" ئۆها لە خاتوو کیم خۆ شتێکی لەدەم ناوەستێ هااا" سالی بە بێزاریەوە وای وت، بەهۆی ئەوەی خاتوو کیم دراوسێی ئەوانە بۆیە هەمیشە هەرچی لەخانەکە ڕوودەدا سەبارەت بە سالی بۆ میلی باس دەکا.
"بۆ دەتەوێ شتم لێ بشاریتەوە، باشیت هاا؟ بچینە دکتۆرە؟" میلی دووبارە پرسیەوە و دەستی لەسەر نێوچەوانی سالی دانا.
" باشم بەخوا ئەڵێی گوێزی ساخم جا بەسە نیگەران بوون" سالی بەقسەکانی هەوڵیدا میلی دڵنیا بکاتەوە کە سەلامەتە و هیچی نیە.
" نانی ئێوارەت خواردوە ؟" میلی وازی لەدەمەقاڵێ هێنا چونکە دەزانێت سالی چەندە کەلە ڕەقە بۆ باسکردنی بابەتێک کە پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەبێت.
" نا کچێ خەریکە تۆ لەبەردەم چاوەکانم ئەبیتە هۆتدۆگ بەخوا ئەوەندەم برسیە" سالی دەستی لەسەر سکی دانا و وەک منداڵێک دەنوزایەوە لەبرسا.
" کچێ تۆ مشکیت ؟ بەخوا هۆتدۆگمان هەیە" میلی بە شۆکەوە وای وت و سالی کە زانی هۆتدۆگ ئامدەکراوە بە ڕاکردن چوە چێشتخانەکە.
هەردوکیان دەستیان بە نان خواردن کرد و سالی هەرزوو دەستی لەخواردن هەڵگرت، شەکەتی و هیلاکی ئەو دووساڵە وای لە سالی کردوە بەشی خواردنی بەقەد چۆلەکەیەک لێ بێت.
ئەو کچە کوڵم خڕەی پێشتر نەمابوو بەتەواوی وەک کچە کۆریەکان لاواز ببو، بەڵام بەو لاوازیەشەوە هەر جوانیەکەی مابویەوە، بەڵکوو ئەو لاوازیەیی ناوازەتری کردبوو.
" خاتوو چول وتی بەیانی ئاهەنگێک هەیە" سالی کاتێک دەستی لە خواردنەکە کشاندەوە وای وت.
" ئێ هی چیە ؟" میلی بە پەرۆشیەوە پرسی.
" بۆ کۆکردنەوەی پارەیە بۆ خانەکە جا کەسی دەوڵەمەند و شتی وا بەژدار دەبن" سالی بە بێزاریەوە باسی دەکرد.
"ئێ جا خۆ ناڵێیت ناچم؟ "
" ئەی بێگومان ناچم کچێ مەگەر من کوا ئەهلی ئاهەنگ و شتی وا بووم بەتایبەتی کەسانی دەوڵەمەند ئەوان خۆبەزلزانن و پێیان وایە ئێمە کەسانی پیسن تەنها چونکە پارەیان زیاترە"
" گەمژە مەبە سالی، بەیانی بە ئاقڵی خۆت ئامادە دەکەیت و دەچیت جا نەڵێی وای نەوت " میلی بە هەڕەشەوە وای پێوت.
" ناچم کچێ چونی چی "
" دەچیت وە جلێکـ، ئاییی خوایە کچێ تۆ جلت نیە ئەبێ ئێستا جلێکت بۆ بکڕین، ئاییی نەفرەت بەم شەوە بازاڕی کردن نابێت، بەڵام لە ئۆنڵاین بەدوای شتی جوان دەگەڕێم " میلی بەخێرایی لەسەر مێزەکە هەڵسا.
" خۆت ماندوو مەکە میلی من ناچمە ئاهەنگ و شتی وا " سالی بە هاوارەوە وای وت.
.........
" همم زۆر ناوازە دەرچویت دەی بڕۆ با دوانەکەویت شۆفێری تاکسیەکە چاوەڕێیە" میلی وای بەسالی وت کە لەژورەوە هێنایە دەرەوە.
