______________________________________
But babe..i really miss ya..
______________________________________
بەهۆی کارکردنی زۆرەوە لە.کتێبخانەکە خەوم لێ کەوتبوو ..لەدوای سەمایەکی ماندووکەر ماندووی
خەیاڵی بردبووم..خەوم لێ کەوتبوو..چاوەکانم کردنەوە کاتژمێر 7 ی بەیانیە..سەیرە!
هەمیشە درەنگ بەئاگا یێم..یان جاری واهەیە نانوم..
هەستام لەشوێنەکەم و چووم بۆ دەستشۆرەکە..
"لـی دوونـا! چیت بەسەرهاتوە!"
لەخۆمم پرسی..
ڕووخسارم هەمووی تێک چوە ئەڵێی بەبۆکس لێیان یاوم..قژەکانم..ئەڵێی جادوگەرم..خۆشبەختانە
شانەیەکی لێ بوو ،قژم بەبێزاری داهێنا و دەموچاوم ششت،چومە دەرەوە کەمێکی کە بەڕێوبەرەکەم یێت..تەنها بەبێزاری دانشت بووم..بڕیارم یا کتێبێک بخوێنمەوە..کتێبێکم دەرهێنا و دەستم کرد بەخووێندنەوەی،واهـ سەرنج ڕاکێشە!
"خـاتوو لی لێرەی?!"
بەڕێوبەرە پیرەکەم بانگی کردم..
" بـەڵێ خاتوو مین لێرەم"
بەهێواشی هاتمە دەرەوە و وتم..
"چـاکە..ئامـ!"
ویستی قسەبکات ئەزانم چی ئەڵێت پێم بڕی..
"زەویەکەم سڕیوەتەوە کردوە ڕەفەکانم پاک کردونەتەوە و کتێبەکانیشم بەجوانی داناون"
وتم..
"ئـاهـ! ئێ باشە.."
وتی و ویستی بچێت..بەڵام..
"ئەتوانیت بچیت نانی بەیانی بخۆیت،وە دواتر وەرەوە هەنێک کتێب دێن ئەمڕۆ ،خانەوادە دەوڵەمەندەکان داوایان کردوون زۆر بەنرخن دوا نەکەوی!"
سەرم بەبەڵێ جوڵاند و سەرم هێنایە خوارەوە و چوم..
زۆر هەست بەبرسێتی ناکەم،ڕاستگۆ بم..هەستی نانخواردن و حەزییم نەماوە!
بەبێزاری چوومە ژوورەوە دووکانێکی بچوکی خنجیلانە بوو..،
" سڵاو بەخێربێیت"
خاوەنەکەی گووتی..
"بێزەحمەت پارچەیەک کێکم دەوێت لەگەڵ قاوەیەک"
وتم کاتێک لەپێش مێزە شوشەکەی کێکەکان وەستابووم بە دەستم ئاماژەم بۆیان دەکرد ،ئەویش سەری جووڵاند یای پێم و چووم لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانشتم کە نزیک بوو لە پەنجەرەکەوە
دەستم کرد بەخواردنیان..،دوای ماوەیەک تەواو بووم..چوومەوە بۆ کتێبخانەکە لەگەڵ گەیشتنی من
ئوتۆمبێلی کتێبەکان گەشتبوو،هەرزوو دەستم بەکار کردن کرد..
نزیکە نیو کاتژمێرە خەریکی گواستنەوەی کتێبەکانم..
ئێسا یەک سێتی کتێبم بەدەستەوەیە بەباشی نابینم
بەڵام دەتوانم بەڕێگایا بچم...لەناکاو..
خۆمم کێشا بە پیاوێکدا..
" ئاییی خوایە!!! ئایا کوێریت! ئاهـ نەفرەت"
وتی..
'' ببورە بەڕێزم! بەڕاستی ئاگەدارنەبووم!!"
وتم و سەرم بۆ خوارەوە هێنا ..
"نەفرەتی! بەباشی ئاگەدار بە جارێکی کە!"
وتی و چوو لەسەر مێزەکان دانشت ..
بێڕێز! بێ ئەتەکێت! یانی چ! چم.کردوە?
بەهەڵە بوو نەک بەمەبەست..
نەفرەتی ناهـ نا من هەقە قاوەیەکی بەسەرا بڕژێنم..
بێ مێشک! گێل! هاتوە کتێب بخوێنێتەوە هههه
سەرەتا ئەدەبی خۆت چاک بکە ئنجا ...ئاهـ واباشە زۆر گوێی پێ نەیەم..
