P-17

Background color
Font
Font size
Line height

« ڕاستیەکان ببینە ! »

༺༻༺༻༺༻༺༻

WRITER POV

- بەیانی -

ویڵیام : دەی کچە ئازیزەکەم هەڵسە لەخەو پێویستە بڕۆیتە سەرکار ..

نڤین : ئمم باوکە تەنها کەمێکی تر

ویڵیام : مەگەر بەس من بزانم ئەو کەمێکە چەندە زۆرە هەڵسە دەی تەمەڵی مەکە ئەڕۆم نانی بەیانی ئامادە ئەکەم نەیەیتە خوارەوە بە سەتڵێک ئاوی سارد ئەگەڕێمەوە
باوکی نڤین چوویە خوارەوە لەوکاتەشدا مۆبەکەی نڤین ئەلەرمەکەی لێیدا نڤین بە بێزاری کوژاندیەوەو هەڵساو چوو دەستو دەموچاوو ددانی شوشت و خۆی گۆڕی و چووە خوارەوەو بەیانی باشی لە باوکی کردوو دەستیان کرد بە نان خواردن دواتر نڤین بە باوکی وت بڕوات و پشوو بدات خۆی قاپەکانی کۆکردەوەو شووشتی و چووە لای باوکی ماڵئاوایی لێکردوو ماچی کردوو دەرگای ماڵەکەی کردەوە بەڵام کاغەزێکی سپی بەربوویەوە نڤین ڕەق بوو لە شوێنی خۆی ..
دەیزانی .. ئەو دەیزانی ئەو کاغەزە سپیە نامەیەکە ..
دەیزانی نامەیەکە لەلایەن هەمان کەسەوە ..
دەیزانی نامەی کەسە نەناسراوەکەیە .
بەڵام دوای مانگێک ! ئەوە بۆ ئەو وەکو یەکەمجار وابوو ..
دوای مانگێک دوبارە نامەیەکی پێ بگات!
تەنها زیاترو زیاتر دەشڵەژا کاغەزەکەی هەڵگرتەوەو چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی جیا لە جاران ئەمجارە دوای نەخست بەڵکو یەکسەر کردیەوە تاکو بیخوێنێتەوە ..
دوای مانگێک ! وەکو ئەوە وایە یەکەمجاری بێت ..
سەیری کاغەزەکەی کرد دواتر کردیەوەو دەستی کرد بە خوێندنەوەی بە چاوەکانی ..

لەلایەن دژە تاریکی شەو !

- سڵاو ئەفسەر نڤین .. من ئەو کەسەم کە هەموو کات نامەم بۆ دەناردیت .. نازانم بیرتە یان نا بەڵام من ئەو کەسەم کەوا هەموو کات ڕێگام نیشان دەدایت ..
دەمەوێ ئەمڕۆ بتبینم .. وەرە بۆ ماڵەکەم
من ئەمڕۆ هەموو ڕاستیەکانت پێدەڵێم ..
هەموو ئەو ڕووداوانە .. هەموو هۆکارەکان
هەموو پشێویەکان .. هەموو ئاڵۆزیەکان ..
ئەمڕۆ ڕاستیەکانت بۆ ئاشکرا دەکەم ..
.

.
ناونیشا—~
ناونیشانی ماڵەکەم : ********

نڤین کاغەزەکەی داخستەوە .. شۆک بوبو سەرسورماوو پەشۆکاو بوو .. سەرلێشێواو بوو ..
ئایا بڕوات بۆ ئەوێ ؟
بڕواتە لای ئەو کەسە نەناسراوە ؟
بڕوات بۆ ئەو شوێنە نەزانراوە ؟
بڕوات بۆ ڕاستیەکان ؟
بەڵام چۆن ..؟
چۆن بزانێت ئەو کەسە نەناسراوە ڕاست دەڵێت ؟
کێ ناڵێ ئەوە بکوژەکەیە نامەی بۆ دەنێرێت ؟
کێ ناڵێ ئەوە تەنها کەسێک نییە کە بیەوێت بیخاتە تەڵەوە ؟
کێ ناڵێت ئەوە تەنها فێڵێک نییە ؟
مشتومڕێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا کرد ئەوەندە شڵەژاو بوو ئارەقی کردبوویەوە دواتر بڕیاری کۆتایی دا

ئەو دەڕوات !
دەڕوات بۆ بینینی ڕاستیەکان !
دەڕوات بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان !
دەڕوات بۆ زانینی ڕاستیەکان !
ئەو دەڕوات بۆ کۆتایی ڕێگاکە !

