ADRIANA POV's
بۆ ساتێک لەشوێنی خۆم مامەوە دەستەکانم دەستیان کرد بەلەرزین یانی ئەو ئێستا لەنەخۆشخانە کەوتووە ئەبێ حاڵی چۆن بێت بەنەفرەت بم بۆچی بەوەم نەزانبوو بەخێرایی ڕامکرد بەرەو خوارەوە کاتێک کلیلی ئۆتۆمبێلەکەمم لەدەست بوو گوێم لەهاوارەکانی دایکم بوو بەڵام وڵامم نەدایەوە ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم ویستم دەستبکەم بەلێخووڕین دایکمم لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکە بینی
ئادریانا: دایکە لاچۆ (بەهاوارەوە)
دایکی ئادریانا: لاناچم چی ڕوویداوە بەم حاڵەوە بۆ کوێ (بەگرژیەوە)
ئادریانا: ئێستا کاتی ئەوە نییە لێت دەپاڕێمەوە لاچۆ دایکە دواترر
(بەهاوارەوە وتی و دایکی بەناچاری لەسەر ڕێگاکەی خۆی لادا ئادریانا دەستی کرد بەشووفێری کردن کاتێک فرمێسکی ئەڕژاند)
؟؟؟: بەخێربێیتەوە گەورەم
دانیاڵ: سوپاس یەمان چی هەیە (بەساردی)
یەمان: کارەکان زۆر بەباشی دەڕۆن گەورەم هیچ کێشەیەکمان نییە لەئێستادا هەموو شتێک بەوشێوەیەیە کەتۆ ئەتەوێ بەڵام (وتی و بێدەنگ بوو دانیاڵ وەستا و سەیری یەمانی کرد)
دانیاڵ: بەڵام؟
یەمان: گەورەم خاتوو ئێرینا ئەیەوێ تۆ ببینێ (وتی و دانیاڵ دڵی دەستی کرد بەپەلەپەلکردن)
دایکی ئادریانا: دادە من نازانم چۆن و بەچ شێوەیەک ئەمە بەئادریانا بڵێم سوێند ئەخۆم وێران ئەبێ (بەدڵتەنگیەوە وتی)
ئەنجلی: بەڵام هەر قبووڵی دەکات خۆ ناکرێ تۆش تاهەتایە لەناو ئەو دۆزەخە بژیت چوونکە کچەکەت خەمبار ئەبێ بەوشێوەیە نابێت
دایکی ئادریانا: ئەنجلی ئەترسم
ئەنجلی: لەچی؟
دایکی ئادریانا: چەندین شت هەیە کەلێی بترسم ئادریانا لەوانەیە هەر لای باوکی بمێنێتەوە کەخۆشەویستەکەی باوکی هاتە ئەم ماڵە دڵنیام ئادریانای خۆشناوێ ئازاری ئەدا یان ئادریانا بێبەش بکات لەسامانەکەی ئەو هێشتا دەست بەکار نەبووە هیچ داهاتێکی نییە
ئەنجلی: هەموو شتێک باش دەبێ خووشکەکەم تەنها تۆ خەم مەخۆ
ئادریانا: بەنەفرەت بن ئەمە چیە ئێستا (وتی کاتێک دەستی کرد بەهۆڕن لێدان کاتێک لەناو قەرەبالغیەکە گیری خواردبوو)
ئادریانا: ئێستا چی بکەم (بەگرژیەوە وتی کاتێک سەیری دەوورو بەری کرد جامەکەی هێنایە خوارەوە)
ئادریانا: مامە ئەم قەرەباڵغیە بۆچیە؟ (کەمێک بەبەرزی وتی)
پیاوەکە: گوایە ڕوداوێک هەیە باوڕ ناکەم زوو لەم قەرەباڵغیە دەربازمان ببێ (وتی و ئادریانا بەخێرایی هاتە خوارەوە لەئۆتۆمبێلەکە و ڕۆشتە سەر شۆستەکە و دەستی کرد بەڕاکردن بەرەو نەخۆشخانە هەموو خەڵکەکە سەیری ئەویان ئەکرد بەڵام ئەو گرنگی پێنەدا تاکە ئامانجی ئەوەبوو بگاتە نەخۆشخانە و خۆشەویستەکەی بەسەلامەتی ببینێ)
