P-8

Background color
Font
Font size
Line height

« لە ئێستادا نازانم ئەوەی دەیکەم ڕاستە یان هەڵە بەڵام بڕیارم داوە دوای نامە سەیرەکانت بکەوم
ئەی نەناسراو! »

༺༻༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

نڤین بەدەم بیرکردنەوەو گومانەکانیەوە کەوتە جیهانی خەو...

-بەیانی-

دەڕۆیشتە سەرەوە بەرەو ژووری ئەو کچە سەرشێتە لە دەرگای داو هیچ دەنگێک نەبوو زانی کچەی تەمبەڵ هێشتا خەوتووە دەرگایەکەی کردەوەو ژوورێکی پەرش و بڵاوو کچێکی خەواڵووی دەرخست کە لەسەر بێدەکەی ورچێکی لەباوەش گرتبوو وەکو منداڵێکی پێنج ساڵان زەردەخەنەیەک سەرلێوانی گرتەوەو بەرەو ئەو کچە خواڵووە ڕۆیشت کە قژی کەوتبوویە سەر ڕوخساری هەوڵی تەواوی خۆی دەدا تاکو بە نەرمی و ئارامیەوە کچەکە هەڵسێنێ جیا لە جارەکانی پێشتری بۆیەش تاڵە قژەکانی لەسەر ڕوخساری لاداو بە دەنگە نەرمەکەیەوە وتی

تایهیۆنگ : هێی هەستە کچی خەواڵوو..
بەڵام نەک هیچ دەنگێک هیچ جووڵەیەکیش لەو کچە خەوتووەوە نەبوو..دوبارە بە نەرمیەوە هەوڵی داو وتی

تایهیۆنگ : هێی نڤین .. هەستە هاوڕێ درەنگ دەکەوین بۆ کار .. ڤی؟ دەی هەڵسە..
نڤین کەمێ همی کردوو دواتر دوای چەند خولەکێک وتی

نڤین : همم..تکایە چەند خولەکێکی تر ئەپا..
وای وتو تایهیۆنگ پێکەنی بێگومان بۆیە نڤین نەیزانی تایهیۆنگە چونکە تایهیۆنگ هەموو کات دەهات و بە بێتامی زلەی لێدەداو هاواری دەکردوو قۆڵی دەگرتو ڕایدەکێشا و بە بالیفەکە دەکەوتە گیانی ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی نڤین زۆر بێزار ببێ و قسە لەگەڵ تایدا نەکات تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد لە خەواڵووی هاوڕێکەی و دەستی کردەوە بە قسەکردن..

تایهیۆنگ : هێی هاوڕێ شێتەکەم دەی ئیتر ئەوەندە خەوە بەسە هەڵسە دوا دەکەوین..
نڤین بەرە بەرە چاوەکانی کردەوە تایهیۆنگی بینی و وتی

نڤین : بەیانی باش..
تایهیۆنگ وتی

تایهیۆنگ : بەیانیت باشتر هاوڕێ گەمژەکەم..
نڤین چاوانی داخستەوە تایهیۆنگ سەیری پێهات دوای ماوەیەک هاوارێک لە نڤین بەرز بوویەوە کە هەڵسایەوەو لەسەر بێدەکە دانیشت و وتی

نڤین : یاااا تۆ چیدەکەی لێرە؟!! کواا ئەپااا..؟!!
تایهیۆنگ ئیمانی لە نڤین نەمابوو وتی

تایهیۆنگ : من لێرەم هەڵت ستێنم خەواڵوو جگە لەوەش بۆ وا شۆک بوویت خۆ جاری یەکەم نییە من بانگت بکەم شتێک بەر سەرت کەوتووە دوێنێ شەو؟!

نڤینیش وتی

نڤین : نەخێر ئەسڵەن تۆ شتێک بەر ئەو سەرە زلەت کەوتووە ئەوە تۆ کەی هەندە شەریف بوویتە وا بە هێمنی و خۆشیەوە بانگم بکەیت هاا! نەکا ئیشت پێمبێ؟ بەخوا تایهیۆنگ گیان منیش وەک تۆ هیچ مەعاشم وەرنەگرتووە تاوەکو دەعوەتت بکەم زۆر بەداخەوە...
تایهیۆنگ قسەی بە نڤین بڕی و وتی

