"ونبوون"

Background color
Font
Font size
Line height



جێنی: تێیییی تێیییی تۆ لە کوێی؟؟؟؟

جێنی مۆبایلەکەی دەرهێنا بە پەشۆکاوی و ترسەوە تاکو تێل بکات بەڵام شەبەکە نەبوو*

.

تێهیۆنگ دوای بینینی مەسجەکەی A بەرچاوی تاریک بوو و خێڕا رایکرد بۆ لای سەیارەکەی هەر کە دەرگاکەی کردەوە کاغەزێکی تری نامەی بینی لەسەر سوکانەکە
.
< نە پۆلیس نە خێزان نە هاورێکانی نابێت بزانن جێنی وون بووە ئەگینا ناتوانی جارێکی تر خۆشەویستە بچکۆلانەکەت ببینیەوە.. A>

.

جێنی لەو شوێنە تاریک و ترسناکە کە هیچ رێگای دەرچوونی نەبوو دانیشت و گریا تاکو لە ناکاو یەکێک لە ژێر دەرگا شتێکی فڕێدا ژوورەوە هەکە جێنی نزیک بۆوە بینی دوکەڵی غازە لەگەڵ بۆنکردنی لە هۆش خۆی چوو
.
لەولاوە تێهیۆنگ نەیدەزانی چی بکات سەری لێشێوا بوو

بەرەو کۆلێژ رۆشت و جیسووی بینی و بانگی کرد

تێهیۆنگ: سڵاو ناوت جیسووە وایە؟

جیسوو: سڵاو مامۆستا، بەڵێ

تێهیۆنگ: دەتوانم بزانم جێنیت نەبینیووە؟نەهاتووە بۆ کۆلێژ؟

جیسوو: نەخێر نەمبینیوە بەیانی بەیەکەوە بووین دوای دادگایی رۆشت مەسجێکی بۆ هات ووتی کەسێک چاوەرێم دەکات دەچم دەیبینم

تێهیۆنگ: کێ بوو هاورێ و شت بوو؟

جیسوو: نازانم هیچی نەووت دەربارەی کەسەکە بۆچی شتێک بووە؟
بە نیگەرانی پرسی*

تێهیۆنگ: نەخێر ڕاپۆرتی هەبوو بمداتێ ووتم بزانم هەنجەتی دوا کەوتنەکەی چییە!؟

جیسوو: هههه بزانین راستیەکە دەڵێت
بە گاڵتەوە ووتی*

تێهیۆنگ: دەبینین بەهەرحاڵ، کاتێکی خۆش

تێهیۆنگ بە پەشۆکاوی رۆشت و لەو کاتە دایک و باوکی جێنی بینی بەڵام رووی خۆی سوراند تاکو نەیبینن

خ.سۆیۆنگ: ئاهـ مامۆستا تێهیۆنگ ئەوەی بیستم راستە؟ چی لە ئێمە دەشاریتەوە؟

تێهیۆنگ بۆ ساتێک هۆشی رۆیی و پرسی چ_چی دەشارمەوە مامۆستا؟

خ.سۆیۆنگ: وەڵا نازانم بەڵام نهێنیە گەورەکەت ئاشکرا بووە بۆ زانیاریت!

تێهیۆنگ لێدانەکانی دڵی بەو قسەیە زیای کردو وایزانی بە بابەتەکەی جێنیان زانیوە*

خ.سۆیۆنگ: ئێمەش کۆنسێرتێکی میوزیکیمان دەوێت

تێهیۆنگ زمانی گیرا لە خۆشیان*

تێهیۆنگ: هاهـ بەڵێ بەڵێ بێگومان

دواتر بە خێرایی رۆشتە ئۆفیسەی و هەر لای دەرگاکە مۆبایلەکەی دەرهێناو پەیوەندی کرد..

تێهیۆنگ: ئەلو دەبێت بە خێرایی یارمەتیم دەیت هیچ پرسیار مەکە دەبێت شوێنی کەسێک بزانم یانی لە رێگەی مۆبایلەکەی دەتوانی بیکەی؟
تەمام تۆ بپرسەو لێکۆڵینەوە بکە دواتر هەواڵم دەوە منیش ئێستا بە مەسج رەقەمەکە دەنێرم ئۆکەی بای

بە خێرایی مەسجەکەی ناردو سەری هەڵگرت و چاوەکانی زەق بۆوە
وێنەیەکی منداڵی خۆی بینی لەسەر مێزەکەی لەگەڵ کاغەزێک

<یاریەکە دەستی پێکرد گەر تۆ بردتەوە بەڵێن بێ ئیتر نەیەمە نێوانتان بەڵام گەر من بردمەوە جارێکی تر ناتوانی جێنی ببینیەوە بزانین چەن خۆشت دەوێ؟ بەو رادەی خۆت بکەیە قوربانی بۆی؟ A>

.

