ئەهلی ئەشق نەبووم
چاوانت وێڵیان کردم.
" مەبەستت چیە دەگەڕێیتەوە کۆشک؟" لارا بە سەرسوڕماویەوە پرسیاری کرد
" کە وتم دەگەڕێمەوە واتا دەگەڕێمەوە ئیتر زۆر بڵێی مەکە لارا" تایهیۆنگ بە توڕەییەوە وای بە لارا وت و چاوەکانی لارا پڕبوون لەفرمێسک، ئاخر ئەو وا بۆ سێ مانگ زیاتر دەچێت هەموو هەوڵێکدەدات تایهیۆنگ دوور بخاتەوە لەوان کەچی ئێستا تایهیۆنگ خۆی دەچێتەوە ژێر دەستیان؟
" تایهیۆنگ تکایە مەگەڕێوە ئەوێ، سوێند بەخوا چاوەکانت چاک نابنەوە گەر لەوێ بیت" لارا قوڕگی گیرابوو بەهۆی ئەو گریانەی قوتی دابوو " مەبەستت چیە نەچمە ئەوێ؟ بەڕوونی قسە بکە لارا، پێچ و پەنا مەنێوە، بۆچی گەر بچمە ئەوێ چاوەکانم چاک نابنەوە؟" تایهیۆنگ بە ئەنقەست فشاری دەخستە سەر لارا تاوەکوو ناوی پوری بهێنێت و هەموو شتێک ئاشکرا بێت.
" چونکە..... تەنها مەچۆ تکایە" لارا ویستی باسی بکات بەڵام پێی وایە گەر بشیڵێت وەک جارەکەی تر بڕوای پێ ناکات و بەدرۆی دەخاتەوە بۆیە بێدەنگ بوو و بەناچاری داوای لێکرد " هۆکارەکەی بڵێ و منیش ئەوسا قایل دەبم" تایهیۆنگ وای وت و لارا هەناسەی قوڵی هەڵمژی، ناتوانێت هیچ بڵێت، بۆیە بە بێ دەنگی سەری نزم کردەوە و سەیری قاچەکانی دەکرد.
" ببورە، دەتوانی بچیتەوە، بەڵام کە گەڕایتەوە ئەوێش هەرگیز هیوای چاک بونەوەت نەمێنێت!" لارا بە کزی وای وت و لەبەردەم تایهیۆنگ لاکەوت و بەرەو ژورەکەی چوو، تایهیۆنگ سەیری کرد کە چۆن بە پەژارەوە دەڕوا.
لەناخەوە خەمی لە لارا خوارد، دەیویست لارا باسی پوری بکات و ئەویش پێی بڵێت چاوەکانی باش بونەتەوە و دەتوانێ بە ڵێڵێ بیبینێت، بەڵام هیچی لە لارا نەبیست و کەواتە دەبێت بچێتە مەیدانەکە و خۆی سەیری هەموو شتێک بکات و ئەوان بگرێت!
دوایی نیوەڕۆ تایهیۆنگ لەگەڵ سونگهوون کە پاسەوانە تایبەتیەکەیەتی و ئاگاداری چاک بونەوەی چاوەکانیەتی بەیەکەوە بەرەو کۆشکە چوون و وەک ئەوەی لەگەشت گەڕابێتنەوە.
لارا بە تەنها لەناو ماڵەکە مایەوە و لەسەر جێگاکە دانیشتبوو و باوەشی لە قاچەکانی دا "بۆچی هەمیشە دەستم بۆ هەرچی برد تێک چوو؟ هەموو شت زۆر بە جوانی دەڕۆشت دڵنیام ئەنجامی دەبوو، بەڵام تایهیۆنگ بۆچی ئەوەی کرد؟ بۆچی خۆی دەچێتەوە ژێر دەستی پورم تا دیسانەوە دەرمان خواردی بکات؟" لارا بە داخەوە پرسی و سەیری دەستەکانی دەکرد و قسەی دەکرد.
" نەخێر، من فێر نیم ئاوا دابنیشم، دەچمەوە کۆشک و وەک جاران ناهێڵم خواردنی ژەهر خوارد بە تایهیۆنگ بدەن" لارا فرمێسکەکانی سڕی و لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە و جلەکانی خستە ناو جەنتاکە، تایهیۆنگ وتی نەوەکا پوری گومانی لێ بکات ڕۆژێک دوای من بگەڕێەوە کۆشکەکە بەڵام ڕۆژێک زۆرە بۆ لارا کە بهێڵێت پوری تایهیۆنگ ژەهر خوارد بکات.