ئێهـ بێگومان سالی لەهەموو شتێ ڕزگاری بێت ناتوانێ لە داواکاریەکانی میلی خۆی ڕزگار بکات ئێستا درێسکی پەمەیی پۆشیوە کە بەو جلە شێوەی گوڵی لیلی دەدات
سالی پێڵاوە پاشنە بەرز پەمەیە کاڵەکانی خستە پێو بڵا کورت و شیرینەکەی بەرز بۆیەوە ئەو زۆر نازدار و جوان دەرەکەوت قژە ڕەشە بەنازەکەی پێستە سپیەکەی ئەو چەند خاڵای سەر ڕووخساری و نزیک لێوی مەگەر هیچ جوانێک هەبوو بەقەد جوانی سالی و قەشەنگی و خانمیەکەی ئەو بۆنە خۆشە ئەو چاوە پێ خەوشانە لێوە ئاڵە ڕەنگ قاوەیەکەی ئەو زۆر جوان بوو زۆر شیرین و زۆر تایبەت بوو سالی عادەتێکی هەبوو پێش چوونی بۆ هەر شوێنێک ئەو خانمی و نازداری خۆی بەسەر شوێنەکە داگیر دەکرد و کاریگەری خۆشی جێ دەهێشت هەرچەندە دوای جۆنگکوک ئەو ڕووخا شکا و تا ئێستایش ئەو دڵە لاو منداڵانەی بێ جۆنگکوک ڕانەهاتووە ئەو هێشتا ئاشق و شێت و شیدایە ، بەڵام هیچ کات و هیچ سەختیەک لەتوانایدا نیە ئەو جوانی و تایبەتیەی سالی بشێوێنت گەر خۆشی بیەوێت کچێک بووە هەمیشە جێی ئێرەی و باسی کەسانی ترە هەمیشە.
*شێوەکاری جلی سالی*
*شێوەکاری قژە ڕەشەکەی سالی*
*شێوەکاری ماکیاژی سالی*
*شێوەکاری لوت و لێوی سالی*
*شێوەکاری ئەو خشڵانەی بەکاری هێنابوو سالی*
هەر کە سالی قاچی خستە ئەو شوێنە دڵی خورپەیەکی خێرایی کرد، کەنار دەریا.
ئاهەنگەکە لە کەنار دەریا ڕێک خرابوو دیمەنێکی زۆر جوانی هەبوو، هەمیشە دەریا دڵخوازترین شوێنی سالی بوە.
سالی لە کۆمەڵی خانەکە نزیک بویەوە و سڵاوی کرد" وای سالی چەندە قەشەنگ دەرکەوتویت کچێ" بۆرا بە خەندەوە وای بە سالی وت.
" یەکجاریش ئاوا نیە، هەم تۆش زۆر جوان بوویت ئەمڕۆ" سالی بە خەندەیەکی شەرمنیەوە وای وت و ستایشی بۆرای کرد.
" ئەبێت ئاگاداری تۆ بم نەکا یەکێک لەم شازادانە تۆمان لێ بڕفێنن" بۆرا بەخەندەوە وای وت و ئاماژەی بە کوڕەکانی ناو ئاهەنگەکە دا.
سالی خەندەیەکی بچوکی کرد و سەیری خەڵکەکانی ناو ئاهەنگەکەی دەکرد، " بیستوتە ئەو کەسەی کە ئەم ئاهەنگەی ڕێک خستووە چەند هەوڵیداوە تا ئاهەنگەکە بهێنێتە کەنار دەریا؟ " مونا لە بۆرای پرسی.
" بەڕاستی ؟لەوە دەچێ ئاشقێکی سەختی دەریا بێت" بۆرا وەڵامی دایەوە.
" بەڵێ پێم وایە ئەلێن کوڕێکی زۆر قۆزە، ناوی چی بوو؟ ناویم بیر نەماوە خوایە خۆ مینا بەیانی پێی وتم " مونا هەوڵیدەدا ناوی ئەو کوڕەی بەیاد بێتەوە.
سالی هەر خەریکی سەیر کردنی شوێنەکە بوو، دوایی ماوەیەک ئاهەنگەکە دەستی پێکرد و هەموو میوانەکان ئامادە بوون لەوێ.
" ئەم. خاتوونە جوانە بەتەنها چی دەکات لێرە؟ "
" جیمین ؟! ئەوە تۆش هاتویت؟ " سالی بە شۆکەوە پرسی لای سەیر بوو کە جیمین هاتوە.
