CHAPTER 1| CAT'S LIFE

Background color
Font
Font size
Line height

_______________________________________

I THOUGHT YOU LOVE ME..BUT U R BUSY ..OR U R ACTING BUSY..ITS OK..

_______________________________________

بارانە بەهێزەکەی سەرەتای ڕۆژی زستان و ژوورە پەرش و بڵاوەکەم بەهۆی نەگرنگی پێدانەکەم..
بەهۆی کتێبەکانم کە بوون بە خۆراکی سەرەکی
ڕۆژەکەم..هێدفۆنەکەم ! کە بەهۆی زۆری دەنگەکەی
گوێم لە هیچ نیە..گۆشەگیری! بەڵێ گۆشەگیری
وە تەنیای..بووتڵە ئاوێکم لای خۆم داناوە..
ڕاستگۆ بم..سێ ڕۆژە هیچم نەخواردوە..
دەڵێی ڕجیم ئەکەم هاها..،بۆ ساتێک چاوم چوونە
سەر دەرگاکە کە چەند بەباشی کرایەوە..
بەڵێ'هـ ئەوە خاوەن ماڵەکەم بوو..
ئەم ماڵە بچوکەم بە کرێ گرتوە..

" سۆزانی نەفرەتی !"
یەکەم و هەمیشە وشەی .

" بۆ ناتوانی ژورەکەت کۆبکەیەوە? پێت وایە ناتوانم ماڵەکە بەم بە کەسێکی تر هم?"
بە توڕەی هاوارەوە گووتی..

بەبێ هیچ وشەیەک هەستام و لەلای دەرگاکە وەستام و بە چاو نێشانەم بۆ کرد بچێتە دەرەوە.
ئەویش نەفرەتی کرد و چوو..
بۆ ساتێک گەڕایەوە..

"لی دوونا! گوێ بگرە کۆتا جارت بێت! چونکە جاری داهاتوو هیچ ناڵێم جگە لە فڕێدانی کەلوپەلەکانت بۆ دەرەوە!"
وتی و چوو...بێگومان ..ڕاست دەکات..
بەڵام چی بکەم ? هیچ بڕەپارەیەکەم لا نیە..لەئێستایە برسی و تەنهام..
بڕیارمدا هەناسەیەک وەربگرم..چوومە دەرەوە..
جلە باگیەکانم..جینسێکی پان و تیشێرتێکی کورتی فش،قژەکانم ..قژە درێژەکەم پەخش کردبوو ئازادم کردبوون لەسەر شانەکانم..بەسەر کناری ڕێگاکەدە دەچووم..بارانەکە خێراتر دەبێ و جلەکانم تەڕ تردەبن...بەلاشەمەوە نووساون..یەکێک بم بینێ وادەزانێ سۆزانییم..پشیلە! چاوم کەوتە سەر بەچکە پشیلەیەکی سپی جوان! گیانی دەلەرزی بەهەمان شێوەی من ..وادەردەکەوێ بێ ماڵ و بێ دایک و باوک بێت! لەهەمان کاتدا منیش بێ دایک و باوکم ..ئەی وانییە? همم،دەستم بۆ برد..

" جوانکیلە? لێرە چی دەکەی?دایە لەکوێیە? هم?"
وتم..بەڵام بۆ ساتێک وەستام..
دایە? ههه چ هەستێکە دایکت هەبێ? ئایا چۆنە?
قژەکانت شانە بکات..خواردنت بۆ دروست بکات..
جلەکانت بشوات..بەئاگات بهێنێ بۆ قوتابخانە..
بۆ من نەکراوە ئەم هەستە..تیشێرتەکەم لەبەر کردەوە و بەدەوری پشیلەکەم نووساند

"ئێستا سەرماتە وایە? نابێت نەخۆش بکەویت!"

نەخۆش? کەس ئەو جۆرە گرنگی پێدانەی پێ نەداوم..هههه کێشەنیە من بۆ تۆ دەیڵێم..هیچ نەبێ من گرنگییت پێ ئەیەم..

لەسەر پەیژەکان بەرەوسەرەوەی ماڵەکەم چووم..
کۆڵانەکانی سیئۆڵ تا بێت بەرز دەبنەوە!
بیرمە کە مناڵ بووم..دایگوو زۆر گەورەتر و جوانبوون،داپیرەم لە بوسان دەژیا..باسی دایک باوکم ناکەم باسی دایکی دایکم دەکەم..واهـ چەند بیرت دەکەم داپیرە..کچە بچوکەکەتت لێرە بەجێ هێشتوە! بیری کیمچیەکانی دەستت دەکەم!

