P-4

Background color
Font
Font size
Line height

« زۆرجار خۆشەویستی هاوڕێیەتیە »

༺༻༺༻༺༻༺༻༺

𝐖𝐑𝐈𝐓𝐄𝐑 𝐏𝐎𝐕

هەندێک کێکو جپس و شتی بردە سەرەوەو بۆخۆی دەیخواردو سەیری کەیدرامای دەکرد تاکو درەنگانی شەو دواتر شتەکانی لەسەر مێزەکە داناو لەسەر بێدەکەی ڕاکشاو خەوت...

-بەیانی-

بە دەنگی مۆبەکەی لەخەو هەڵسا لەژێر لێوەوە نەفرەتی دەکرد دواتر بێ ئەوەی سەیری مۆبەکەی بکا پەیوەندیەکەی هەڵگرت و وتی

نڤین : چ گەمژەیەک بەم بەیانییە زووە ئەوەندە گەمژە بووە پەیوەندی دەکات وە بە چ هۆکارێکی نەفرەتی؟
وای وت بە چاوی داخراوەوە ئەوەی لەوبەر پەیوەندیەکە بوو بە دەنگێکی تۆقێنەرەوە وتی

تایهیۆنگ : ئەوە منێکی گەمژەم بەم دوای نیوەڕۆیە پەیوەندی بۆ گەمژەیەکی وەکو تۆوە دەکەم بەو هۆکارە نەفرەتیەی کە تۆیەکی گەمژە وتبووت دەچینە دەرەوە کاتێکی نەفرەتی بەسەر دەبەین..
نڤین هەر کە گوێی لە دەنگی تای بوو چاوەکانی کردەوەو هەڵسایەوەو بە ڕێکی دانیشتوو بە نزمی چرپەی کردوو وتی

نڤین : تایهیۆنگ!
تای بە ترسناکی وتی

تای : بەڵێ تایهیۆنگ..
نڤین نەیدەزانی چی بکات مۆبەکەی لەلای گوێی لادا سەیری کرد کاتژمێر ٢'ی دوای نیوەڕۆیە چاوەکانی لە شۆکا کرانەوە مۆبەکەی گەڕاندەوە لای گوێی و وتی

نڤین : ئێێ..ئەوا..تای..ئەوە تۆی هههه
نەیدەزانی چی دەڵێت و چیدەکات پێکەنینێکی شەرمەزارانەی سەیری کرد تای وتی

تای : نەخێر من تایهیۆنگ نیم گەمژەیەکی نەفرەتیم بە هۆکاری نەفرەتیەوە پەیوەندیت پێوە دەکەم
توانجی لە نڤین داو نڤین توند چاوی داخست خێرا قسەیەک بە زمانی داهات بێ بیرکردنەوە وتی

نڤین : ئااهـ چۆن دەتوانی وابڵێی تۆ بێستفڕێندە ئازیزەکەی منی .. من تەنها وامزانی کە فیلیکسە پەیوەندی کردووە چاوم بە تەواوی نەکردبوویەوە سەیری ناوەکە بکەم بێستە درێژەکەم..
تای وتی

تای : واتا ئاوا..؟
نڤین سەری لەقاندوو وتی

نڤین : ئهم..
تای وتی

تای : واتا واتزانیبوو من فیلیکسم بۆیەش وتت گەمژەو نەفرەتی..
نڤین وتی

نڤین : ئێ..بەڵێ..
تای وتی

تای : باشە کەواتە..
وای وتو نڤین زەردەخەنەی کرد بەوەی توانیویەتی خۆی ڕزگار بکات لەدەستی تایهیۆنگ بەڵام لەیەک چرکەدا زەردەخەنەکەی هێواش هێواش نەما کاتێک گوێی لەو دەنگە ناسراوەی ئەوبەر پەیوەندیەکە بوو

فیلیکس : واو سڵاو یەکەمین هاوڕێی من ئەی ئەو هاوڕێیەی من لەلای ئەو گەمژەیەکی نەفرەتیم..