" مەگەر ئاهەنگ بەبێ من دەکرێ؟" جیمین بە شێوەیەکی فیزەوە وای وت و سالی خەندەیەکی بچوکی کرد .
" بێ گومان دەبوایە بم زانیبوایە کە ئاهەنگ بەبێ پاڕک جیمین ناکرێ" سالی بەخەندەوە وای وت.
" بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ زۆر جوان دەرکەوتویت"
" سوپاس جیمین هەم تۆش زۆر قۆز بویتە" سالی بەشەرمێکەوە وای وت، جیمین کوڕی خاوەنی خانەکەیە زۆر جار دێتە سەردانی خانەکە بۆیە هاوڕێیەتیەک لەنێوان ئەو و سالی هەیە.
سالی هەر خەندەیەکی لەسەر لێوانی بوو کاتێک سەیری ناو ئاهەنگەکەی دەکرد بەڵام لەناکوو کەسێکی ناسراوی بینی کە وای لە دڵە سەرشێتەکەی کرد هەڕەشەی بازدان بدات.
لەدوری چەندان مەتر کەسێک وەستابوو کەدڵی سالی خستە خورپە خورپ، سالی بڕوای نەدەکرد کە دوایی ئەو هەموو ماوەیە ئەوی بینەوە، وای مەزەندە دەکرد کە خەیاڵی خۆی بێت، بۆیە سەیرێکی جیمینی کرد.
" جـ جیمین تۆ ئەو کوڕە دەبینیت کە قاتێکی قاوەی پۆشیوە و لەکۆتا مێزە؟" سالی بەترسەوە پرسی نەیویست دووبارە سەیر بکاتەوە ئەوێ نەکا لەوێ نەمابێت ترسا کە تەنها خەیاڵی خۆی بێت.
" کامە؟ مەبەستت جۆنگکوکە ؟"جیمین وای وت سالی بەچاوی شۆکاویەوە سەیری جیمینی کرد.
" ت تۆ ئەو دەناسیت؟ "
" واتا زۆر نا بەڵام باوکمان هاوبەشن بوون پێشتر لەکۆمپانیا دوو ساڵە هاتونەتە بوسان و ناوبانگی کۆمپانیاکەیان بوسانی تەنیوە، بۆچی ئایە تۆ دەیناسیت؟"
سالی بە شۆکەوە سەیری ئەو شوێنەی کرد کە جۆنگکوکی لێیە، فرمێسکێک لەچاوانی هاتە خوارەوە و سەیری دەکرد.
چەندە گۆڕاوە چۆن لەو کوڕە هەرزەکارە بۆتە پیاوێکی قۆز و شیک.
*شێوەکاری جۆنگکوک*
نوسەر: هیوادارم لەیلەکەم لەهۆش خۆی نەچێت.
جۆنگکوکیش دڵی خەبەری دا کە کەسێکی ناسراو لەم ناوەیە بۆیە چاوەکانی کە لەشێوەی ترێیەکی بەهارەی ڕەش بوو بەناو خەڵکەکانی دادەگەڕاند و تا چاوەکانی لەسەر دڵبەرەکەی نیشتەوە.
سالی ویستی بەرەو ڕووی بچێ کاتێک چاوەکانی جۆنگکوکی لەسەر بوو، بەڵام جیمین دەستی گرت.
" ئێستا موزیکەکە پێدەکرێت وەرە با بەیەکەوە سەما بکەین" جیمین پێشنیاری بۆ سالی کرد، سالی ویستی بڵێت نا بەڵام لەناکاو موزیکەکە هەڵکرا و هەموان دەستی هاوەڵەکانیان گرت و چونە ناوەڕاستی شوێنەکە دەستیان کرد بە سەما، سالی چاوەکانی چوە ئەو جێگایەیی کە جۆنگکوکی لێ بوو، دڵی ورد ورد بوو کە بینی جۆنگکوک دەستی کچێکی گرتوە و دەچێتە شوێنی سەماکە.
" دەی چی دەڵێیت دێیت؟" جیمین پرسی و سالی بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی سەری بە ئەرێنیەوە لەقاند، جیمین پێی وابوو کە سالی هەستیاری بە لمی دەریاکە هەیە بۆیە چاوەکانی ئاویان کردوە.