دەیتوانی بە خۆشترین شێوە دروستی بکات!
گەشتمە ماڵەوە..دەرگاکەم کردەوە ..ئای گیانەکەم..
تۆ زۆر خراپ نەخۆش دەکەوی! هەرزوو چەرچەفێکم پێوە لکان باشتر دەردەکەوت ،شیرەکەم لەسەر ئاگر نا! واهـ تۆ بە شانسی لەوانەیە منیش هەنێک بخۆم..
همم?? میوە? کێ ئەمانەی داناوە?? باوڕناکەم خاوەن ماڵەکەم هەرگیز بەزەی بەمندا بێتەوە نچچ !
بەهەرحاڵ..سێوەکەم لەدەم نا ..واهـ تامی تۆش گۆڕاوە! هەرزوو شیرەکەم لە پێشی دانا هەستم کرد دەستی کرد بە خواردنی..کاتی سەعییە..
کتێبەکانم کردەوە و دەستم بە خوێندن کرد..
دوای ماوەیەکی زۆر خەوم لێ کەوت..


"سبەی"
کاتی زیندانە.....

جلەکانی قوتابخانەم پۆشی و قژەکەم بەست ،تەنوەرەکەم کورتە لەسەر ڕانمە ..وە قەمیسەکەشم کە درێژە لەسەر تەنورەکەمە بەکەمی،لەگەڵ بۆین باخێک لەگەڵ چاکەتە فشەکەم..جانتاکەم لەشان کرد و سێوێکم خوارد بەڕێ کەوتم..
گەشتمە بەردەرگای قوتابخانە و چومە ژوور تا گەشتمە پۆلەکەم..وەکو هەمووجارێک چاوەکان لەسەر من بوون..

"سۆزانیەکەشمان هات"
??? وتی..

" نەفرەتی پیس بە چ ڕوویەک هاتوە?"
وتی.

"هههه هانا چاکی پێ کردوە"
وتی

هانا?? چی نەخێر نابێت! لەسەر.کورسیەکەم دانشتم هەرزوو مۆبایلەکەم کردەوە بەڵام چاوەکانم فراوان بوون دوای ئەوەی ئەو هەموە نامەم بینی!!
پۆستێک کراوە! هانا قسەم پێ دەکات و وەڵام نایەمەوە..من ئەم نەفرەتیە لەناو ئەبەم! پێی وایە کێیە! بۆسە با منیش مەلەفەکەی دانێم..
بێگومان مەلەفی لەکنمە! ئم هههه لەلایەن ماکسەوە ڕەتکرایەوە و ماکس بەکاری هێنا بۆ شەوێک! پێم مەڵێ لەکوێ دەست کەوتوە چونکە بەئەستەم دەسم کەوت! ماکس ڤیدیۆی گردوە ،بێ هیچ کاردانەوەیەک ڤیدیۆکەیم دانا و سەرم خستە سەر کورسیەکەم ،هەموان دەنگی مۆبایلیان هات! و کردیانەوە

'' لی دوونا چی کردوە!!"
وتی

" بەڕای من هانای داون فنش کرد"
وتی بە پێکەنین..

" واهـ بژی بەخوا"
وتی

" هێی دوونا ! "
ئالسی وتی و هاتە لام..کچە
سەرم بەرز کردەوە..

"بمبورە"
وتی..

"سوپاس"
وتم..

دوای قوتابخانە....

چوومە ماڵەوە..خۆمم شوشت هەرزوو سەیرم کرد!

ئاهـ? کوا پشیلەکە!!

پەنجەرەکە کرابوویەوە وادیارە چوە،،کێشەنیە..لەکۆتایدا هەموان چوون ،تۆش بە خێر بچی..هەرچەندە بە ئازارە پێم وابوو دەبێتە
هاوڕێم..ناویشم لێ نابوو..کیتی جوان نیە?
بەهەرعاڵ تازە چوە..هەست ئەکەم دەبێ شتێک بخۆم،چونکە دە ڕۆژ دەبێ هیچم نەخواردوە..
بووم بە دارماسیحە چەند نۆدڵێکم کرد و خواردمن ..دوای ئەوە بڕیارم یا لەسەر ڕووباری هان پیاسەیەک بکەم..

