P-21

Background color
Font
Font size
Line height

« ڕێگاکە کۆتایی هات ؟! »

.

« ڕاستیەکان هەرچەندێکیش تاڵ بن ..
هەرگیز بیر لە درۆو خەیاڵی شیرین ناکەمەوە ! »

༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

تایهیۆنگ : "تایڤین بۆ هیمیشە"
دواتر زەردەخەنەیەکی کردوو ماچی ملی ئەوی دەکردوو دواجار شەوت شادی لێ کردوو خەو بردیەوە لە باوەشی دڵبەریەوە

- دوای دوو مانگ -

دوو مانگ بەسەر مانەوەی نڤین لە کۆشکی کیمدا تێپەڕی .. لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا سەرەتاکان نڤین و تایهیۆنگ هەموو کات شەڕیان بووە ئەو کاتانەی تایهیۆنگ خەریک بووە سزای بەسەردا بسەپێنێت کوڕەکان ئەویان ڕزگار کردووە بە تایبەت جیمین و هیۆنجین .. هەرچەندە هیۆنجین بوێری ئەوەی نییە قسە لە قسەی تایهیۆنگدا بکات بەڵام بایی خۆیشی هەوڵی داوە بۆیەش دەستی شکێنرا نڤین بۆ ئەوە زۆر ڕقی لە تایهیۆنگ هەڵساو بۆیەش هەموو ئەو گۆزەو گوڵدانانەی کە تایهیۆنگ لە بەلەکۆنەکەدا داینابوو هەمووی هەڵدایە خوارەوەو هەمووانیشی تێگەیاند کەوا دەستی لێنەدەن تاوەکو تایهیۆنگ وا بیبینێ ..
کوڕەکان تەنها بە بەزمو شەڕی ئەو دوانە پێدەکەنین وە توانجیان لە تایهیۆنگ دەداو تایڤینیان شیپ کردبوو لە سەرەتاوە
نڤین بەینی لەگەڵ کوڕەکانا باش بووە بەڵام زیاتر لە هیۆنجینەوە نزیکە جیمینیش هەروا پێتان وایە نڤین ئەوەی قبوڵ کردبێت؟
ئەوەی قبوڵ کردبێت کە پێویستە لەگەڵ تایهیۆنگدا بژی دوور لە هەمووان؟ دوو لە کارەکەی .. دوور لە خەونەکەی
دوور لە باوکی ! بێگومان نەخێر .. تەواوی ئەو دوو مانگە نڤین خەریکی پلان دانان بووە .. بە تایبەت کە یەکەم ڕۆژی بیردەکەوێتەوە ئەوکاتەی هیۆنجین هەموو کۆشکەکەی نیشان دا بەلای ژوورێکدا ڕۆیشتن و هیۆنجین باسی ژوورەکەی بۆ نەکردوو نەچوونە ژورەوەش تا نڤین پسیاری لێی کرد هیۆنجین خۆی دەدزیەوە نڤین ویستی بڕواتە ژوورەوە بەڵام دەرگاکەی کلیل بوو .. هیۆنجین پێی وت کەوا

هیۆنجین : ئەوە ژووری نهێنیەکانە !
هەموو ئەو نهێنیانەی کە خاوەنی کۆشکی کیم دەیزانێت .. تەنها گەورەم کیم دەتوانێ بچێتە ژوورەوەو بێتە دەرەوە وە لەگەڵ متمانە پێکراوەکانی مەبەستم لە پیاوەکانە .. ئەوانەی ئێرە هەموویان بەپەرۆشن بۆ ئەم ژوورە وە ناویان لە کلیلی ئەم ژوورە ناوە "کلیلی نهێنیەکان!" بەڵام بەهیچ شێوەیەک شێوەی ئەو کلیلەشیان نەبینیوە .. دەربارەی پاک کردنەوەی ژوورەکەش گەورەم کیم بە پیاوەکان پاکی دەکاتەوە جا دوو کەس دوو کەس پاکی دەکەنەوە زۆرجار بەڕێز جیمین و بەڕێز نامجوون وە بەڕێز فیلیکس و بەڕێز سووبین بەڵام بەڕێز مین یوونگی هەرگیز خۆی لەو ژورە نادات بە تایبەتی بە مەبەستی پاک کردنەوە ..
هەرگیز خۆی توشی ئەو پاککردنەوەیە ناکات
نڤین ئەوکاتە سەری لە قسەکانی لەقاندوو دەستیان کردەوە بە ڕۆیشتن هەمان شەویش بوو کە چووبوویە ژوورەکەی تر بەدەم بیرکردنەوەوە لەو ژوورە داخراوەوە خەوی لێ کەوتبوو ..
ئاخۆ چی لەو ژوورەدا هەیە ؟
چ شتانێک وا گرینگ و نەزانراون ؟
کلیلی نهێنیەکان ؟
ئەو کلیلە لە کوێیە ؟