جیمین دەستی لە کەمەری سالی ئاڵاند و دەستێکی گرت و دەستی بە سەما کرد، سالی تەواوی کاتەکە بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی کە ئامادەی کەوتنن سەیری جۆنگکوکی دەکرد، کە چۆن دەستی لەکەمەری کچێکی تر داناوە و سەمای لەگەڵ دەکا.
لەناکاو سەماکارەکان هاوبەشەکانیان ئالوگۆڕ دەکرد و جیمین سالی خولاندەوە و دەستێک کەمەری سالی گرت و لەخۆی نزیک کردەوە.
پێویست نەبوو سالی سەری بەرز بکاتەوە تا بزانێ کێیە، بۆنەکەی لە بۆنی خۆی زیاتر ئاشنا بووی لایی " دەمێکە وایە؟" جۆنگکوک بە سەوتە قوڵەکەی وای وت کە وای لە سالی کرد تەزوو بە هەموو گیانیدا بێت، چۆن لە ماوەی دوو ساڵدا ئاوا گۆڕانکاری بەسەرداهاتوە.
سالی چاوە کاڵەکانی کە پڕ بوو لە ئەسرین بەرز کردەوە و لە چاوە ڕەشەکانی جۆنگکوکی ئاڵاند و وای هەست دەکرد هیچ کەسێک لەم ناوە نیە و تەنها ئەوانن.
" چی دەکەیت لەکۆریا؟ ئایە پیاوەکانی ژاپۆن تەواو بوون لەوەی فێڵیان لێ بکەیت؟ یان تۆ خولیات بە پیاوە کۆریەکانەوە گرتووە؟" جۆنگکوک قسەکانی وەک بەردێک وابوون بۆ دڵی سالی بەبێ ئەوەی بیر بکاتەوە چی بە دڵی ئەو کچە داماوە دەکات قسەکانی دەکرد.
سالی نەیتوانی هیچ بڵێت جگە لەوەی کە چاوەکانی دیمەنی ڕوخسارە بێ خەوشەکەی جۆنگکوک تۆمار بکات.
جۆنگکوک خەندەیەکی گاڵتەجاڕی کرد کە وای لە سالی کرد دڵی بەخێرایی لێبدات" مەترسە من ئاشکرات ناکەم ئێستا خەریکی کێ هەڵدەخەڵتێنی همم ؟"
" جیمین وایە؟ باشە ڕەنگە ئەویش ماسیەکی ئاسان بێت بۆگرتن وەک چۆن من ئاسان بووم بۆ تۆ" جۆنگکوک خەریک بوو بێزار بێت لەوەی سالی هیچ قسەیەک ناکات و تەنها سەیری دەکات بەبێدەنگی.
سالی چیتر بەرگەی ئەو قسە ڕەقانەی جۆنگکوکی نەگرت ە فرمێسکەکانی دانە بەدانە دەکەوتنە سەر کوڵمەکانی " ئااا نمایش لەبەردەم من مەکە مەگەر من تۆ نەناسم ئەم فرمێسکە ساختانەت بسڕەوە" جۆنگکوک بە ڕەقیەوە وای وت.
"جـ جۆنگکوک بەسە تکایە" سالی بەزۆر توانی ئەوەندە وشەیە لە قوڕگە گیراوەکەی بێنێتە دەرەوە، بەڵام وەک ئەوەی هیچی نەوتبێت جۆنگکوک دیسانەوە دەستی بە قسە ڕەقەکانی کردەوە.
هێشتا برینەکەی دڵی ساڕێژ نەبوە، هێشتا خوێن لە دڵی ئەچۆڕێ، دووساڵ بە دڵ و گیان سالی خۆشدەویست کەچی سالی گاڵتەی لەگەڵدا کردوە و هەڵی خەڵەتاندوە، ئەمانە بۆ دڵی قوڕس بوون هەمیشە دەیویست سالی ببینێ و پڕ بەدڵی گلەیی لەبەرامبەردا بکات، بەڵام ڕۆشتنە لەناکاوەکەیان هەموو شتێکی تێکدا.
