05:08
دایکی ئادریانا: باشە بەڵام ئەو کێیە کچم؟ من دایکی تۆم ئەبێ بزانم لەگەڵ کێ ئەمێنیتەوە (وتی و ئادریانا لێوی گەست)
ئادریانا: دایکە ببورە دواتر پێت ئەڵێم نیگەران مەبە من باش دەبم
(وتی و دایخستەوە)
ئادریانا: وابزانم ژمارەکە بلۆک بکەم لەئێستادا باشە (بەشڵەژاوی هەوڵیدا ژمارەکە بلۆک بکات وە کردی هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و ڕۆشتە هۆڵەکە بینی جۆنگکووک پاڵکەوتووە بزەیەکی کرد ڕۆشتە لای نەیئەویست باسی ئەوە بکات دەربارەی دایکی نیگەرانە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی غەمباری دڵبەرە بەنرخەکەی)
ئادریانا: سوڵتانی مەملەکەتی دڵی من چیدەکات (بەبزەوە وتی کاتێک لەتەنیشتی پاڵکەوت و جۆنگکووک ڕاستەوخۆ زەردەخەنەیەکی گەورە لێوە باریکەکانی گرتەوە و بەچاوە درەوشاوەکانی سەیری خۆشەویستەکەی کرد کەوەک دایکێکی میهرەبان و دڵباش و خەمخۆر بۆ منداڵەکەی دەرئەکەوت جۆنگکووک باوەشی لەئادریانا دا و سەری خستە سەر سینەی ئادی)
جۆنگکووک: من چاوەڕێی هاتنی شاژنی دڵم بووم (بەزەردەخەنەوە وتی)
ئادریانا: شاژنی دڵی تۆ کێیە؟ (بەبزەوە پرسی کاتێک ئەیویست کەمێک یاری سۆز و هەست گۆڕینەوە بکەن)
جۆنگکووک: جگە لەئادی'من هیچ کەسیتر بوێری ئەوەی نییە بیرلەو شوێنە بکاتەوە (بەبزەوە وتی و ئادریانا پێکەنی)
ئادریانا: یانی من شاژنی تۆم؟ (بەزەردەخەنەوە دەستی خستە ناو قژە خاو و جوانەکانی جۆنگکووک)
جۆنگکووک: ئهم بەڵام نامەوێ تەنها شاژنی دڵم بیت دەمەوێ ببیت بەشاژنی ماڵەکەشم (وتی و سەیری ئادریانای کرد)
جۆنگکووک: ئادینا تکایە بەڵێن بەخۆشەویستەکەت بدە ئەگەر لەدڵەوە خۆشت دەوێت بەڵێن بدە کەجێی ناهێڵیت و ببیت بەشاژنی ماڵەکەی (وتی و ئادریانا بەخۆشەویستیەوە سەیری کرد و دەستی برد بۆ گۆنای جۆنگکووک و چاوی بڕیە چاوە ڕەشەکانی پیاوە عاشق و بریندارەکە)
ئادریانا: بەڵێنت پێ دەدەم ناخۆشیەکانت بیر ببەمەوە و سەر لەنوێوە لەگەڵم دەست پێ بکەیتەوە و دەورووبەرت و کەسە ناخ وێرانەکان کەناتوانن جوانی و قەشەنگی تۆ ببینن ئەوانیشت بیرببەمەوە، بەڵێنت پێ دەدەم سوڵتانی من ببم بەهاودەم و هاوڕاز و هاوسەر بۆ تۆ، دایکێک میهرەبان و دڵسۆز و ئارامگر بۆ مناڵەکانی تۆ (بەلەسەرخۆیی و تۆنێکی ئارامەوە وتی عەشق فێری ئەم کچەی کرد کەوەک دایکێک بێت بۆ مەعشوقەکەی ئەزانی بۆچی؟ چونکە دایک خۆشەویستی بۆ مناڵ بێ سنوورە هیچ سنوورێک بوونی نییە وە مناڵ هەروەخت دایکی لاباشترینە هەمیشە مناڵ هەوڵئەدات لای دایکی شیرین بێت بێگومان عاشق ئەوەی دەوێ لەمەعشوقەکەی هەمیشە مناڵ دەیەوێ دایکی نازی بکێشێ بێگومان عاشق ئەوەی دەوێ هەمیشە مناڵ هاوخەمی دایکیەتی و هەست بەدڵتەنگیە شارەوەکەی ئەکات کەهەوڵدەدات بۆ باشبوونی ئەو بیشارێتەوە بێگومان عاشق ئەوەی دەوێت، ئەوەی عاشق دەیەوێت لەخوودا تەنها دڵی یەکێک لەخەلقەکانی ئەوە هیچیدیکەی ناوێت لەکاتێکدا عالەمی خوودا چەندین بلیۆن کەس لەخۆ دەگرێ و زۆرێک دەسەڵاتی بەسەر هەر هەموویان دەوێت وەلی عاشق بەس خاوەنداریەتی یەک دڵی دەوێت)
جۆنگکووک: زۆر ئازاریان دام بەڵام دڵنیام لەوەی کەتۆ واناکەیت (وتی کاتێک ئازارێکی زۆر لەو ڕستەیا بەدی ئەکرا ئادریانا باوەشی لەخۆشەویستە دڵ پڕ برینەکەیدا، چاوڕەشەکەی بەهێواشی دەستەکانی لەکەمەری ئەودا گرێدا)
ئادریانا: نەک لەڕاستیا بەڵکو لەخەو و خەیاڵیشی ناتوانم ئەوە بکەم
(زۆر بەئارامی دەستی ئەهێنا بەناو قژەکانی جۆنگکووکدا کەئەوە بۆ ئەو زۆر ئارامبەخش بوو و چاوەکانی داخست)
جۆنگکووک: بێگومان تۆ واناکەیت، هیچ کەسێک وەک تۆ نییە
(چرپاندی و خەریکبوو بەرەو جیهانی خەو ڕایدەکرد تاوەکوو خەو بردیەوە لەنێو باوەشی دڵدارەکەیدا)
ئادریانا: خۆزگە بەوشێوەیەی چاوەکانم ئەتبینن ئازیزەکانیشت بەوشێوەیە تۆیان بینیبووایە ئەوسا هیچ خەم و مەینەتت لەدڵا نەئەبوو لاوە دڵ شکاوەکەی من، من ببم بەقوربانی دڵی پڕ زام و برینت (چرپاندی و چاوەکانی داخست)
سیمایەکت هەیە لەپێش چاوەکانی منی عاشق
گشت شاعیرانی دوونیا ناتوانن بیەن وەسفت
خوودا بمکا بەشەهیدی عەشقت
کاتێ ئەجەنگم بۆ دڵی پڕ لەڕەنجت
JUNGKOOK POV's
بەهێواشی یارەکەمم ڕاکشاند و خۆمم لێی جیاکردەوە قژەجوانەکانیم لەسەر ڕوخسارە بێوێنەکەی لادا و دامپۆشی
بەهۆی ساردکەرەکەوە ژوورەوە ساردە
ڕۆشتم بەرەو باڵەکۆنەکە و دانیشتم
ئەوە تۆیت جۆنگکووکی بێ ناز؟
ئەوە تۆیت کەئێستا لەلایەن پاکرین کەس کەتائێستا ناسیبێتت ناز و خۆشەویستی و سۆز و گرینگیت پێ دەدرێت؟
هەر بەڕاستی ئەوە تۆیت؟
تێناگەم جۆنگکووک ئەو کچە پاک و بێگەردە کەبێگانەیەک بوو چۆن تۆی خۆش ویست لەکاتێکدا ئەو دایکەی تۆی هێنایە سەر ئەم دوونیایە تۆی خۆشنەویست؟