پشتگوێم خست و چومە کتێبەکانم ڕێک خست..
" دوونــاااا!"
بانگ کرام ،سەرم بەرز کردەوە ،
ئای خوایە ئەمە بۆ لێرەیە? ئۆففف..
دەی زەردەخەنەیەکی ساختەبکەم لی دوونا تۆزۆر باشی لەوەدا..بەهۆی ئەو گەمژەیە سەرنجی کوڕەکە
هاتە سەر من..سۆزانی..
"مم چۆنیت؟"
وتم..
"باشم ئەی تۆ؟"
پرسی..
هەربەڕاست چۆنم? باش? خراپ?ماندوو? بێزار?
دڵخۆش? ..چی دەربارەی ژاوەژاوەکەی ناخم?
تەنها پێم وایە...ئەمەوێت بمرم..ژیان زۆر بێزارکەرە..
"بـاش ،ئەی تۆ؟"
پرسیم..
"باشم سوپاس!"
وتی..
"دوونا دووێنێ نەهاتی بۆ قوتابخانە ئەرکەکانم هێناوە!"
وتی..
واهـ واهـ کێ گرنگیم پێ ئەیات..
"مم سوپاس سیۆل-ئا"
وتم..
"شایەنی نیە ئەوە دەفتەری تێبینیەکەمە ،خەمت نەبێ ئەتوانی هەرکات بتەوێ بیهێنیتەوە.."
وتی..
"سوپاس،تۆ زۆر باشی."
وتم..
" ئاهـ..ویستم بڵێم بمبورە دوونا..ئەزانم..خراپ بووم بەڵام باوڕ بکە گەمژە.بووم.."
وتی..
"تێئەگەم کە ئەوەی کردم شایەنی لێخۆش بوون نیە بەڵام سووێند دەخۆم باوکم زۆری لێ کردم.."
سیۆل-ئا وتی..
"بیرتە نازناوێکم بۆ دانابووی?"
وتم و زەردەخەنەیەکی لارم کرد..
"ئم بەڵێ بیرمە! ئێمیلیا! هەموو کات باشترین نازناو بوو!!''
وتی..
"تکایە لێم خۆشبە!"
سیۆل-ئا وتی..
"ئێملیا تکایە..پێم وایە بەوشێوە باشترم.."
وتم و سەری بەبەڵێ جووڵاند..
هەستا و چوو.. ئاهێکم کێشا و هەستام پاکەتە بەتاڵەکەم کە لەدوای خواردنی نۆدڵەکە بەتاڵ بوو فڕێم یا،،لەدوای ئەوە چومە لای بەڕێوبەرەکەم..
"سـڵـاو خـاتوو مـیـن "
لەدەرگام یا و هاتمە ژوورەەوە و وتم..
" سـڵـاو کچی بچوک"
وتی..
"ئـامـ..ویستم بڵێم ئێستا کاری من تەواو بوە،و ێەبێ بچمەوە سەعییەکانم بکەم،،وە دەربارەی هاتن و چوونم لەکاتی قوتابخانە باس کردوە،بۆیە ویستم بڵێم ئایا دەتوانم بڕۆم ئێستا؟"
وتم..
" بـەڵـێ بێگـومان،وە لی دوونـا بگرە"
وتی و زەرفێکی پێ یام،
واو.موچەکەم وەرگرد بەزووی!
سەرم وەکو ڕێزێک هێنایە خوارەوە و سوپاسم کرد
شوێنەکەم بەجێ هێشت بەرەو ماڵـەوە چووم..
"پێم وتیـ!".
پێیم بڕی..
"ببورە خاتوون ،بگرە ئەوە کرێی ئەومانگانەیە کە پارەم نەیاوە ،لەمەودوا کرێی ماڵەکەم ئەیەم!"
وتم،،
"کـەواتـە کارت دۆزیوەتەوە؟ باشە کەواتە!"
وتی و چوو..
بەملی شکاوت،،بەخۆم تاقەتم نیە!
دەستم کرد بە سەعیەکانم دوای ماوەیەک تەواو بووم و چووم نوستم.
MORNING~ 6:30AM
"بـەیـانـی"
نـانـی بـەیانیم خوارد،،خۆمم شوشت و جلەکانم پۆشی ،قژم کرد بە دوو پەلکی و پەرچەمەکانم کر درێژ بووبون هاتبوونە سەر گۆناکانم،دواتر جانتاکەم لەشان کرد و بەڕێ کەوتم،،لەڕێگادا چاوم بە قوتابیەکان کەوت کە بەڕێگا دەڕۆشتن،،وە..