تایهیۆنگ دوای سڵاو و شت لەگەڵ یێنڤا لە هۆڵەکە دانیشتبوون و یێنڤا قسەی بۆ تایهیۆنگ دەکرد، بەڵام جیاواتر لەهەر جارێک تایهیۆنگ ئەمجارو ڕوخسارە پڕ ڕقەکەی مامۆژنی دەبینی کە چۆنە لەکاتێکدا دەنگێکی میهرەبان و ساختەی خەمخۆری دروست کردوە.
لەناکاو دەنگی زەنگی دەرگا هات و خزمەتکارێک دەرگاکەی کردەوە و هەرزوو یێنڤا سەیری کرد تا بزانێت کێیە، تایهیۆنگیش کە زانی یێنڤا سەیری لایەکی تر دەکات سەیر لای دەرگاکەی کرد و لە جلەکانیەوە زانی لارایە، خەندەیەکی کرد بەوەی لارا بەرگەی نەگرتوە و هاتۆتەوە ئێرە.
ئەو شێوە خەمخۆریەیەی لارای خۆشدەوێت کە چەند میهرەبانە، چەندان جار لارا نەیهێشتووە دەست لەشتێک بدات و خۆی لەبری تایهیۆنگ کردویەتی، چەندان جار کاری کۆمپانیای لەماڵەوە لەبری تایهیۆنگ ڕاپەڕاندوە، یێنڤا بە خەندەوە بەرەو لای لارا چوو " شیرینەکەم گەڕایتەوە؟ ئەمە چ سوپڕایزێکی خۆشە؟ ئەمڕۆ ڕۆژی بەختی منە تۆ و تایهیۆنگ لەیەک ڕۆژدا گەڕاونەتەوە ماڵەوە!" یێنڤا کە جەنتاکەی لارای بینی بەخەندەوە بەرەو لای چوو و لەباوەشی کرد.
لەسەر خوانی ئێوارە بوون و لارا نەیدەزانی چۆن خواردنەکەی تایهیۆنگ بگۆڕێت چونکە ئەمجارە لە دووری تایهیۆنگ دانیشتوە، لارا بیرۆکەیەکی بۆ هات و لەسەر مێزەکە هەڵسایەوە، یێنڤا سەیری کرد " لارا گیانەکەم چی دەکەیت؟" یێنڤا پرسیاری کرد و لارا بزەیەکی کرد " ئا پورێ من حەزم بەو بەشەیە چونکە خوارندە خۆشەکەم لێرەیە و منیش نامەوێ ئەزیەتت بدەم بۆیە دێم لێرە دادەنیشم و تەواو" لارا بە خەندەوە وای وت و لەسەر ئەو کورسیە دانیشت کە لەنزیک تایهیۆنگ بوو.
تایهیۆنگ لەژێر لێوە بزەیەکی کرد و دەستی بە لێویەوە نا نەوەک کەسێک بزەکەی ببینێت
" باشە گیانەکەم " یێنڤا بە خەندەوە وەڵامی دایەوە و دەستی بە خواردنەکەی کرد، لارا هەرکە هەستی کرد پوری ئاگادار نیە و زاواکەی بەخواردنەکەیەوە خەریکە قاپەکەی تایهیۆنگی لادا و ئەویخۆی خستە جێگای، پاشان وای نیشان دا کە خواردنەکەی خۆی دەخوات و چەتاڵی بە بەتاڵی دەخستە دەمی
" ئای خوایە بۆچی لەپڕ حەزم لەو خواردنە نەما؟" لارا بە داخێکی ساختەوە وای وت و یێنڤا سەیری کرد" چیە شیرینەکەم؟ "
" پورێ لەپڕ هیچ حەزم بە خواردنی نەما نازانم بۆ ماوە ماوە لەناکاو حەزم بە خواردن نامێنێت " لارا بە خەمباریەکی ساختەوە وای وت و یێنڤا سەری بە ئەرێنێ لەقاند " ئێ مەیخۆ ئەوتا خواردنی تر هەن بیانخۆ کچم کەس زۆریت لێ ناکە، ئاساییە دڵت لەسەر خواردنێک نەمێنێت" مامی تایهیۆنگ بە خەندەوە وای بە لارا وت و یێنڤا سەری بە ئەرێنی لەقاند و لارا بزەیەکی کرد.