دوای ماوەیەکی زۆر لەڕاکردن گەیشتمە نەخۆشخانە خێرا ڕۆشتمە لای ئەو خاتوونەی دانیشتووە لەبەردەم مێزەکەی کاتێک بەتووندی هەناسەم ئەدا
ئادریانا: جۆنگکووک جیۆن لەژووری چەندەمە ؟ (بەهەناسە توندیەوە)
؟؟؟: خاتوون ئەو لەژووری ژمارە ١٤١ ئەمێنێتەوە (وتی و ئادریانا بێ ئەوەی سوپاسی بکات بەرەو ئەو ژوورە ڕایکرد لەکۆتاییدا گەیشت بەو ژوورە کەمێک وەستا تاخۆی هێمن بکاتەوە دواتر ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام دەرگاکە کرایەوە ئەوە جەستن بوو)
جەستن: براژن هاتیت (وتی کاتێک دەرگاکەی داخست)
ئادریانا: ئەو چۆنە (بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی پرسی)
جەستن: خەمت نەبێ ئەو باشە واتا شتێک نییە لێی بترسین قۆڵی ئازاری پێگەشتووە و سەری بریندار بوبو (وتی و ئادریانا بەتوندی دەستی لەسەر دڵی خۆی دانا و هەناسەیەکی قووڵی دایەوە و فرمێسکەکانی کەوتن)
ئادریانا: ئەکرێ بیبینم؟
جەستن: ئێستا خەوتوە بەهۆی ئازارشکێنەوە بەڵام ئەگەر ئەتەوێ بڕۆ بۆ لای (وتی و ئادریانا ڕۆشتە ژوورەوە و جەستن دانیشت)
دەیزی: جەستن چیبوو جۆنگکووک هەڵسایەوە (وتی کاتێک گەڕایەوە لەدەست شۆرەکە و ویستی بڕواتە ژوورەکەی)
جەستن: وەرە کچێ مەڕۆ(وایکرد دەیزی ئاوڕباتەوە)
دەیزی: بۆچی؟
جەستن: براژن لەوێیە (بەشەیتانی)
دەیزی: همم تێگەیشتم (بەهەمان شێوەی جەستن وتی و هەردووکیان پێکەنین)
جەستن: براژن هەناسەی توند ببو وابزانم بەڕاکردن هاتبوو (بەبزەوە)
ئادریانا: خۆشەویستم..چاوڕەشەکەم..بۆچی ئەوەت بەسەر هات بۆچی بەباشی شوفێری ناکەیت بۆچی ئاگاداری خۆت نابیت من بمم بەفیدات
(وتی کاتێک فرمێسکەکانی ئەکەوتن)
جۆنگکووک: بەردەوامبە لەسەرزەنشت کردنم (بەگاڵتەوە وتی کاتێک چاوەکانی هەر داخراو بوون)
ئادریانا: جۆنگکووک (بەگریانەوە وتی کاتێک جۆنگکووک هەڵسایەوە و دانیشت ئادریانا یەکسەر لەباوەشی کرد و گریانەکەی زیاتر بوو)
جۆنگکووک: خۆشەویستە خەمخۆرەکەم من باشم پێویست بەگریان ناکات (بەبزەوە وتی کاتێک دەستی بەکەمەریەوە گرت)
ئادریانا: من زۆر ترسام لەوەی باش نەبیت (وتی کاتێک دەنگی بەهۆی گریانەکەیە کز ببوو)
جۆنگکووک: من باشم شتێک نییە لێی بترسی (بەبزەوە وتی و هەوڵیەدا ئادریانا ئارام بکاتەوە ئادریانا کەمێک دوورکەوتەوە)
ئادریانا: بۆچی ئاگاداری خۆت نیت هم بۆچی بەباشی شوفێریت نەکرد
(وتی و جۆنگکووک بەبزەوە فرمێسکەکانی بۆ سڕی)
جۆنگکووک: خۆشت ئەزانی من شوفێرێکی زۆر باشم خەتای من نەبوو خەتای بەرامبەرەکەم بوو (بەلوتبەرزیەوە ئەمەی ووت)