کۆتایی ڕێگا دووروو درێژەکەی !
کۆتایی ڕێگا پڕ لە ئازارەکەی !
کۆتایی ڕێگا پڕ لە دەردەسەریەکەی !
کۆتایی ڕێگا دڕکاویەکەی !
کۆتایی ڕێگا بەخوێنەکەی !
کۆتایی ڕێگا ئاڵۆزەکەی !
کۆتایی ڕێگا تێکەڵەکەی !

نامەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگرت و ئارەقی خۆی سڕیەوەو دەستی کردە مۆبایلەکەی تاوەکو نامەیەک بۆ باشترین هاوڕێکەی بنێرێت

نڤین : تایهیۆنگی ئازیز من ئەمڕۆ نایەم بۆ بنکە تکایە گەر ئەرک نییە مۆڵەتم بۆ وەرگرە .. وە هەموو شتێکیش باشە ئەمڕۆ دەچم پیاسەیەک دەکەم بەتەنها ئاگاداری خۆم دەبم تۆش ئاگاداری خۆت بە..
نامەکەی بۆی ناردوو تایهیۆنگ هەر زوو وەڵامی دایەوەو پێی وت ئاگاداری خۆی بێت و هەر چیەک بوو پەیوەندی بە ئەوەوە بکات نڤین پێی وت باشەو بەڕێکەوت بۆ ئەو ناونیشانە ..

- دوای چەندین کاتژمێر -

بوو بە دوای نیوەڕۆو نڤین گەیشتە ناونیشانەکە شوێنەکە دەرەوەی شاری سۆول بوو خۆشبەختانە ئەو بەیانی زووبوو بەڕێکەوت ئەگەرنا تا شەویش نەدەگەیشتە شوێنی مەبەست
هیچ ڕێگایەک نەما ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتوو چەکەکەی لەگەڵ خۆی هێنایە خوارەوە لەلای کەمەری دایناو دەستی کرد بە گەڕان دواتر خانوویەکی دارینەی بچووکی بینی ..
نزیکتر بوویەوە لەو خانووەو چووە لای دەرگاکە ویستی لە دەرگاکە بدات بەڵام خۆی کربوویەوە بە هێواشی پاڵی ناو دەرگاکە بوویەوە هێواش هێواش چوویە ژوورەوەو بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە وتی

نڤین : سڵااوو؟ کەس لێرە هەیە ؟
تۆی نەناسراو ئەوە منم .. نڤین ..
نازانم چۆن ناوی منت زانی بەڵام من هاتووم بۆ زانینی ڕاستیەکان بۆیەش گەر لێرەی وەڵامم ...
لە قسەکردن وەستا کە گەیشتە هۆڵەکە ئافرەتێکی کەمێک بەتەمەنی بینی بەڵام ڕوخسارێکی جوانی هەبوو لەسەر سۆفاکە*قەنەفەکە* دانیشتبوو بەڵام ئەوەی نڤین چاوی لەسەر بوو ئەو نەبوو .. بەڵکو ئەو کەسەی لای ئافرەتەکە بوو !
کەسێک لەلای ئافرەتەکە وەستابوو پشتی لە نڤین بوو و ڕووی لە ئافرەتەکە بوو نڤین نەیدەتوانی ڕوخساری ئافرەتەکە ببینێت

نڤین : سڵاو ..؟ ئاامم .. من ئەو کەسەم کە ..
ویستی زانیاری لەسەر نامەکە بدات بەڵام شۆکو ڕەق بوو کە ئەو پیاوەی پێش ئافرەتەکە خۆی لاداو ڕوخساری ئافرەتەکەی بینی !! ئەو ئافرەتە دەمی بەسترابوویەوەو فرمێسک لە چاوانیدا دەڕژان ! دەستەکانی لە پشتەوەدا بەسترا بوویەوەو ئەو کەسەشی ئاوڕی بۆ دایەوە ماسکی پۆشیبوو نڤین خێرا چەکەکەی دەرهێناو ئاراستەی پیاوەکەی کردوو وتی

نڤین : هەر ئێستا چەکەکەی دەستت فڕێ بدە !
تۆ دەزگیر دەکرێیت بە تۆمەتی هەڕەشەو دەستدرێکی کردنی سەر ماڵی خەڵکی !
ئەو پیاوەی پێشی بە نڤین پێکەنی پێکەنینێکی شەیتانیانە نڤین برۆکانی گرژ کرد پیاوەکەش ماسکەکەی لاداو فڕەی دایە ئەرزەکە نڤین شۆک بوو

نڤین : ت-تۆ ...؟!

