڕێت
میلا شەرم دەکات لەوێ خۆی بگۆڕێت ئەگەر جونگکووک لە ژورەکەبێت بەڵام جونگکووک زۆر بێ شەرمە هەر لەوێ تڕ و تفاقی پێشان دەدات

خۆی ڕاستە ئاساییە چونکە ئەوان هاوسەرن
بەڵام هێشتا وەکوو دو هاوسەری ڕاستەقینە نین پێویستە وانەکات میلا ناڕەحەت بێت

دوای کەمێک میلا هاتە دەرەوە
نازانێت بۆ بەڵام لەپێش جونگکووک ڕاوەستا

جونگکووک دەستی خستە ژێر چەناگەیەوە
کەمێک سێری کرد دواتر ئاماژەی پێ کرد بسوڕێتەوە

میلا'ش وەکوو منداڵێک بە گوێی کرد
دواتە جونگکووک ڕوخسارە گرژەکەی لادا و زەردەخەنەیەکی کرد و پەنجەی لایکی بۆ بەرز کردەوە

"پوتێک'ی ڕەشت هەبوو ئەویش لەپێ بکە زۆر جوان دەبێت"
-جونگکووک گوتی

میلا'ش ڕایکرد بەرەو شوێنی خۆگۆڕینەکەو پوتەکەی دەرهێنا
زۆر درێژ نەبوو لەپێی کرد و دووبارە ڕۆشتەوە پێشی جونگکووک

"Nice"
-جونگکووک گوتی

دواتر خۆیشی هەستایە سەرپێ

میلا چوو جانتایەکی ڕەشی هێنا
و پێداویستیەکانی تێکرد

"ئامادەی؟"
-جونگکووک گوتی

میلا سەری بەبەڵێ جوڵاند
جونگکووک دەستە بچکۆڵانەکانی گرت
یەکەمجاری بوو

میلا دووبارە نەیزانی بۆچی

بەڵام دەستی دەرنەهێنا

بەیەکەوە لە ژوورەکە چوونە دەرەوە
کاتژمێر 9:00 بوو

هێشتا ئەندامانی خێزانەکە لە
هۆڵەکە دانیشتوون..

یەکەمجار چوونە هۆڵەکە
تا هەواڵیان پێ بدەن

"دایۆ ئێمە ئەڕۆینە دەرەوە شەو درەنگیش دەگەڕێینەوە"
-جونگکووک گوتی

کاتێک هێشتا دەستی میلا'ی گرتبوو و
لەپێشیان وەستابوون

میلا وەکوو منداڵ سێری ئەوانی دەکرد
کە چۆن سێریان دەکرد

بەڕوونی دیار بوو دەچنە باڕ
کوێی تر هەیە جونگکووک بۆی بچێت؟

"ئەچنە دەرەوە بۆ کوێ؟"
-ئۆرهان گوتی

"باڕ"
-جونگکووک گوتی

بەبێ هیوای سەریان
جوڵاند هەموویان

"چی دەکەن لەباڕ؟"
-مەلیسا گوتی

میلا کەمێک قنی بادا
بەمەبەستی ئەوەی سەما دەکەین

بەڵام ڕاستەوخۆ پەشیمان بۆیەوە
کاتێک ڕوخسارە جدیەکەی سێڤدا خانی بینی

هەندێکجار سێڤدا خان زۆر ترسناک دەردەکەوێت
میلا کەمێک خۆی لە پشتی جونگکووک شاردەوە

"مامۆژن تکایە بۆستە لە ترساندنی ژنەکەم،شەوێکیان لەناو خەودا وڕێنەی دەکرد دەیگوت تکایە دادە سێڤدا وامەکە داماوە تۆقیوە لێت"
-جونگکووک گوتی