" چەند پیاوی ترت هەڵخەڵتاندوە دوای من؟" جۆنگکوک بەڕقەوە وای وت و سالی دەست لە ناو دەستی جۆنگکوک توند تر کرد، لەساتێک هەستی کرد کە هەموو دونیا لەبەردەمی سەراو ژێر دەبێت.
" جـ جۆنگـ" بەر لەوەی سالی قسەکەی تەواو بکات هۆشی نەما و خەریک بوو بکەوێت بەڵام جۆنگکوک بەدەستی کەمەری گرت و توند بەخۆیەوە چەسپاند، بۆنە فریودەرەکەی سالی دووبارە چوە ناو دڵو ڕوحی.
جۆنگکوک بەخێرایی سالی کردە باوەشیەوە و بەرە ئەو کەرنەڤانە بچووکە چوو کە لەدوورەوەی ئاهەنگە بوو کەم کەس هەستیان بەوە کرد، زۆربەیان وایان دەزانی دیمەنێکی ڕۆمانسیە بۆیە گرنگیان بە سەماکانیان دەدا.
جۆنگکوک خەریک بوو دڵی لە گیانی بێتە دەرەوە بەهۆی پەرێشانیەوە هەر کە سالی لەسەر قەنەفە پاڵخست، پەیوەندی بە دکتۆرەکەیان کرد کە لێرە لە ئامادە باشیدا بوو بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوە، دکتۆرەکە پێی ڕاگەیاند کە هەر ئێستا دەگاتە ناو کەرەڤانەکە.
جۆنگکوک لەسەر ئەرزەکە دانیشت و دەستەلانی بەرەو ڕوخساری سالی برد کە چەند تاڵە قژێکی لەسەر بوو، قژەکانی لادا و ڕوخسارە بێ خەوشەکەی سالی جوانتر دیار بوو لەبەردەمی.
هێندەی نەبرد دکتۆرەکە هات و هەندێک پشکنینی فشاری خوێنی بۆگرت و چەند پشکنینێکی سەرەتایی بۆ کرد.
" چیەتی؟" جۆنگکوک بە خەمەوە پرسیاری لە دکتۆرەکە کرد، هەرچەند بیەوێ وای نیشاندا سالی بێ بەهایە لەلای هەر ناتوانێ وابکە،هەرگیز ناتوانێ سەبارەت بە بابەتێک ئیهمال بێت کە سالی لەناوی بێت.
"باشە لەوە دەچێ فشاری لەسەر بوبێت و لەهۆش خۆی چووبێت هیچ شتێک نیە لێی بترسی" پزیشکەکە ڕایگەیاند و جۆنگکوک کەمێک دڵی ئاسودە بوو بەقسەکەی.
" من لەسەر ئیزنت دەڕۆم بەڕێز جیۆن" دکتۆرەکە وای وت و جۆنگکوک سەری بە ئەرێنی لەقاند.
جۆنگکوک بۆ خولەکێکیش چاوەکانی لەسەر سالی هەڵنەگرت و سەیری وردەکاریەکانی دەکرد، هەر ئەوکاتە هەستی کرد کە سالی چەندە کێشی لەدەستداوە، کوڵمەکانی کە میشە لەلایەن ئەوەوە گازی لێ دەگیران ئێستا هیچی تیا نەماوە و بەتەواوی لاواز بوە.
جۆنگکوک لای سەیر بوو کە بۆچی ئاوای بەسەر هاتوە، بەڵام دواتر لایەنە توڕەکەی وتی کە تەنها تا سەرنجی پیاوان ڕابکێشێت ئاوا خۆی لاواز کردۆتەوە، چونکە زۆربەی پیاوە کۆریەکان ئافرەتی لاوازیان لا پەسەندە.
سالی چاوەکانی بەکزی کردەوە و ئێشێک سەری داگیر کرد و دەستی بەرەو سەری برد، هەر کە چاوەکانی بە تەواوەتی کردەوە جۆنگکوکی بینی.
جۆنگکوک هەڵسایەوە"کە باشتر بوویت وەرە دەرەوە" جۆنگکوک هەر ئەوەندەی وت و ویستی بڕوات سالی ڕاستەوخۆ هەڵسایەوە و دەستی جۆنگکوکی توند گرت.
"تکایە جۆنگکوک بوەستە" سالی هەڵسایەوە و خەریک بوو بکەوێت بەڵام جۆنگکوک دووبارە ئەوی گرتەوە و نەیهێشت بکەوێت.