تائێستا لەوە نەگەیشتووم کەبۆچی ئەوان خۆشیان نەویستم بەڵام بیریان ناکەم کەشەش ساڵ ئەبێ نەمبینیوون
واهەست ئەکەم ئیتر بەرەو دڵخۆشی هەنگاو ئەنێم لەگەڵ یارەکەم کەوەک دایکی من دەرئەکەوێ لەپێش چاوەکانم کەئەوەنە گرینگیم پێ دەدا هیوا خوازم هەمیشە بەردەوام بێت لەوەی وابکات دەمەوێ ئەو هەستەم هەبێ کەدایک گرینگی بەمنداڵەکەی دەدا چۆنە بەڵام تاقیکردنەوە نا دەمەوێ هەمیشە ئەو هەستە بوونی هەبێ
ئادریانا: جۆنگکووک جیۆن (بەتۆنێکی توڕەیەوە وتی و جۆنگکووک ئاوڕی بۆ دایەوە ئادریانا ڕۆشتە بەردەمی)
ئادریانا: تۆ چیدەکەیت بەڕێز جۆنگکووک؟ (برۆیەکی بەرز کردەوە)
جۆنگکووک: چیم کردووە خۆشەویستم بۆچی بەم بەیانییە توڕەیت خەوت بینیوە؟ (بەتێنەگەشتنەوە وتی)
ئادریانا: نەخێر گیانەکەم من خەو و شتم نەبینیوە بەڵکوو کەسێکی نەخۆش و بریندار دەبینم لە پێش چاوەکانم هیچ گرینگی بەڕێنمایی پزیشکەکەی نادا و گوێڕایەڵی ناکات و پشوو نادات ئاگاداری خۆی نابێت ئەگەر وابکەیت پێویستە من هەر بەئاگابم و نەخەوم بۆ ئەوەی ئاگاداری تۆبم (بەتوڕەیەوە وتی و جۆنگکووک پێکەنی)
جۆنگکووک: بەڵام یارە توڕەکەی من کەمێک گەورەت نەکردووە؟
(بەبزەوە)
ئادریانا: نەخێر من گەورەم نەکردووە تۆ سەرت و قۆڵت بریندارن
جۆنگکووک: بەڵام قاچەکانم نا (وتی و ئادریانا برۆکانی گرژ کرد)
ئادریانا: تۆ من توڕە دەکەیت ها (بەتۆنێکی توندەوە وتی و جۆنگکووک وەکوو بێتاوانێک لچی شۆڕکرد و ئادریانا ڕۆشتە نزیکی و دەستی بەهەردوو کوڵمەکانیەوە گرت)
ئادریانا: تکایە تۆ نیگەرانم دەکەیت بەم شێوەیە (بەنیگەرانی وتی و جۆنگکووک دەستی بەدەستەکانی ئەوەوە گرت)
جۆنگکووک: ئازیزەکەی من بەڕاستی من باشم (بەزەردەخەنەوە)
ئادریانا: تکایە هەموو کات باشبە
جۆنگکووک: کاری سووڵتان چییە ئەگەر فەرمانەکانی خاتوونەکەی و خاوەنەکەی پەیڕەو نەکات (وتی و ئادریانا بزەیەکی کرد)
ئادریانا: مافی ئەوە بەخۆم نادەم فەرمان بکەم بەسەر سووڵتانی خۆمدا
(وتی و جۆنگکووک پێکەنی)
ئادریانا: خوانی بەیانی ئامادەئەکەم لێرەبە چاوم لەسەرت ئەبێ
(وتی کاتێک کەمێک دوورکەوتەوە)
جۆنگکووک: تۆ وتت فەرمان ناکەیت (برۆکانی بەرز کردەوە)
ئادریانا: ئەوە فەرمان نەبوو
جۆنگکووک: ئەی چیبوو؟
ئادریانا: داواکاری خاتوونەکەت بوو (بەزەردەخەنەوە وتی)
جۆنگکووک: من
You are reading the story above: TeenFic.Net