پیاوەکە ئەو پەڕۆکەی دەمی ئافرەتەکەی لادا

ئافرەتەکە : ک-کچم من ئەو کەسەم نامەم بۆ دەناردیت من هەموو شتێک دەزانم هەموو ڕاستیەکان دەزانم ..
ئەو پیاوە .. ئەو پیاوەی پێشت بکوژە ! ئەو تاوانبارە ! شێتە ! ئەو نەخۆشێکە ! ئەو پیاوە دەروون نەخۆشە !
نڤین شۆک بوبو تەنها وەکو پەیکەرێک وەستابوو ئافرەتەکە کۆتا قسەکانی کرد

"کـیــم تــایــهــیــۆنــگــ بــکــوژەکــەیــە !!"

ئەو ڕستەیە بەس بوو تاکو دڵە ئازار دراوەکەی نڤین بکاتە هەزار پارچە چەکەکەی لەدەست کەوت
کەواتە .. ئەوە ئەو بوو .. !
بڕوای نەدەکرد کەوا ئەو بێ و هەرگیز بیری بۆ ئەو نەدەچوو ئەو کەسەی متمانەی تەواوی بەو هەبوو ئەو کەسەش کەس نییە جگە لە هاوڕێ نزیکەکەی..
« کیم تایهیۆنگ » هۆکاری هەموو ئاژاوەو ئاڵۆزیەکان و خوێن و کوشتن و مردن و تاوانەکان سەرۆکی هەموو کەسەکان ! ئەو کەسەی فەرمانی هەموو شتێکی دەسەپاند بەسەر هەموو پیاوەکانی خۆیدا ـ ئەو کەسەی بەهۆی ئەوەی خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا لە منداڵیەوە لە فریشتەیەکی بێ باڵەوە گۆڕا بۆ شەیتانێکی دڕندەو بێ بەزەیی !

ئافرەتەکە : ئەو تاوانبارە ! بکوژێکی نەخۆشە !
ئەو خێزانی خۆی کوشتووە ! ئەو هۆکاری هەموو شتێکە !
تایهیۆنگ دەمی ئافرەتەکەی دوبارە بەستەوەو بە ئەوی وت

تایهیۆنگ : بەسە زۆرت وت نەموت ئەوەندە مەڵێ
ئەوانی تر قەینا بەڵام لەوەیان بێدەنگ بە .. !
نڤین سەیری تایهیۆنگی کرد تایهیۆنگیش ڕووی سوڕاندوو چاوانی لە چاوەکانی نڤیندا قوفڵ کرد

تایهیۆنگ : کەواتە ..؟ چ هەستێکە ؟ خۆشە ؟ یان ناخۆشە ؟ دڵشکێنەرە ؟ یانیش وانییە ؟
نڤین بێ قسە لە شوێنی خۆی ڕەق بوبو خێرا ویستی ڕابکاتە دەرەوە بەڵام دەرگاکە داخرا لەلایەن کەسێکەوە

؟؟؟ : نچ نچ نچ چۆن دەتوانی هەوڵی ڕاکردن بدەیت؟
نڤین کشایەوە پاش

نڤین : ف-فیلیکس !
فیلیکس لە نڤین دەچوویە پێش وای لێهات نڤین بگەڕێتەوە هۆڵەکە تای وتی

تایهیۆنگ : ئۆهـ ئاوا زووش نا ئازیزم ..
وەرن بیبەن !
کۆتایی قسەکانی کردوو چەند کەسێک هاتنە ژوورەوە نڤین شۆک بوو ..

تایهیۆنگ : شۆک مەبە ئازیزم ئەوە ئاساییە ..
وای بە نڤین وت دوو پیاوە بۆ تایهیۆنگ چوون دواتر ئاوڕیان لە نڤین دایەوەو هیچیان نەوت ڕوکەشیان سارد بوو تای وتی

تایهیۆنگ : بیبەن ! ئەو زۆر لەخۆی دەرچووە !
ئەوان هەردووکیان سەریان لەقاندوو ئەو ئافرەتەیان برد کە هۆکاری دەستپێکی گومانەکان بوو ..
هۆکاری نامە سەیرەکان بوو ..
نڤین سەیری تایهیۆنگی دەکرد تەنها بێ جووڵە بوو تای وتی

تایهیۆنگ : ئۆهـ چییە ئازیزم ؟ نایان ناسیتەوە؟
ئەوە هاوڕێکەت بوو "کیم نامجوون" دەستە چەپی سەرۆک "کیم تایهیۆنگ" ئەوەی تریشیان بکوژی یەدەگ

You are reading the story above: TeenFic.Net