نڤین چاوەکانی توند داخست بێدەنگیەکی سامناک هەبوو نڤین لە شەرمەزاریدا نوقم بوبو دوای کەمێک بە دەنگێکی کزەوە بەو هیوایەی گوێیەکانی هەڵە گوێبیست بووبن و مێشکی خەیاڵی کردبێ ویستی دڵنیا بێتەوە بۆیەش وتی

نڤین : ئێ ئەوا فیلیکس ئەوە تۆیت؟
فیلیکس وتی

فیلیکس : نەخێر من فیلیکس نیم من گەمژەیەکی نەفرەتیم کەوا ئەرک جێبەجێ دەکەم ئەرکەکەشم ئەوەیە دوای نیوەڕۆکان پەیوەندی بە هاوڕێیەکم بکەم تاکو بە گەمژەی نەفرەتی ناوم ببات..
نڤین نەیدەزانی چی بڵێت

نڤین : ئێ ئەوا فیلیکس .. تۆ هەڵە تێگەیشتوویت..من وا مەبەستم نەبووە واتا ئەوە بڵێم ئێ من..
نەیدەزانی چی بڵێت فیلیکس وتی

فیلیکس : هیوادارم .. دەیهـ گرینگ نییە
فیلیکس خۆی خەمبار و توڕە دەردەخست بەڵام لە ناخەوە وانەبوو هیچیشی لە دڵ نەبوو تەنها ویستی کاردانەوەی نڤین ببینێ وەکو گاڵتەیەک وابوو دواتر نڤین گوێبیستی تایهیۆنگ بوو کە بە نڤینی وت

تای : بەڵێ گرینگ ئەوەیە من گەمژەی نەفرەتیەکە نەبووم..
نڤین ئیمانی نەما تەقیەوە بەسەر تایهیۆنگدا

نڤین : کوڕە هەەیی کوڕی باوکت شەرتبێ یەک لێدان و لێبدەم خۆ حەیام چوو کابرا هەڵە تێگەیشت باشە ئەسڵەن تۆ بۆ پەیوەندی بە منەوە ئەکەیت ئەسڵەن من گەمژەی نەفرەتیم لەگەڵ ئێوە دێمە دەرەوە عەمری من نەمێنێ جا هی ئێوە..کوڕە نا بۆستە .. بۆ ئێوە پاش من بن؟ هی ئێوە پێش من .. نا ئەوە ناحەقیە .. ناوەڵا هەرسێکمان پێکەوە ئا بۆست بۆست! فیلیکس چی ئەکا لای تۆ! چۆن ئەوە گروپەکە نییە! ئێوە کەی وا ڕێککەوتوون یەکیش ببینن! ئەها تای من نییە من ڕێک تۆ...
وای وتو ویستی قسەی زیاتر بکا بەڵام تای قسەی پێبڕی و وتی

تای : دە بەسە زمانت لە بەژنت درێژترە گوێم تەقی!! قابیلە ئەم فیلس فلینەیە چی ئەکا لای من جەنابت وتت ئەچینە دۆزەخ وە ئێمەش ویستمان بێینە لای شەیتانێکی وەکو تۆ تا بەڕێ بکەوین بۆ دۆزەخ وە هەروەها..
لەولاوە فیلیکس قسەی بە تایهیۆنگ بڕی و وتی

فیلیکس : ئەرێ ئەوە چەندەمین جارە پێو بڵێم ناوم فیلیکسە فیلیکسس! نەک فیلس!
تای لەولاوە توڕە بوو چونکە فیلیکس قسەی پێ بڕی بە توڕەییەوە وتی

تای : سندانە قسەم پێ مەبڕە توڕە ترم کەی پێت ئەڵێم فلینە! جا بۆخۆو بێدەنگ بی باشترە..
فیلیکس بە بڕوا پێنەکراوی سەیری تای کردوو وتی

