Hi babe
Let's go
............
ADRIANA POV's
_____________
وەک ڕۆژەکانیتر خۆم بەجوانی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی سەرنجی کڕاشەکەم ڕابکێشم هیوادارم ئەمڕۆ سەرنجم بدا لەزووەوە خۆم ئامادە کردووە ئەگەر ئەمڕۆ سەرنجم نەدا هیوام لەدەست ئەدەم چونکە من لەوجۆرە کچانە نیم هەنگاو بنێم بۆ کوڕان
جلەکەم
مەیکئاپەکەم
قژم
من تێناگەم هەموو کوڕانی کۆلێژ بەهیوای ئەوەن من تەنها سڵاوێکیان لێبکەم بۆچی ئەو سەرنجم نادا لەوەتەی کۆلێژ دەستی پێکردووە من کڕەشم لەسەر ئەو هەیە سێ ساڵ تێپەڕیوە ئەمساڵ کۆتا ساڵی کۆلێژمە
وە تەنها دوو مانگ ماوە بۆ ئەوەی زانکۆ تەواو بێت
بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە و ڕۆشتم بۆ ژووری نانخواردن
ئادریانا: بەیانی باش (بەبزەوە)
د،ئادریانا،ب،ئادریانا: بەیانی باش ئازیزم
ئادریانا: من برسیم نییە ئەڕۆم بۆ کۆلێژ (ماچی گۆنای هەردووکیانی کرد)
ب.ئادریانا: لەکۆلێژ شتێک بخۆ تاقانەکەم (بەهێمنی)
ئادریانا: خەمت نەبێ باوکە گیان (وتی و ماچێکی بۆ هەڵدا و بەڕێکەوت بۆ دەرەوەی ماڵەکەیان و شوفێرەکەی دەرگاکەی بۆ کردەوە و ئادریانا سەرکەوت
زۆری نەبرد گەیشتینە بەردەم کۆلێژ شوفێرەکەم دەرگای ئۆتۆمبێلی بۆم کردەوە
دابەزیم لەئۆتۆمبێلەکە
بەڕێکەوتم بۆ ناوەوەی کۆلێژ
وەک هەموو ڕۆژێک کوڕەکان سەرنجم ئەدەن
هەموویان جگە لەمان شیک
بینیم مان شیک دێت بەرەو کڵاسەکەمان
لەناخەوە بزە ئەکەم بەڵام لەدەرەوە نا
حەزناکەم ئاستی خۆم نزم کەمەوە بۆ کەسێک کەمنی ناوێ
یان سەرنجم نادا ئەگەر بەدڵیشم بێت
بەلامدا تێپەڕی وەک ئەوەی بوونیشم نەبێت
من تێناگەم ئایە من ناشرینم؟
پێویستە ئەمە لەڕۆزالیا بپرسم
ڕۆشتمە کڵاسەکەم و دانیشت لەتەنیشتی ڕۆزالیا بەبێزاری
و ڕۆزالیا دەستی خستە ژێر چەناگەی و سەیری منی کرد
ڕۆزالیا: خۆزگە کوڕ بوومایە و تۆم کردبووا بەخۆشەویستی خۆم و دڵی ئەو مان شیکەم تەقاندبووایە (بەبێزاری وتی)
ئادریانا: بەیانی تۆش باش (بەتوانجەوە)
ڕۆزالیا: بۆ بەیانی باش ماوە لەگەڵ ئەم کڕەشە گەمژەیەی تۆ
(بێزاری لەدەنگی بەدی ئەکرا)
ئادریانا: جوان سەیرم بکە ڕۆز من ناشرینم؟ (وتی و ڕۆزالیا بەئاسایی سەیری کرد)
ڕۆزالیا: شتێکت پێ بڵێم؟ (وتی و ئادریانا سەری بەبەڵێ لەقاند)
ڕۆزالیا: ئاخر ئەترسم توڕە بیت
ئادریانا: نا گیانەکەم بۆچی توڕەبم (بەئاسایی)
ڕۆزالیا: ئەگەر ڕۆژێک بووم بەلێسبیان بزانە لەبەر تۆیە
(وتی و ئادریانا نقورچکێکی لێدا)
ڕۆزالیا: ئاوچ، خۆ وتت توڕە نابم (بەئازارەوە)
ئادریانا: ئۆف ڕۆز من چی بکەم؟ (بەخەمباری)
ڕۆزالیا: ببە بەهاوڕێی یان هەموو شتێکی پێ بڵێ(بەئاسایی)
ئادریانا: ئاخر ئەو سەیریشم ناکا چۆن ببم بەهاوڕێی من داوای هاوڕێیەتی لێ ناکەم
(وتی و ڕۆزالیا هەناسەی بێزاری هەڵکێشا)
ڕۆزالیا: من چیت بۆ بکەم؟سێ ساڵە مێشکمت کون کردووە تۆ وەک دارکونکەرت لێهاتووە، سەیرکە بێستە جوانەکەم هەموو کوڕێک نابێت بەکۆیلەی کچان ئازیزم
ئادریانا: ناتوانم (وتی و ڕۆزالیا لەسەری خۆیدا)
ڕۆزالیا: هیچ شتێک لەگەڵ تۆدا ناوترێ، چی ئەگەر کەسێک لەجیاتی تۆ وایکرد؟ هم (وتی و ئادرایانا ڕۆشتە ناو بیرکردنەوەیەکی قووڵ)