کام نهێنیانە ؟
نڤین هەر لەو کاتەوە هەموو بیرو هۆشی لای ئەو ژوورە بوو چەندان زانیاریشی پێبوو بەڵام بۆ چوونە ناو ژوورەکە سوودی نەبووە .. هەموویان هەمان قسەیان کردووە ..
نابێت بێ پرسی کیم تایهیۆنگ پێت بخەیتە ناو ئەو ژوورەوە !
بەڵام ئایا ئەوە نڤین دەوەستێنێت ؟ ههـ .. بێگومان نەخێر وە ڕاستیەکی شاراوە لێرەدا هەیە ئەویش ئەوەیە
تەواوی ئەو دوو مانگە بەڵگەی کۆ کردووەتەوە لەسەر کۆشکی کیم و دژی کیم تایهیۆنگ و دەستەکەی !
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە ! ئەو ڕۆژەی نڤین ڕادەکات ..
نڤین ئەو کەسە بووە کەوا هەموو شەوێک شەربەتی بە تایهیۆنگ داوە لە کاتێکا دەرمانی خەوی کردووەتە ناویەوە .. نەک هەر تایهیۆنگ بەڵکو کوڕەکانیش لە خەوی قوڵدا بوون کاتێک نڤین وەهایی ڕۆڵی دەگێرا کە باناو کۆشکەکەدا پیاسە دەکات لە کاتێکا هەموو شتێکی ناو کۆشکەکەی تۆمار کردووە !
ئەویش ئەوکاتە ڕوویدا کە ئامێرێکی تۆمار کردنی لە ژووری کارکردنی تایهیۆنگ دا دۆزیەوە ! وە ڕاستیەکی تر .. "هەموو کامێراکان هاک دەکات و ئەو کاتانە دەسڕێتەوە کە بەناو کۆشکدا دەگەڕێ و بەڵگە کۆدەکاتەوە" خۆشبەختانە ئەوەندە سەرقاڵن تێبینی کاتەکانیان نەکردووە .. ئەمڕۆ نڤین هەڵدێت! بەڵێ ئەو لە کۆشکی کیم ڕادەکات ! کیم تایهیۆنگ پێی وتووە کەوا دەچێتە ناو شار ! دەگەڕێتەوە کۆریا ! دەگەڕێتەوە سۆول ! کوێرانە متمانەی بە نڤین کردووەو بێ ئاگایە لەوەی نڤین پلانەکانی جێبەجێ دەکرد ئەگەرنا ئەوەندەش زوو خۆی نەدەگونجاند
بەڵام ئایا ئەوە ڕاستە ؟
کیم تایهیۆنگ بێ ئاگایە لە هەموو شتەکان ؟

نڤین بەناو کۆشکەکەدا دەسوڕایەوە هیۆنجین ئەمڕۆ پشووی بوو نڤین خۆی پێیدا بوو تایهیۆنگیشی ڕازی کردبوو بێ گومان بۆ ئەوەی بێ ڕێگر و بێ کێشە پلانەکەی جێبەجێ بکاتو ڕابکات! ئیتر ئەو سەربەخۆ بوو ! دەیتوانی بچێتە باخچەکەو ساحە گەورەکەو شوێنەکانی تر بگەڕێت ! بەڵام دەرەوەی کۆشک وە ژێرزەمینی کۆشک بۆ ئەو قەدەغە بوو ! بێ ئاگا بوون لەوەی نڤین شەوان دەچووە ئەوێ و سەیرێکی ئەوێی دەکرد و بەڵگەی بەدەست دەهێنا لە کاتێکا بە پاسەوانەکانی دەوت
-منیش لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبمە ژنی کیم تایهیۆنگ و کارەکانی بۆ بەڕێوە دەبەم ..
بۆیەش دەبێت شارەزای هەموو شتێک ببم-
فەرمانی دەکردوو ڕێیان بۆی چۆڵ دەکرد ..
بێ ئاگان لەوەی ئەو لەناویان دەبات نەوەکو سەرکەوتوویان بکات لە داهاتوویەکی نزیکدا ..
بەڵام ئایا ئەو ئەوە دەکات ؟