"خوا ڕوو و ڕەشکات"
-میلا بەچرپەوە گوتی

"گاڵتە دەکات دادە سێڤدا"
-میلا دواتر گوتی

"کاتێکی خۆش منداڵینە هەوڵێک بدەن زوو بگەڕێنەوە"
-مەلیسا گوتی

جونگکووک و میلا ڕۆشتن
پێش ئەوەی دیار نەمێنن میلا دیسانەوە کەمێک قنی بادا
وایکرد هەموویان پێ بکەنن

ئەوان هاوسەرگیری میلا و جونگکووک'یان ڕێکخست
بۆ ئەوەی میلا کەمێک جونگکووک بکات بەپیاو و ئەم شتانە تەرک بکات،کەچی میلا خۆی لەو خراپترە وا ئەمشەو بەیەکەوە لەباڕ دەبن

"دەی هەرچیەک بێت هەر لە کچ و ئەم شتانە نزیک نەبێتەوە باشە،هەرچۆنێک بێت ئەگەر بەیەکەوە بن لەوانەیە یەکیان خۆشبوێت با کەمێک کات بەیەکەوە بەسەر بەرن"
-مەلیسا گوتی

هەموویان هاوڕا بوون لەگەڵیدا.

-

میلا ڕاستەوخۆ دەستی خستە سەر گوێچکەی بەهۆی دەنگی بەرزی گۆرانیەکە

"کەمێکی تر ڕادێی"
-جونگکووک بەهاوارەوە گوتی

میلا بەشێوەیەک سێری کرد وەکوو بلێی ویستی کوشتنی جونگکووک'ی هەبێت

جونگکووک گرتنی دەستەکانی کەمێک توندر کرد
و زیاتر چوونە نێو باڕەکەوە

بارش'یش بەدوایاندا دەڕۆیشت
بۆ هەر کاتێکی پێویست هەمیشە بارش لەگەڵ جونگکووکدایە

میلا و جونگکووک شێوەیەکی زۆر جوانیان هەبوو
دوو کەپڵی زۆر جوان دیار بوون کاتێک دەستی یەکیان گرتبوو

بارش ئەمەی زۆر پێجوان بوو
بەبێ مەبەست چەند ڕەسمێکی ئەوانی گرت

"ئای هاوڕێیان بۆئەوەندە درەنگتان پێچوو دەزانن من چەنێکە لێرەم"
-پێلین لەناکاو بەهاوارەوە گوتی

بەڵام کاتێک تێبینی میلا'ی کرد ڕوخساری دا بەیەکا
جونگکووک پێی نەگوتبو ئەویش یەت

میلا'ش برۆیەکی لە جونگکووک بەرز کردەوە
جونگکووک بەبێ تاوانی سێری هەردووکیانی کرد

فۆنکی برازیلی کۆتا دەنگ درابوو
هەمووان وەکوو شێتێک سەمایان دەکرد

میلا ناوسکی خەریک بوو بەربێتەوە
ڕانەهاتبوو لەم جۆرە کەشانە

بەبێ ویستی خۆی گرتنی دەستی جونگکووک'ی توندتر کرد
بەهەردوو دەستە بچکۆڵەکانی دەستێکی جونگکووک'ی گرتبوو

پێلین هەروا بەبێ قسە سێریانی دەکرد

"وەرە میلا با لێرە بین"
-جونگکووک گوتی

میلا'ی بردە لای مێزەکان و دەستی کردە ژێر باڵی میلا'و بەرزی کردەوە لەسەر کورسیەکە داینیشاند

میلا بەسەرسوڕماوی سێری کرد
ئەمە چیبوو؟

"گوتم لەوانەیە نەتوانێت خۆی لەسەری دابنیشێت بەهۆی ئەوەی کورسیەکە بەرزە و تۆش باڵات نییە"
-جونگکووک گوتی

مەبەستی گاڵتە پێکردن نەبوو بە باڵای میلا

هەروا لەنیەتی خۆی گوتی

بەڵام پێلین دەستی کرد بە گاڵتە کردن بە میلا
میلا بەگرژ و مۆنی سێری جونگکووک'ی کرد