تایهیۆنگ : یااهـ هەستە هەی پیس و پۆخڵ سەیری ژوورەکەت بکە نچ نچ نا خەتای منە باش ئەبم لەگەڵت دەی بڕۆ گەرماوێک بکە تاکو دێیتە دەرەوە ئەم ژوورە بێسەرو بەرە کەمێک پاک ئەکەمەوە..
نڤین چاوانی گەشایەوەو خێرا هەردووکیان هەڵسانەوەو نڤین وتی

نڤین : بەڕاستی؟ ئافەرین بۆتۆ تۆ باشترین هاوڕێی من هیچ تاقەتم نییە پاکی کەمەوە..
وای وتو تایهیۆنگ وتی

تای : دەی بڕۆ خۆت بشۆ با پەشیمان نەبمەوە
نڤین وتی

نڤین : کوڕە وەی بەسەرچاو
خێرا ڕایکردە گەرماوەکە تاکو سەرەتا ددانی بشوات تایهیۆنگ دەستی کرد بە هەڵبژاردنی ژوورەکە مۆبەکەی نڤینی لەسەر شەحن داناو لەسەر مێزەکەی تەنیش بێدەکەی دانا لەو کاتەدا چاوانی چوونە سەر پارچە کاغەزێکی سپی کە وەکو نامەیەک وابوو دەستی بۆ بردوو هەڵت گرت ویستی بیسوڕێنێتەوە و کاغەزەکەی ناوی دەربێنێ بەڵام لەو کاتەدا نڤین بەدەم قسە کردنەوە هاتە دەرەوە

نڤین : ئەرێ تایهیۆنگ تۆ..
کە سەری بەرز کردەوە شۆک بوو بەڵام خێرا ڕایکردە لای تای و کاغەزەکەی لەدەستی ڕفاندوو تای وتی

تای : ئەوە چییە؟

نڤین : چی چییە؟
تایهیۆنگ توڕە بوو بەو خۆ لە گێلی دانەی نڤین و بە تۆنێکی توند و جدیەوە وتی

تایهیۆنگ : هەوڵ مەدە خۆت بدزیەوە نڤین! خێرا پێم بڵێ ئەمە چییە؟ یانیش تۆ خۆشەویستت گرتووەو من نایزانم!
نڤین چاوی سوڕاند لێیو وتی

نڤین : خۆشەویستی چی تای! من ناوێرم بجوڵێمەوە وادەزانی خۆشەویستم هەیە! خەمت نەبێ من خۆشەویستم نییە تاکو غیرەم لێ بکات و پێم بڵێ نابێ لەگەڵ کیم تایهیۆنگ هاوڕێ بیت..
تایهیۆنگ کەمێک هێور بوویەوەو وتی

تای : ئەی ئەو کاغەزە چییە؟

نڤین وتی

نڤین : ئەوە نامەی منە بۆخۆم!
تای برۆکانی گرژ کردوو وتی

تای : تۆ..نامەت بۆخۆت نووسیوە؟
نڤین وتی

نڤین : بەڵێ نووسیومە چی تێدایە گیانەکەم ئاای من زۆر ماندووم و هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم وە کەس نییە دەستخۆشیم لێبکاو ورەم زیاتر بەرز بکاتەوەو هیوام پێبدا بۆیەش خۆم بەخۆمی دەدەم خۆم دەبمە هۆکاری سەرکەوتنی خۆم..
قسەکانی بە خێراییەوە کرد ڕوکەشە جدیەکەی تای گۆڕاو وتی

تای : ئۆۆیی هااوڕێێ ئازیزە ماندووەکەم خەم مەخۆ من هەم هەمووکات وەکو باشترین بێستت ئامادەم تاکو دەستخۆشیت لێبکەم من شانازی بەتۆوە دەکەم تۆ زۆر بە سەختی کار دەکەیت..دەزانم زۆر ماندووی بەڵام دڵنیابە ڕۆژێک دادێ خودا پاداشتی ئەو ماندوو بوونەت دەداتەوە بێهیوا مەبە هاوڕێکەم..
نڤین بەو قسانەی تایهیۆنگ زۆر دڵی خۆشبوو دواتر تایهیۆنگ نڤینی ناردە گەرماوو ژوورەکەی پاک کردەوەو جلی سەرەوەی بۆ نڤین داناو چووە خوارەوە نانی بەیانی ئامادە کردوو نڤینیش هاتە دەرەوەو زەردەخەنەی کرد لە میهرەبانی باشترین هاوڕێکەیو چووە لای کانتۆرە جیاکەی کە جلی ژێرەوەی تیایە دەریهێناو دەستی کرد بە خۆگۆڕین و دواتر چووە خوارەوەو بەیەکەوە نانیان خواردوو بەڕێکەوتن بۆ بنکە..