دەتوانێ بیکات ؟
باشتر بڵێم بوێری ئەوەی هەیە ؟
توانای ئەوەی هەیە بیکات ؟
دەتوانێ کیمی گەورەو گران لەناو بەرێت ؟
دەتوانێ ئەو کیم تایهیۆنگە لەناو بەرێت کە هۆکاری ترسی هەمووانە؟
دەتوانێ ئەو کۆشکە لەناو بەرێت کە ماوەی چەندین ساڵە کەس نەیتوانیوە سەیری ناوەوەشی بکات بێ ویستی کیمی گەورەو گران ؟!
نڤین خەریکی گەڕان بوو لە باخچەکە کە زانی کەسی لێنییە ڕایکردە باخچەکەی پشتەوەی کۆشک لەوێشەوە بەرەو ئەو دیوارە چوو کە زووتر دۆزیبوویەوە .. بلۆکەکانی لاداو ناو دەستو پەنجەی ڕووشا بەڵام گوێی پێنەدا کە بلۆکەکانی لادا دەرگایەکی بینی خۆشبەختانە دانەخرابوو کردیەوەو هەڵهات زۆر گەڕا تاوەکو سەر شەقامێکی دۆزیەوە دواتر چووە سەر شەقامەکەو ڕایدەکرد بەدەم خۆیەوە وتی

نڤین : گرینگ نییە تایهیۆنگ دەمکوژێت یان نا دوای دۆزینەوەم .. چونکە ڕێگاکەی ئەو ئیتر کۆتایی هاتووە !
دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە ڕاکردن هیچ ئۆتۆمبێلێک بەسەر شەقامە ڕاستە چۆڵەکەدا تێنەپەڕی بەڵام دواتر لە شوێنی خۆی ڕەق بوو کە لە دوورەوە چەندین ئۆتۆمبێلی ڕەشی بینی دەستی کرد بە ڕاکردن بەڵام بێسوود بوو لەکاتی ڕاکردندا پێدەکەنی وەکو شێتێک بەڵام ئەو دەیزانی بەچی پێدەکەنێت هەموو چواردەورەی گیرا لەلایەن ئۆتۆمبێلی تایهیۆنگو پیاوەکانی تایهیۆنگ و نامجوون و جیمین و یوونگی لەیەک ئۆتۆمبێلدا هاتنە خوارەوە فیلیکس و سووبین و هیۆنجینیش لە دانەیەکی تر وە ئەوانی تریش هەموویان هاتنە خوارەوە چەکیان بەرز کردەوە تایهیۆنگ خێرا سەیر کردنێکی مردن ئاسای بەوان دا هەموویان چەکەکانیان هێنایە خوارەوە نڤین لە پێکەنین وەستابوو تایهیۆنگ وتی

تایهیۆنگ : ئۆهـ ئازیزم بۆ شوێنێک دەڕۆیشتیت؟
نڤین وەڵامی نەدایەوە بە چاوە تیژو ساردەکانی سەیری دەکرد تایهیۆنگ بەردەوام بوو و وتی

تایهیۆنگ : بەهەرحاڵ تۆ پێویستە لەگەڵ مندا بگەڕێیتەوە چونکە ئەو شوێنەی بۆی دەڕۆیشتی شوێنێکی باش نییە ..
نڤین وتی

نڤین : هەرگیز ناگەڕێمەوە ! ناگەڕێمەوە بۆ دۆزەخەکەت!
وای وتو سەری بە نەرێنی لەقاند و تایهیۆنگ پێکەنی هەموو پاسەوانەکان ترسان ئەو پێکەنینە سامناکەی ئاماژە بوو بۆ لە سنوور لادانی توڕەیی ..
دواتر وتی

تایهیۆنگ : دۆزەخ .. دۆزەخ هاهـ ..؟ نچ نچ نچ نچ تۆ دۆزەخی کیم تایهیۆنگت نەبینیوە ! بەڵام لەمڕۆ بەدواوە کە گەڕاینەوە ئەو کۆشکە بەڕاستی لێت دەبێتە دۆزەخی ڕاستەقینە !
وای وتو بەرەو نڤین چوو تاوەکو قۆڵی بگرێت و سواری سەیارەکەی بکات بەڵام هەر ئەوکاتەی دوو هەنگاوی نا لە شوێنی خۆی ڕەق بوو ئەمجارە ئەوەی زەردەخەنەی بەفیزی کردوو ددانەکانی بەدیار کەوتن نڤین بوو
دەنگی ئۆتۆمبێل و هێلیکۆپتەرەکان دەنگی دایەوە لە شوێنەکە کە ئەوانیش پۆلیس بوون هاتبوون بۆ دەزگیر کردنی
کیم تایهیۆنگ و دەستەکەی !
بێگومان هۆکاری ئەوەی نڤین هەر لە سەرەتاوە گوێی بە هیچ نەدەداو لەکاتی ڕاکردنیدا پێدەکەنی ئەوە بوو ..
نڤین هاککەرێک بوو ! هاککەرێکی شاراوە !
لەو ڕێگایەشەوە مۆبایلی هاوڕێ

You are reading the story above: TeenFic.Net