فیلیکس : زۆر بە جدیشتە! کوڕە تۆ خۆتت بی...
نڤین چیتر بەرگەی ئەو دوانەی نەگرتوو زانی ئەبێتە مناقەشەو دواتر تای قسە بۆ نڤین ئەکاتەوە بۆیەش پەیوەندیەکەی داخست و بڕیاریدا ئەوانە وا جێ بهێڵێ و بچێ خۆی ئامادە بکات مۆبەکەی لەسەر شەحن داناو دواتر چوو گەرماوێکی خێرای کردوو هاتە دەرەوەو جلێکی دەرەوەی لەبەر کردوو قژی وشک کردەوەو مەیکئاپێکی سادەی کردوو مۆب و سویجەکەی هەڵگرت و چووە خوارەوە باوکی نەبینی زانی چووەتە چایەخانە و لەوێشەوە بۆ گۆڕی دایکی دەڕوات بۆیەش کەمێک دانیشت و دواتر گوێی لە دەنگی هۆڕنێک بوو لە دەرەوە زانی تایلیکس هاتوون بەدوایدا چووە دەرەوەو دەرگای ماڵەوەی کلیل داو چووە نێو سەیارەکە لەدواوە دانیشت و وتی

نڤین : سڵاو کوڕینە
زۆر بێ کێشەو ئارامیەوە وای وت بەڵام کە سەری بەرز کردەوە ئەو چوار چاوە سامناکانەی بینی ئەوەی ناو دەمی بە قوڕسی قوت داو دواتر تایلیکس بەیەکەوە قسەیان کرد

تای : پەیوەندی بەسەر منا دا ئەخەی!
فیلیکس : من گەمژەی نەفرەتیم!

نڤین نەیزانی چی بکات زانی خۆی بە قاچەکانی خۆی هاتووە بۆ مردن بۆیەش پێکەنینێکی سەیری شەرمەزارانەی کردوو وتی

نڤین : هێی ئەوە چیتانە دەی من گاڵتەم کرد..
وای وتو پاڕێکی سەبری بە شانی هەردووکیانەوە نا بەڵام ئەوان هەر جدی بوون دواتر فیلیکس ڕوکەشە سادەو جوان و باشەکەی نیشان دایەوەو وتی

فیلیکس : هێی من تەنها گاڵتەم کرد هەم ئەوکات تۆ خەواڵوو بویت
نڤین زەردەخەنەی بۆ فیلیکس کردوو وتی

نڤین : سوپاس کە توڕە نیت
فیلیکس سەیری پێش خۆی کردەوە نڤین سەیری تای کرد زەردەخەنەی نەما تایهیۆنگ هەر جدی بوو نڤین بەزۆر قسەی کردوو وتی

نڤین : تـ..تای .. من ..
تای بە جدیە سامناکیەوە وتی

تای : بۆچی بەسەر مندا داتخستەوە؟
نڤین وتی

نڤین : ئاخر وتم تا ئێوە دێن با خۆم ئامادە بکەم
تای سەیری پێش خۆی کردەوە بە ساردی و ڕۆیشت تەواوی ڕێگاکە بێدەنگیەکی سامناک لە نێوانیان هەبوو نڤین ویستی ئەو بێدەنگیە بشکێنێ و وتی

نڤین : ئێ دەچین بۆ کوێ؟
تای بێدەنگ بوو فیلیکس وتی

فیلیکس : بڕیارمان نەداوە تۆ کوێت پێخۆشە دەچینە ئەوێ..
نڤین سەری لەقاند سەیری تای کردوو خەمبار بوو بەوەی توڕەیە لێی دواتر وتی

نڤین : تاتا..تکایە من ببورە بەڵام دەبوایە خۆم ئامادە بکەم..لێم تێبگە..
تای وەڵامی نەدایەوەو بە ساردیە سەیری پێش خۆی دەکرد

نڤین : هێی تایهیۆنگگااا...وەڵامم بدەوە پشتگوێم مەخە من وا ڕانەهاتووم..
فیلیکس بە تایهیۆنگی وت

فیلیکس : هێی پیاو ئەمڕۆ هاتووینەتە دەرەوە بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرین دەی لێی خۆشبە
تای ڕوکەشەکەی گۆڕاو دواتر بە زەردەخەنەوە وتی

تای : باشە لێی خۆشبووم
نڤین دڵخۆش بوو و باوەشێکی کورتی لە قۆڵی تایهیۆنگ داو تای وتی

تای : یاا یاا من لەبەر خاتری کاک فلیس لێت خۆشبوومە بۆیەش دوورکەوە ماستاو مەکە جارێ
فیلیکس شەقێکی کێشا بە نێوچاوانی خۆیاو دواتر ڕووی کردە تایهیۆنگو

You are reading the story above: TeenFic.Net