ب.جین : تایهیۆنگ پێویستە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبارێک بکەیت..
تای وتی

تای : بۆچی گەورەم..؟
جین وتی

ب.جین : چەقۆ بەر قۆڵی کەوتووە پێشمان ناڵێ کێ وای لێکردووە..
تای پرسی

تای : ئەی نڤین..؟
جین وتی

ب.جین : ئەوم ناردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بینایەکی کۆن کە تاوانێکی تێدا ئەنجام دراوە..
تای سەری لەقاندوو چووە ژووری لێکۆڵینەوە تاوانبارەکە دانیشتبوو بەوپەڕی ڕوخسارە بێهەستوو ساردەکەیەوە تای چووە بەرامبەری دانیشتوو وتی

تای : بەڕاستی .. نازانم چی بڵێم پێم باش نییە بڵێم بە هیوای باشبوونەوە چونکە ئێوەی تاوانباران شایەنی ئەوەن..
تاوانبارەکە هەناسەیەکی گاڵتە جاڕانی لە لێوی دەرچوو لەگەڵ زەردەخەنە لالێویەکەی..

لەلایەکی تر

ئەو کچە ئەفسەرە بەتەنها لەبەردەم ئەو بینایە کۆنە وەستاوەو سەیری ڕووکەشی بیناکە دەکات کە چەندە پێیەوە دیارە کە کۆنە بڕیاریدا بچێتە ژوورەوەو دەست بکا بە لێکۆڵینەوە لایتێکی لەدەست بوو دایگیرساندوو چووە ناو بیناکە کە دەوروبەریو نیوەی هەمووی خۆڵ بوو و ڕوخابوو چووە ژوورەوە دەستی کرد بە گەڕان بەڵام هیچی نەدۆزیەوە چووە قاتی سەرەوەو بەردەوام بوو لە گەڕان هیچی نەدۆزیەوە بەدەم خۆیەوە وتی

نڤین : بەڕاستی ماندوو بووم بەڵام ناکرێ هەرواش وازبێنم..
بەردەوام بوو تاکو دوای ماوەیەک گوێبیستی چەند دەنگێک بوو لە شوێنی خۆی ڕەق بوو و هەناسەشی گرت هەموو تەرکیزی خۆی هێشتەوە لەسەر دەورووبەری بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو دوای ماوەیەک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی کردەوە بە گەڕان..دواتر دوبارە گوێی لە چەند دەنگێکی سەیر بوو ئەمجارە بڕیاریدا بەشوێن دەنگەکەدا بگەڕێت چووە نزیک ژوورێکی بیناکە کە کەمێک ڕووناکی تیا بەدی دەکرا بەڵام ئەوەی بینی شۆکی کرد هەناسەی وەستا بێ ئەوەی هەستیشی پێبکات پێی سەیر بوو زۆر پسیار لە مێشکی دا هەبوون ئاخۆ ئەو چیدەکات لێرە؟ چۆن گەیشتووە بە ئێرە؟ وە بۆچی بەو شێوە ترسناکە پێدەکەنێت؟ بەهۆی پێکەنینە شێتانەییەکەی ئەو کەسەی بەرامبەری نڤین نەیدەوێرا بڕوات و دەزگیری بکات مێشکی پێی دەوت ڕابکە بۆیە بێ کات لەدەست دان ئاوڕی دایەوەو ڕایکرد پێکەنینەکە زیاترو زیاتر دەبوو دواتر لەناکاو هەموو شتێک لەبەر چاوانیدا ڕەش بوون پێکەنینەکەش بەرە بەرە کەمتر دەبوویەوە..

.
.

چاوانی هێواش هێواش کردەوە خێرا ئەو ڕووداوە بە مێشکی داهات هەڵسایەوەو سەیری دەوروبەری کرد بینی لە ژووەەکەیەتی و لەسەر بێدەکەی دانیشتووە بە دەستەکانی ڕوخساری داپۆشی و وتی

نڤین : نەفرەت ئەوە تەنها کابوسێک بوو..
هەڵساو چووە گەرماوەکە ڕوخساری شۆرد هێشتا کابوسەکەی

You are reading the story above: TeenFic.Net