دوای ئەوەی جێنی لە هۆش خۆی چوو کەسێکی رەشپۆش هاتە ژوورەوە موبایلەکەی برد و رۆشت

.

جەی: سڵاو دەتوانم دانیشم

جیسوو: بێگومان فەرموو

بە سەرسوومانەوە ووتی*

جەی: کەشەکە زۆر گەرمە، پێویست ناکات نیگەران بیت ئیتر دەزانن من کێم وە منیش دەزانم کەوا چی دەزانن، سەیرکە جۆنگکووک ئازاد کرا کەواتە هێشتا بکوژی ئایوو لە دەرەوەیە بەڵام پێویست بە ترس ناکات ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین بۆ ئەوەی دەستگیری کەین هەرخۆی هۆکاری هاتنم بۆ ئەم کۆلێژە ئەوەیە

درێژەی بە قسەکانی داو...

جەی: هەروەها تۆش یانی تۆو هاورێکانت هەرکات پێویستیتان بە یارمەتی بوو دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن و متمانەم پێ بکەن...رێککەوتین؟

جیسوو بە زەردەخەنەوە سەری لەقاندوو...

جیسوو: ئهم رێکەوتین

جەی قەلەمەکەی دەستی جیسووی بردوو لەسەر کاغەزەکەی ژمارەی خۆی نووسی...

جەی: ئەوە ژمارەکەمە بە شەو بێت یان رۆژ دەتوانن تێلم بۆ بکەن، من لەو ناوەم دەتبینمەوە

جیسوو: خوات لەگەڵ

.

رۆزی: جیمین لە ژوورەوەی؟!

زەنگی مۆبایلەکە لێیدا*

رۆزی: ئا کچم چی بووە؟

جیسوو: رۆزی ئەو کورە جەی هات بۆ لام وتی ئێوە دەزانن من کێم و دەتوانن متمانەم پێ بکەم وەبزانم دەیویست قسەم لێ دەربێنێت!

رۆزی: کچێ خۆ هیچت نەووت جیسوو؟؟؟

جیسوو: نەخێر بەڵام زۆر راستگۆ دیاربوو دەڵێم پێت چۆنە باسی ئەو بەڵایەم بۆ کردبا کە تووشمان بووە بەڵکو یارمەتیمان دەدات؟

رۆزی: دەم شڕ هە ئەوە مابوو سەرمان لە قور نێیت نابێت کەس بزانێ وە تۆش باش هۆکارەکەی دەزانی بە تایبەت پۆلیس!!!

رۆزی سەیری ئەرزەکەی کردوو بینی هەموو ئاوە*

رۆزی: ئای چی روو دەدات لێرە!

جیسوو: چی بوو کچێ؟

رۆزی دەرگای حەمامەکەی کردەوە بینی...

رۆزی: کچم دواتر تێلت بۆ دەکەم پێ دەچێ کاک جمە بۆتە وەستای بۆڕی

رۆزی: ئەوە چی دەکەی لە حەمام؟

جیمین: قنم با دەدەم یانی پێ دەچێت چی بکەم!!!

رۆزی: پێ دەچێت ماڵەکە کاول کەیت

جیمین: وەرە چاکە لەگەڵ کرمانجی بکە لە جیاتی زۆر بڵێی بکەی سوپاسم کە تیتک زەرد سیفۆنەکەم چاکردەوە تێک چووبوو

رۆزی: یاع یانی ئەو ئاوەی سەر ئەرزەکە ئاوی تەوالێتە؟؟؟

جیمین: نا جێلە ئاوی پاکە ، چیبکەم بێزار بووم ووتم با دەستکاری ماڵەکە بکەم دەرگای مەتبەخە دەنگی دەهات چام کرد بەس زوو تەواو دوایی پەنجەرەکەی ژوورەکەت جوان دانەدەخرا ئەویشم چاکرد وەڵحاسڵ تا گەیشتمە ئێرە

رۆزی: باشە دەی دەست خۆش

جیمین: ئێهـ چی بوو هاورێکەت ئازاد کرا؟

رۆزی: ئەها جۆنگکووک بەڵێ ئازاد کرا

.