ئادریانا: پێم بڵێ ئازارت هەیە؟ (بەخەمخۆریەوە)
جۆنگکووک: هەمە (وتی و خۆی داماو کرد)
ئادریانا: کوێت ئازاری هەیە؟ (بەنیگەرانیەوە)
جۆنگکووک: مم دڵم ئازاری هەیە چوونکە تۆ بەم شێوە خراپە لەبەرچاومی (بەبزەوە وتی و دواتر پێکەنی ئادریاناش کەمێک لەگەڵی پێکەنی و فرمێسکەکانی خۆی سڕی دەستی خستە ناو دەستی جۆنگکووکەوە بەخۆشەویستیەوە سەیری کرد)
ئادریانا: زوو باشبەوە وە بەباشی ئاگاداری خۆت بە ئەگەر وانەکەیت بۆت نییە شوفێری بکەیت (کۆتاییەکەی بەهەڕەشەوە ووت)
جۆنگکووک: ئۆۆ تۆ هەڕەشەم لێدەکەیت (بەبزەوە)
ئادریانا: بەڵێ دەیکەم وە تۆش لەسەرت پێویستە بترسیت (بەزەردەخەنەوە پەنجەی لێبەرزکردەوە وەک هەڕەشەیەک)
جۆنگکووک: ئای خوایە من زۆر ترسام دڵم خەریکە ئەوەستێ بمبوورە لێم خۆشبە خانمەکەم لەبەر ئەوەی کەمتەرخەمم گرینگی تەواو بەخۆم نادەم بمبوورە تکایە (بەدراماتیکی ئەمەی ووت)
ئادریانا: ممم باشە ئەمجارە لێت خۆشئەبم بەڵام بۆت نییە ئەم هەڵەیەت دووبارە بکەیتەوە (وتی و هەردووکیان بەیەکەوە پێکەنین)
ئادریانا: من بەڕاستیمە بادووبارە نەبێتەوە (وتی و باوەشی بەجۆنگکووکدا کرد و جۆنگکووک ماچێکی سەری کرد)
جۆنگکووک: دووبارە نابێتەوە جوانکیلەکەم من بۆم نییە جارێکیتر تۆ بەمشێوەیە بترسێنم (بەزەردەخەنەوە وتی تادەرگاکە کرایەوە ئادریانا لەباوەشی جۆنگکووک هاتە دەرەوە)
جەستن: داوای لێبووردن ئەکەین جەوی ئێوەمان تێکدا
دەیزی: بەڵێ ببورن بەڵام بەڕێز جۆنگکووک پێویستە خواردن بخوات
(بەبزەوە وتی)
جۆنگکووک: سوپاستان ئەکەم هاوڕێیان
دەیزی: نایەوێ کابرای عاشق (وتی و چاوێکی داگرت)
جەستن: من بەکابرای عاشق شتێکم بیرکەوتەوە (وتی و جۆنگکووک چاوی لێ سوڕاند)
جۆنگکووک: گوێی پێمەدە ئەوان کەمێک باری دەروونیان تەواو نییە
(بەئادریانای ووت تاگوێ لەقسەکانی نەگرێ)
ئادریانا: چیت بیرکەوتەوە؟
جەستن: بەخوا لەتۆ ساخترم، ئای براژن دوێنێشەو من و دەیزی ڕۆشتینە شوێنی ڕوداوەکەی، ئێمە لەلای بووین کەچی ئەو هەر ئەی وتت خۆشەویستەکەم ئااههه ئادریانا ئادی (لاسایی جۆنگکووکی ئەکردەوە)
دەیزی: بەوشێوەیە نا تۆ ئێستا بمگرە وەک چۆن جۆنگکووکت گرتبوو تانەکەوێ (وتی و جەستن بەگوێی کرد و ئادریانا بزەی کرد جۆنگکووک بەبێزاری سەیری ئەوانی کرد)
دەیزی: ئای سەرم ئاهه نا نایەم بۆ نەخۆشخانە بمبەنە ماڵی خۆشەویستەکەم (وتی کاتێک لاسایی جۆنگکووکی ئەکردەوە ئادریانا و جەستن پێکەنین)
دەیزی: وای ئەزانی ئادریانا حەبی پاڕاسیتۆلە (وتی و ئادریانا
You are reading the story above: TeenFic.Net