"دەی جونگکووک با سەما بکەین"
-پێلین گوتی

جونگکووک دەستی بەمانای نەخێر جوڵاند
نەیدەویست میلا بەتەنها لێرە بەجێ بهێڵێت

"دەیی تکایااا"
-پێلین گوتی

"نا پێلۆ واز بێنە من ئاوا باشم"
-جونگکووک گوتی

دواتر ڕووی کردە گارسۆنەکە داوای پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵی کرد بۆ میلا لەگەڵ پەرداخێک کهول بۆخۆی

میلا هەروا وەکوو بەچکە پشیلەیەک سێری
خەڵکەکەی دەکرد

جونگکووک پەرداخەکەی بۆ ڕاگرت و ئەویش وەری گرت
جونگکووک ماوەیەک لە میلا'ی ڕوانی بەبێ قسە

زۆر بە نازداری وەکوو منداڵێک شەربەتەکەی دەخواردەوە و سێری کەشەکەی دەکرد

"دەتەوێ سەما بکەین؟"
-جونگکووک گوتی

پێلین لەولاوە بەبێباوەڕی سێری کرد
میلا تەنها سەری بەنەخێر لەقاند

"ئەمە گۆرانی سەمایە ئاخر؟دەڵێی شێتن بەربوون لەوناوە"
-میلا گوتی

وایکرد جونگکووک کەمێک پێبکەنێت
دواتر ڕووی کردە گارسۆنەکە پێی گوت گۆرانیەکە بگۆڕێت

دوای کەمێک گۆرانیەکە گۆڕا بۆ گۆرانی
Espresso

میلا هەروا دەستی کرد بەجوڵاندنی
قاچەکانی

پێلین بەگرژ و مۆنی پێک لەسەر
پێکی دەخواردەوە

دواتر بیرۆکەیەکی بۆ هات

"دەی بزانم میلا خان ڕکابەرایەتی منت پێ دەکرێ لە سەمادا"
-پێلین گوتی

میلا چاوەکانی لێ سوڕاند و
وەڵامی نەدایەوە

"ترسنۆك"
-پێلین بە گاڵتەجاری گوتی

"گیانەکەم من گاڵتەم بەم سەمایانە دێت ئەمانە چین تا سەمای عەرەبی وەستابێت؟"
-میلا گوتی

وایکرد جونگکووک چاوەکانی فراوان بێت
ژنەکەی سەماکەری عەرەبیشە نەیزانیوە؟

"ها یانی ئاوا؟"
-پێلین گوتی

میلا لێوی لول کرد و
سەری بەبەڵێ جوڵاند

پێلین بە ئاماژەی بە کابرای DJیەکە
کرد گۆرانیە بوەستێنێ

دواتر خۆی ڕایکرد بەرەو مایکەکە

"هاوڕییان سەرنجەکانتان تکایە!!"
-پێلین لەڕێگەی مایکەکەوە گوتی

هەمووان سەرنجیان دایە سەر پێلین
ئەو لێرە بەناوبانگە

"ئێستا ڕکابەریەک هەیە،لەنێوان من و میلا ئێمە سەمای عەرەبی دەکەین بەرامبەر یەکتر هەر کامێکمان توانیمان جوانتر سەما بکەین ئەوا ئەو براوە دەبێت و ئێمە لێرە 3 دانە لیژنەمان هەیە"
-پێلین گوتی

دواتر لیژنەکانی هەڵبژارد
میلا هێشتا چاوەکانی لە شۆکدا کرابۆیەوە

نەیدەویست خۆی شەرمەزار بکات و بڵێت نایکەم
چونکە دواتر بە دڵنیایەوە گاڵتەیان پێ دەکرد

"کوا دوسێ پێکم دەرخوارد دەن با کەمێک سەرخۆش بم"
-میلا گوتی

جونگکووک وەکو گەمژەیەک چەند پێکێکی دەرخوارد دا

"دەی ژنێ با بزانم چی و پێ ئەکرێت"
-جونگکووک گوتی

چەند گەمژەیە لەجیاتی ئەوەی نەهێڵێت سەما بکات و خۆی لە پێلین توڕە بکات بەهۆی ئەم کارەوە،کەچی وا خەریکە ژنەکەی دەفع ئەکات..