خوانەکە ئاسایی تێپەڕی و دوایی ماوەیەک زۆر لە دوایی نانخواردن لارا کە زانی جولی لە چێشتخانەکە نەماوە بە خێرایی خۆی خزاندە چێشتخانەکە و دەرگاکەی داخست، بەرەو ئەو جێگایە چوو کە دەرمانەکەی لێیە، قتوەکەی کردەوە و هەموو دەرمانەکەی فڕێدایە ناو سنگەکە و ئاوەکەی کردەوە تا بچێتە خوارەوە، وە دەرمانێکی تری خستە ناو قتوەکە کە بۆ چارەسەری کەمبینی بەکار دێت، بەخێرایی قتوەکەی لەجێگای خۆی دانایەوە و چاوەڕێ بوو دەرمانەکە هەمووی لەگەڵ ئاوەکە بچێتە خوارەوە، لەناکاو دەرگاکە کرایەوە و جولی دەرکەوت، لارا سەیری دەرمانەکانی کرد کە هێشتا مابوو بچنە خوارەوە.
" ئـ ئێ جولی دەتوانی پانکێکم بۆ ئامادە بکەیت؟" لارا پرسیاری کرد و جولی لەجێگای خۆی وەستا " بەڵێ خانمەکەم پانکێکت دەوێت؟" جولی پرسی و لارا سەیره ناو سنگەکەی کرد هیچ دەرمانێک نەمابوو ئاوەکەی گرتەوە و هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە " ئا نا سوپاس، گەر بەیانی توانیت بیکە" لارا بە خەندەوە وای وت و لە چێشتخانەکە چوە دەرەوە.
سەیری هۆڵەکەی کرد کەسی لێ نیە بەدڵنیاییەوە هەمویان چوون بخەون، لارا بەرەو ژورەکەی تایهیۆنگ چوو و لەدەرگای دا، تایهیۆنگ مۆڵەتی پێدا بچێتە ژورەوە و لارا دەرگاکەی کردەوە، ژورەکەی تایهیۆنگ ناوازە بوو لە ژورێکی پاشاکان دەچوا.
لارا چوە ژورەوە و بەرەو لای تایهیۆنگ چوو، بەبێ ئەوەی دەرگاکە بە تەواوی دابخات
" تایهیۆنگ بۆچی کەلەڕەقی دەکەیت؟ ئەمڕۆ توانیم بتپارێزم وە بەیانی و دووبەیانی دەتوانم بەڵام بۆ هەتا هەتایە ناتوانم، تکایە کەلەڕەقی مەکە و لێرە بڕۆ" لارا دیسانەوە هەوڵیدا تایهیۆنگ قایل بکات بەوەی لە کۆشکەکە بچێتە دەرەوە.
" منیش وتم هۆکارەکەیم پێ بڵێ ئەوسا دەچمە دەرەوە لێرە، بەڵام تۆ هێچ ناڵێیت و بێدەنگ دەبیت " تایهیۆنگ بە بێزاریەوە وای وت و لارا هەناسەیەکی هیلاکی دایەوە
" من ناتوانم هیچت پێ بڵێم، هەر خۆی هەموو بەڵگەکان لەنێو فلاشەکەن، بەڵام تکایە لێرە بڕۆ دەرەوە،گەر دەتەوێ چاوەکانت چاک بنەوە لەم ماڵە دوور بکەوە" لارا بە خەمەوە وای وت و تایهیۆنگ هیچ کاردانەوەی نەبو.
لارا کە زانی قسەکانی گاریکەریەکی ئەوتۆی لەسەر تایهیۆنگ نیە بە هیلاکی هەناسەیەکی دایەوە و لەژورەکە چوە دەرەوە، هەر کە دەرگاکەی کردەوە ڕەنگی پەڕپی کە یێنڤای لەبەردەم خۆی بینی، یێنڤا قۆڵی لارای گرت و سەیری کرد " لەگەڵم وەرە کچی گەمژە"
──•~❉᯽❉~•──
بـەردەوامـە
──•~❉᯽❉~•──
کارکە بەرەو ئاڵۆزی چوو جەماعەت، نەسرینیش(یێنڤا) ڕووی خۆی دەردەخات ئیتر
You are reading the story above: TeenFic.Net