بەڵێ.. دوباره هاتنەوەی شەو لەگەڵ ژیانە تاریکەکەی من ... هاهـ ..
ئایە ئەوە چارەنوسی منە..؟
دوبارە شنە با لەگەڵ سەمای فرمێسکەکانم .. بارینی باران لەگەڵ بارینی فرمێسکەکانم..
چی دەبوو گەر ژیانم جیاواز بوایە چی دەبوو گەر دڵخۆش بومایە چی دەبوو گەر زەردەخەنە بکەم لەدڵەوە چی دەبوو گەر خێزانێکم هەبوایە چی دەبوو باوکێکم هەبوایە هەمیشە شانازی پێوە بکردمایە و پشتی بگرتمامایە چی دەبوو دایکێکم هەبووایە هەمیشە لەلام بوایە و هەمیشە بەئاوازی دەنگی خەبەری کردمایاتەوە و گرنگی پێدامایە چی دەبوو برایەکم هەبووایە هەمیشه وەک شاخ لەپشتم بوایە چی دەبوو خوشکێکم هەبوایە و هەمیشە ئامۆژگاری بکردمایە چی دەبوو کەسێک هەبوایە خەمی منی بوایه و گرنگی پێبدامایە..
باشە من شایەنی ئەوانە نیم؟
بۆچی خودایه.. چ هەڵەیەکم کردووە تا سزاکەی بەوشێوەیە وەربگرم..
هێی ژیان تۆ زۆر خراپ و نادادپەروەری بۆمن  ئاگاداری لەچ حاڵێکدام..
هەندێک جار هەست بەتاڵی دەکەم لەناوەوە.. وەک ئەوەی دەمەوێت بەردەوام بگریم بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت لەئازارەکان کەلەتەمەنی منداڵیەوە لەگەڵ خۆم هەڵم گرتووە..
ئایه بەڕاستی ئێمە هەمیشە شکاوین؟
هەتا کەی بەرگەی ئەو ژیانە نەفرەتی و پڕ ئازارە بگرم..لەگەڵ بیرکردنەوەکانم هاتمە ماڵەوە..
دوباره ڕۆتینێکی شەوانەی گریان..
تا چاوەکانم داخران..

دوبارە بەدەنگی ئەو بێزارکەرە هەستان..
هاهـ بەو شێوەیە سێرم مەکە منیش نامەوێت هەستم... ئایش یەکێ بمبینێ وادەزانێت شێتم کەقسە لەگەڵ جێگاکەم دەکەم بەڵام تاکە شتە کەئاسودەم دەکات بەڵێ خەو من زۆرم حەز لەخەوە تاکە شتە ئاسودەم دەکات ...هیوادارم ئەمڕۆشم بەباشی بچێتە ڕێوە..تەنها هەموو ڕۆژێکم بەخراپی بەسەربردوە دڵنیام ئەمڕۆشم وایە! بێگومان..

بەسەر شەقامەکان ڕێ دەکەم سێری مرۆڤەکان دەکەم هەندێکیان لەژیان پێدەکەنن وچێژی لێدەبینن هەندێکیان بەبێدەنگی دانیشتوون هەندێکیان دەگرین هەندێکیان یاری بەژیان دەکەن .. ژیان تۆ بۆ هەمووان یەکسان نیت"
ئایە ئێمە بەهەڵە لەژیان تێگەشتووین یاخود ژیان بەو شێوەیەیە بەڵام ژیان بەو شێوەیە نیە کەبیری لێ دەکەینەوە"
ژیان ڕەنگاو ڕەنگە بەڵام دیارە چارەنوسی ئێمە ڕەنگە ڕەشەکەی هەڵبژاردووە و بەدڵی بۆوە...

هەستم کرد برسیمە بڕیارم یا بچمە کافێیەک هیچ نەبێ پارچە کێکێی بچوک کە بتوانی لەو دەنگەدەنگە ڕزگارم بکات ،چومە ژورەوە و دانشتم بەهێواشی..تەنها سەرنجم چوە  سەر ئەو مێزەی پێشم دایکێک و منداڵێک بوون ،منداڵەکە ڕەتی دەکردەوە نانەکەی بخوات دایکی بێزاربوبو لەدەستی،بەهێواشی دەسم بەرز کردەوە و گارسۆنەکە هات

"چیت بۆ بێنم خاتوون?"
پرسی..