ئەوانەی کە باشترین هاوڕێ بوون..
ڕاشکاو بم لە ژیانمدا تەنها مارم بینیوە نەک هاوڕێی باش!!
بەڕاستمە! ،،ناوم لە خۆم ناوە بـاتـمـان! دەزانی بۆچی؟
چونکە تەنها ئەوکاتە پەیوەندیمم بۆ دێت کە پێوستیان پێمە،، گەمژەی نەفرەتیانە!
بەهەرحاڵ...
بەرەو پۆلەکەم چووم،،لەسەر کورسیەکەم دانشتم
سەرم خستە سەر مێزەکەی پێشم،،ئیوووو بۆنێکی
ناخۆش یێت!
ئۆووو ئەو بۆنە چیە!! بێزم یەتەوە کچەکان ئەو
جۆرە بۆنانە بەکار ئەهێنن؟؟
بۆستە بۆستە..ئیووو قێزەونە،
ئۆوو دەموت ئەمە کێیە!؟
ههههه ئانی گەمژە ،،
ئەوە کچە خۆبەزلزانەکەی پۆلەکەمانە! وە دەوڵەمەندترین کچ! بەشانسە..
مامۆستا هاتە ژوورەوە و دەستی بەوانە وتنەوە کرد
دوسی چەند وانەیەک کاتی بڕێکێکە!!
چومە کافتریاکە و خواردنم هەڵگرد و دانشتم.
"ئەنیۆۆۆ ئۆنیاا!!".
وتی..
زۆر پۆزەتیڤ دەرئەکەوێ خخ
"چیت دەوێ سیۆل ئا؟"
بێ هەستی وتم
"ئەوەندە سارد مەبە دوونـا!!،،ئنجا بەو ئاسانییە وازت لێ نایەنم! گەمژە تازە تۆم دۆزیوەتەوە!!"
بەسەر یەکەوە وتی و دەستی بە نان خواردن کرد.
منیش تەنها بەردەوام بووم لە خواردن..
{ئۆنی وەکو وشەی دادە یێت! کچێک بە خوشکە گەورەکەی دەیڵێت}
" بەوبۆنەیەوە !! ئەمشەو دێیت بۆ ماڵی من؟"
وتی..
"نەخێر،بۆچی؟"
وتم..
" بۆۆۆ ئۆنییی ئاهەنگی لەدایک بونمە!!"
وتی..
" سیۆل ئا من وتمـ!".
"من گرنگی بەگیچ شتێکی نەفرەتی نایەم کە لەدەمتەوە هاتبێتە دەرەوە ! دێیت و تەواو!!"
وتی..
"بـەڵامـ!"
"پـێـم وتی دێـیـت!!"
دەنگی بەرز کردەوە سەرنج هایە سەرمان..
کچی شێت!! سەرم بە باشە جوڵاند و بەردەوام بووم
لەنان خواردن..
"همم ئەوە بگرە!"
درێسێکی پێیام
"بیپۆشە و دەم نەکەیەوە!"
"کێی تر دێت؟"
کلاسەکەی ئێمەوە کلاسەکەی سەرەوە
سەرم بە باشە جوڵاند ..
"سـارانـگـهێ!!"
وتی و چوو ،،شێتە!!!
"سـارانگهێ.."
بەبێ دەنگی گووتمم..
تەنها دەترسێم..کە منداڵ بووم دەفتەرێکی یادگارییم هەبوو ،،ناوی هاوڕێکانم تیایدا نووسی بوو..
بۆیان نووسیبووم کە زۆر خۆشیان ئەوێم بەڵام
ئەو خۆشەویستیەمان بینی هاهـ...
دوای کۆتا هاتنی وانەکانم هاتمەوە ماڵەوە..
بەهەرحاڵ سبەی ڕۆژی لەدایک بوونی سیۆل ئایە..
بێمانایە من تاقەتی ئاهەنگم نیە..تاقەتی خۆمم نیە
دەمویست بچم بۆ کەناردەریاکە..
دەمەوێت بچم سەردانی ڕووباری هانیش بکەم..
AND IM SORRY FOR BEING COLD LOVE,,IM ..JUST NEED TO BS LIKE THAT..
پارتی ئەم جارە...بەدڵتان بوو??
کۆمێنت و ڤۆت تکایە😐💔
ئەم ماوەیەش زۆر سەرقاڵم..دایکم لەماڵەوە نیە
ماڵمان چۆڵە..بێزاربومە....خخخ
1069 Words
And i love you so much W.
You are reading the story above: TeenFic.Net