من کێشەم نییە ئەڕۆمە پێشەوە بەڵام چی ئەگەر ڕەتکرامەوە؟
من ئەمەم پێ قبووڵ ناکرێ بەلامەوە کەمیش ئەبێ ئەگەر خۆم لەسەر بەرزترین چیادا فڕێبدەمە خوارەوە
من زۆر لەخۆ باییم
دەڵێن مرۆڤ باشتری هەموو کەسێک خوودی خۆی دەناسێ
وە ئەم قسەیەش هیچ گومانێکی تێدا نییە
بەڵام ئەشترسم کەسێک ئەمە بکا و پێ لەغروری بنێ
ڕۆزالیا: ئادریانا سەیرم بکە (وتی و ئادریانا سەیری کرد)
ڕۆزالیا: کێ دەزانێ لەوانەیە یەکجار قسەکردن نێوانتان بۆ دوو هاو کڵاس بگۆڕێت بۆ نزیکترین کەس لەیەکەوە تکایە ئادریانا تۆ وەکو خوشکی منی نامەوێ ئازاری خۆشەویستی بکێشیت ئەوەی لەدڵت دا هەیە هەڵیڕێژە بڕۆ هەموو شتێکی پێ بڵێ ئەو کوڕێکی تێگەیشتووە هەرگیز بێڕێز نابێ من ئەوە باش ئەزانم
(بەهێمنی وتی و ئادریانا هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی)
ئادریانا: باشە ڕۆز سوپاست ئەکەم (بەبزەوە وتی و ڕۆزالیا باوەشی لەئادریانا دا)
ڕۆزالیا: ئافەرین،دەی بڕۆ بۆ لای هاتە کڵاسەوە (وتی و ئادریانە بەهێواشی هەڵسا و بەڕێکەوت بۆ لای و لەتەنیشتی وەستا)
ئادریانا: سڵاو (وتی و مان شیک کەمێک سەری بەرزکردەوە)
مان شیک: سڵاو (وتی و وایکرد ئادریانا دڵی بلەرزێ)
ئادریانا: ئەوە..من ئەمەوێ داوایەکت لێبکەم (کەمێک بەشڵەژاوی)
مان شیک:فەرموو خانمەکەم (بەهێمنی وتی بەڵام نەیئەزانی ئەمە بەسە بۆ ئەوەی دڵی ئادریانا لێدانەکانی ناڕێک بێت)
ئادریانا: ئەکرێ دوای وانەی یەکەم لەکتێبخانەی کۆلێژەکە یەکتری ببینین؟ گرنگە
(بەڕێزەوە)
مان شیک: بێگومان من لەوێ دەبم خاتوون بەڵام هیوادارم درێژە نەکێشێت تاوانەی دووەم (وتی و ئادریانا کەمێک پێکەنی)
ئادریانا: نەخێر وانابێت بێگومانبە وانەکەت لەدەست ناچێ (بەبزەوە وتی و مان شیک بزەیەکی بۆ کرد)
مان شیک: زۆر باشە
ئادریانا: ئێستا من ئەڕۆم (وتی و کەمێک دوورکەوتەوە بەخێرایی ڕۆشتەوە لای ڕۆزالیا)
ڕۆزالیا: گوێم لێبوو خۆت ماندو مەکە ئەگەر لەکتێبخانەکەش چاودێری ئێوەم نەکرد من ڕۆزالیا نەبم (بەلوتبەرزیەوە وتی و ئادریانا پێکەنی و ڕۆزالیا باوەشی لێدا)
من لەناوەڕاستی وانەم کەچی ئاگام لێنییە وانەبێژەکە چی ئەڵێ و چی ناڵێ
بیرم لای مان شیکە
ئەمەوێ زوو لەکڵاس تەواو بین
زۆر بەپەرۆش و سپرزە و ترساو و دڵخۆشم
لەکۆتاییدااا
لەکڵاس تەواو بووین
من لەکتێبخانەم چاوەڕێی مان شیکم
ڕۆزالیا کەمێک دوورە لێمەوە
سوربوو لەسەر ئەوەی چاودێریمان بکا!
سەیرم کرد
لەکۆتاییدا مان شیک هات
من بزەم بۆ کرد
هات لەتەکمەوە دانیشت بەڵام کەمێک دووربوو
مان شیک: هیوادارم زۆر چاوەڕێ نەبووبیت خاتوون (بەڕێزەوە)
ئادریانا: نا نەخێر ئێستا هاتم (بەبزەوە)
مان شیک: کەوایە ئەتوانم هۆکاری بانگکردنم بۆ ئێرە بزانم؟
ئادریانا: من....من خۆشمدەوێی..تۆم بەدڵە هەر لەسەرەتای کۆلێژەوە من تۆم بەدڵە هەمیشە سەرنجم لەسەر تۆ بووە لەکاتێکا هەمووان سەرنجیان لەسەر من بووە تەنها تۆ نەبێ مان شیک من بەڕاستی خۆشمدەوێی ئەم هەنگاوەم بۆ کەس نەناوە
You are reading the story above: TeenFic.Net