چاوەکانیان دووبارە لەناو یەکتری نوقم بوو، ئەستەمە ئەو چاوانەی سەردەمانێک بەدوایی یەکدا وێڵ ببون ئێستا بتوانن یەکتری ئیهمال بکەن.
" تکایە گوێم بۆ بگرە و با هەموو شتێکت بۆ ڕوون بکەمەوە" سالی بە تکاوە وای وت و جۆنگکوک دەستی لە کەمەری بەردا و دورکەوتەوە، خەندەیەکی گاڵتەجاڕی کرد.
" چی؟ دەتەوێ دوایی دوو ساڵ چ درۆیەکم بۆ بکەیت؟"
"جۆنگکوک تکایە تەنها چەند خولەکێک گوێبگرە" سالی پاڕایەوە تا گوێی لێ بگرێت بەڵام جیۆنی کەلەڕەق هەرگیز ئامادە نیە گوێی لێ بگرێت.
" چیت لەمن دەوێ ؟ئایە کەست دەستنەکەوت تاوەکوو هەڵی بخەڵەتێنی و منت دۆزیەوە؟ دەتەوێ دووبارە من هەڵبخەڵەتێنیت؟ واد زانی دیسانەوە بڕوا بەقسە هیچەکانت دەکەمەوە؟ "جۆنگکوک بەو پەڕی ڕقەوە وای وت.
" جۆنگکوک تکایە تەنها چەند قسەیەک دەکەم و تەواو تکایە ئەوکات مافت پێ دەدەم گەر نەتەوێ من ببینیتەوە سوێند دەخۆم هەرگیز نایەمەوە بەردەمت"سالی بە گریانەوە وای وت ڕێک وەک دووساڵ لەمەوبەر دەپاڕایەوە جۆنگکوک گوێی لێ بگرێت.
" من هیچ کاتم نیە گوێ لە قسە پڕ و پوچەکانت بگرم بۆیە تکایە وازم لێ بێنە و بڕۆوە سەر ڕێگای خۆت، هـ هەم من ئێستا خۆشەویستم هەیە ئێمە بەم زوانە هاوسەرگیری دەکەین، بۆیە تکایە لەژیانم بڕۆ دەرەوە و چیتر تێکەڵی ژیانم مەبەوە" قسەکانی جۆنگکوک وای لە سالی کرد گرتنی دەستەکانی لەسەر دەستی جۆنگکوک شل بێتەوە، چۆن بڕوا بەخۆی بێنێ کە جۆنگکوک هاوسەرگیری دەکا؟ کچێکی تری خۆشدەوێ.
بەڵام دەی دووساڵە لەلای ئەو نیە، چۆن دڵنیا بێت لەماوەی ئەو دووساڵە ئاشق نەبوە؟
" د درۆ دەکەیت! "سالی بە کزیەوە وای وت
"ههه ئایـ خوایە من بۆچی درۆ بۆتۆ بکەم؟ گەر بڕوا ناکەیت کێشەی خۆتە، وەک وتم ئیتر لەژیانم بچۆ دەرەوە" جۆنگکوک وای وت و پاشان بەبێ ئەوەی بوەستێ لە کەرەڤانەکە چوە دەرەوە و سالی بەتەنها لەوێ جێهێشت.
سالی چیتر بەرگەی نەگرت و کەوت، دڵی خەریک بوو لە ڕیشەوە دەربێت ئازارێکی زۆری هەبوو، گریا و تا لەتوانای هەبوو گریا چاوە کاڵەکانی ڕەنگی خوێنیان گرت.
پاشکەمێک هەڵسایەوە و فرمێسکەکانی سڕی بە خێرایی لە کەرەڤانەکە هاتە دەرەوە و بەرەو ناو ئاهەنگەکە چوو بەخێرایی و بە ێ ئەوەی گرنگی بەیەک کەس بدات چوە لای مێزەکە و جەنتاکەی هەڵگرت.
" سالی لەکوێ بویت ؟" جیمین پرسی بەڵام سالی وەک ئەوەی گوێی لەقسەی کەس نەبوبێت و لەوێ دورکەوتەوە،
You are reading the story above: TeenFic.Net