میلا و پێلین لەناوەڕاستی باڕەکەیا وەستان
بارش و جونگکووک بەتەنیشتی یەکەوە وەستابوون سێری یەکیان دەکرد

هەموویان دەوریان لێ دابوون
لەناکاو گۆرانی عەرەبی فوول دەفعاوی و ڕیمکس پێ کرا..

سەرەتاکان میل کەمێک شەرمی دەکرد
پێلین خەریک بوو بیخوات بەدەوریدا بە ڕەقس و سەماوە دەسوڕایەوە

بەڵام دواتر هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەفیزێکەوە سێری پێلین'ی کرد

"ئەمە دەزانیت تۆ؟"
-میلا گوتی

چەند جارێک بەلێزانینەوە سنگی بەشێوەی کارەبایی جوڵاند
کە پێلین ئەمەی نەدەزانی

دواتر میلا لێی دوور کەوتەوە بەزەردەخەنەوە قژە درێژەکەی لە هەوادا جوڵاند،بەکورتی زۆر بە لێزانینەوە سەمای دەکرد

هەمووانی شۆک کردبوو
جونگکووک دەستی لەسەر دەمی دانابوو

"کورە داوەشێی ڕۆڵە باشە بڕۆ ژنەکەو بێنەوە توخوا تۆ پیاوی؟"
-بارش گوتی

"باوەڕم ناکرد میلا ئەوەنەش بزانێت"
-جونگکووک گوتی

میلا تەواو کەوتبووە نێو جەوی خۆیەوە

توڕەیی  پێلین'یش گەشتبووە لووتکە

هەرگیز نەیدەتوانی وەکوو میلا
بەباشی سەما بکات

لەناکاو لەتاو ئیرەییدا پڕی دایە
میلا و قژی ڕاکێشا

میلا چاوەکانی فراوان بوون
خۆی سەری ئازاری هەبوو بەهۆی ئەو کهولەی خواردبۆیەوە و پێلین'یش بەتوندی قژی ڕادەکێشا ئازارەکەی دوقات بوبوو

"گەمژەی تۆ؟چی دەکەیت؟"
-جونگکووک بەتوڕەیەوە گوتی

بەتوندی پێلین'ی دوور خستەوە کە وایکرد
بکەوێتە سەر زەویەکە

بەخەمەوە ڕوخساری میلا'ی گرت

"تۆ باشی؟"
-جونگکووک گوتی

میلا لەبەر ئازاری زۆری سەری بەبێ قسەکردن وەکوو منداڵ دەستی کرد بە گریان

"تەواو تەواو ئێستا دەگەڕێینەوە"
-جونگکووک گوتی

میلا'ی بەرز کردەوە بۆ باوەشی خۆی
دەستەکانی جێگیرا کرد لەژێر ڕانەکانی

و لەباڕەکە چووە دەرەوە بارش'یش
بەدوایاندا ڕۆیشت

بارش نەیزانی بۆچی
بەڵام دووبارە ڕەسمی ئەوانی گرتەوە بەو شێوەیە.

پێلین بەبینینی ئەو دیمەنە دڵی زۆر شکا
ئەو جونگکووک'ی خۆشدەوێت سەرەڕای ئەوەی دەیزانی جونگکووک تەنها بۆ کات بەسەربردن لەگەڵیەتی
بەڵام بەخراپی کەوتۆتە داویەوە...


















-






-

ئەوەی

You are reading the story above: TeenFic.Net