جۆنگکوک: هەستم دەکرد هەرگیز ئەو ژوورە نابینمەوە

سەیری ژوورەکەی خۆی کردوو ووتی*

لیسا: تەواو نەجاتت بوو

جۆنگکووک: نەجاتم نەبوو تۆ رزگارت کردم

بە نیگایەکی خۆشەویستیەوە ووتی*

لیسا بە شەرمەوە ووتی..

لیسا: من نا، دایکم رزگاری کردی بەڵکو دایکیشم نا بێگانەیەکی نادیار

جۆنگکووک: دایکت نەیتوانی ئەو کەسە بدۆزێتەوە کە ڤیدیۆکەی ناردبوو

لیسا سەری بادا بە مانای نەخێر*

جۆنگووک: بەرای تۆ دەبێت A بێت؟

لیسا: نازانم بەڵام دڵنیام ئەو تۆمەتەکەی خستە پاڵت و خەبەری دا لای پۆلیس بۆچی ئێستا رزگارت دەکا، هیچ مەنتقی نیە یانی وەک ئەوە وایە کەسێک بیرمان بۆ هەڵکۆڵێ و کەسێکی تر یارمەتیمان دەداو پڕی دەکاتەوە، رزگارکەرێکی نادیار لە دژی دوژمنێکی نادیار

هەردووکیان بە بیرێکی ئاڵۆزەوە سەیری یەکیان دەکرد و تێنەدەگەیشتن لە بارودۆخەکە*

.

تێیهیۆنگ چووە ژووری کامێرای چاودێری پرسی..

تێی: سڵاو ئاتای دەتوانین سەیری کامێرای ژووەەکەم بکەین بزانین کێ هاتووە بۆ ژوورەکەم؟

ئاتای: چی بووە شتێکی جدی نیە خۆ؟

تێی: نەخێر تەنیا پێداچونەوەیەک دەکەم

ئاتای: باشە بەڵام دەبێت سەرەتا رێگەپێدان لە سەرۆک بەش وەرگرین

.

.

.

[ Jennie Pov ]

چاوەکانم کردەوە بە ئەستەم هەستم بە ئازارێکی زۆر ئەکرد و سەرم گێژ بوو لەرزێکم گرت و بە دەستەکانم هەوڵمدا خۆم گەرم بکەمەوە لەو ژوورە تاریکە تاکو بینیم داتاشۆیەک هەڵگیرسا و نوسرابوو..

( ئامادەی راستیەکان بزانیت )

دواتر...

ب.هیۆک: دەبێت دوورکەویتەوە لە جێنی کچم تێگەشتی

ئایوو: چۆنت دەوێت با وابێ بەڵام چی بە جێنی بڵێم کە پرسی بۆچی هاورێیەتیمان کۆتایی هات؟ بڵێم بۆ داپۆشینی پیسیەکانی باوکت؟

بە بێ باکیەوە ووتی*

ب.هیۆک: بێ تەربێت، دایک و باوکت هیچ تەربێتیان نەدای ها؟

ئایوو: واز لە دایک و باوکم بێنەو بچۆ ناو بابەتەکەوە، بڵێمە جێنی کە خیانەتت لە ژنەکەت کردەووە یا چی؟

ب.هیۆک: یەک کەلیمە بڵێی پەشیمانت دەکەمەوە

ئایوو: باشە نایڵێم بەڵام دەبێت باجەکەی بدەی

ب.هیۆک: چیت دەوێت بڵێ؟

ئایوو: سەرەتا....

ڤیدیۆکە لێرەدا وەستاو لەگەڵ ئەوەی نەمدەزانی چارەنووسم چی لێدێت و لە کوێم، زانینی خیانەتی باوکم لەلایەن هاورێی نزیکم زۆر قورستر بوو لەو بارودۆخەی کە تێیدا بووم ..

.

تێهیۆنگ دوای ئەوەی رێگەپێدانی وەرگرت سەیری تۆماری ژوورەکەی کرد...

ئاتای: سەیرە هەرگیز تۆمارەکان ئەوهای لێنەهاتووە ئەو کاتژمێرەی دەتەوێت پیشانی نادات

تێهیۆنگ: گەر پیشانی دابا پێم سەیر دەبوو

لەبەردەم خۆی بە نزمی ووتی*

ئاتای: هیچ شتێک هەیە گومانی لێبکەی مامۆستا؟

تێهیۆنگ: نا نەخێر زۆر سوپاس ئاتای ئەزیەتم دای

.

.

.

[ Rose Pov ]

بەدەم پاک کردنەوەی ئاوی حەمامەکە...

رۆزی: ئۆف هەموو گیانم پیس بوو برۆ دەرەوە دەبێت خۆم بشۆم بەر لەوەی برۆم بۆ کۆلێژ

جیمین بە ژێر چاوی سەیری کردم وتتی..

جیمین: هممم دەڵێی چی بەیەکەوە دوشێک بکەین بۆ ئەوەی کاتمان زۆر لێ نەروات ها جیانە

رۆزی: بەخوا دەتتۆپێنم قوتەی پیسی بێ ئەدەب ئا لاچۆ دەی

جیمین پڕ دەنگی پێدەکەنی و...

جیمین: هاهاهاهااهاهااا شێتی ئەو حاڵەتەی تۆم

دوای دوشەکە کەمێک پشووم دا لە ناکاو گوێم لە دەنگی دایکم بوو حەپەسام..

خێرا رامکرد بۆ حەمامەکە...

رۆزی: وششش هیچ دەنگت لێ نەیەت

جیمین: چی بووە خۆت نەگرت بە راکردن هاتی هاهە

دەستەکانم لەسەر دەمی جیمین دانا لە پشتی پەردەی حەمامەکە ...

دایکم  هاتە حەمامەکە بۆ دەست شۆرین...

رۆزی: ئەی بڕیار نەبوو رۆژی یەک شەممە بێیتەوە؟

خ.سۆهیۆن: کۆبوونەوەیەکی گرینگ هاتە پێش خۆشم نەمزانی چۆن هاتمەوە، ئەی تۆ نەتووت لای هاورێکەم دەمێنمەوە؟

رۆزی: با بەس هاتمەوە تا خۆم بشۆم

جیمینیش بە چاوێکی حیز سەیری دەکردم و پێدەکەنی*

خ.سۆهیۆن: کەی دەردەچی لە حەمام دەمەوێت بتبینم بەر لەوەی برۆم

رۆزی: ها ئێ کەمێکی تر دێمە دەرەوە

لەوکاتە لەبەر دایکم تەرکیزم رۆشت جیمین بە چاوی ئیشارەتی بۆ خوارەوە کرد..

منیش سەیرێکم کردوو شۆک بووم شەقێکم بە دەمی کێشا و بە دەنگی نزم وتم*

رۆزی: شێوەی وەکو شکڵت قەبیح و قوتەیە

جیمین: ئەوەی خۆت زۆر جوانە بۆیە نایەڵی بیبینم هاهە

دایکم رۆشت و جیمین بە خێرایی  خاولیەکەی لە کەمەری ئاڵاند و رایکرد بۆ ژوورەکەی سەرەوە...

منیش چووم بۆ لای دایکم و باوەشێکی گەرمم پێیدا کرد و...

رۆزی: داپیرەم چۆن بوو باشترە؟ ئەی کێ ئاگاداری دەبێت توخوا ئێستا تەنیایە؟

خ.سۆهیۆن: باشترە لەوێ زۆر گرینگی پێدەدەن، هاهـ بێگومان پارەکەی کەم نیە بۆیە وەکو منداڵ ئاگاداری دەبن

رۆزی: پارەکە زۆرە وانیە چۆن دەیدەین؟

خ.سۆهیۆن: نیگەران مەبە دواتر چارەی دەکەین دەی من رۆشتم

دواتر چووم بۆلای جیمین و بینیم جانتاکەی دەرهێناو جلوبەرگەکانی کۆ دەکردەوە زۆر دڵتەنگ بووم..

جیمین: ئاساییە خۆ هەتا هەتایە لێرە نەدەبووم دەموچاوت پێک دا مەدە

رۆزی: لەکوێ دەمێنیتەوە؟

جیمین: کەمێک پارەم هەیە دەچم بۆ هۆتێل تاکو خانوویەک دەدۆزمەوە

رۆزی: باشە ئاگاداری خۆت بە

.

.

.

[ Jennie Pov ]

دوای بینینی ڤیدیۆکە هەڵسام سەیرێکی داتاشۆیەکەم کردو هەوڵم دا شتێک بدۆزمەوە بەڵام لە ژوورێکی چۆڵ و تاریک و کامێرایەک بەسەرمەوە

You are reading the story above: TeenFic.Net