"کێکێکی مۆزەرێلا و ئایس کۆفییەک"
وتم و نوسی و چوو

لەوانەیە ئێستا بپرسی پارەت لەکوێ هێنا..هەندێک پارەم هەڵگردبوو..
دوای ئەوەی داواکارییەکانم گەشتن خواردمن و سەیری دەرەوەم ئەکرد لە پەنجەرەکەوە ،سیئۆل زۆر جوانە بەڵام بۆ مرۆڤەکان نا..،ئێمەی مرۆڤ شایەنی ئەم بەهەشتە نین..،ڕابردووی خۆمم بیرکەوتەوە لە شوێنی بێ دایک و باوکان گەورە بووم..نامەوێت باسی بکەم زیاتر تێک ئەچم..،لەناکاو گروپێک هاوڕێ هاتنە ژورەوە..واهـ ،پێدەکەنن و قسەدەکەنن و گاڵتە ئەکەن،چ هەستێکە هاوڕێت هەبێ? باشترین هاوڕێ ،ههه هاوڕێیەکم هەبوو..ئێمێڵیا هەمیشە خۆی و دایک باوکی دەهاتن بۆ سەردانی کردنی شوێنی بێ سەرپەرشتەکان..،دوای ئەوەی باوکی بە ئێمەی زانی ناچاری کرد چیتر قسە لەگەڵ یەکتری نەکەین..بێ مانایە..خخ خواردنەکەم تەواو کرد و چومە دەرەوە لێرە بمێنمەوە تێک ئەچم..،هەر لەگەڵ هاتنە دەرەوەم هەوایەکی سارد لە ڕووخساری یام..بەڵام چیتر هیچ شتێک بەقەدەر دڵم سارد نیە..و ئازاری نیە.. بڕیارم یا بەدوای کار بگەڕێم،هیچ نەبێ هەنێک پارە پەیا بکەم،لەدوای کانژمێرێک

چەندین شوێن گەرام بەڵام کارم دەس نەکەوت بەڕاستی ماندووم بەڵام هەرگیز ناگاتاوە ماندوویەتی دەرونم...
هاهـ ئەم کتێبخانە ماوە هیودارم ئەمجارە بەختم باش بێت..
چومە ژورەوە ئافرەتێکی پیر و کوڕێکی گەنجی لێ بوو
"سڵاو"

وتم

"سڵاو کچم بەخێربێیت چۆن یارمەتیت بدەین"
ئەوە خاتونەی لێی بوو وتی..

"ئێ لەسەر پەنجەرەکە  نوسرابوو کەبەدوای کەسێک دەگەرێک بۆ کارکردن"
وتم

"ئۆهـ بەڵێ بەڵام تۆ دەتەوێ کار بکەیت؟"
پرسی

"بەڵێ"

"دڵنیای تۆ زۆر گەنجیت هێشتا"
وتی..یەکێک نەزانێ لە خۆشی خۆمە هـ..

"کێشە نیە من دەمەوێت کار بکەم ئایە ئێوە ڕەزامەندیتان هەیە"
وتم

"هاهـ باشە دەتوانی دەست بەکار بکەیت هەر ئەمڕۆ"
وتی

'زۆر سپاس"
وتم

"ناوت چی بوو?"
پرسی..

"لـی دوونـا"
وتم و سەری جوڵاند

دەستم کرد بەکار کردن ،ڕەف و مێزەکانم پاک دەکردەوە ،هەندێک کتێبی تازە هاتبوون دەستم کرد بە ڕێکخستنیان، بۆنی کتێبە تازەکان چەند خۆشە، چونکە هێشتان مرۆڤەکان دەسیان پێوە نەیاوە!
بەهێواشی هەموویم دانا وا کات درەنگ بوە پێوستە بچمەوە بەڵام کاری زۆرم ماوە..نزیکەی کاتژمێرێکە کار ئەکەم،کێشەنیە بەیانی پشوە ،هەینی و شەمانە پشوون ئەتوانم کاری زۆر بکەم ،
دوای..
کاتێک تەواوو بووم لە پاکردنەوە کەمێک پشووم دا..
کلاسیک بەڵێ من حەزم بەشتانی کلاسیکە کتێبی کلاسیک جل و بەرگی کلاسیک گۆرانی کلاسیک هتد...
پێم وایه ئێستا کەس نایەت بەم شەوە ئمم چی دەربارەی بیکەمە سەر گۆرانیەکی کلاسیک و سەمایەکی کلاسیکی بکەم .. بۆنا لەکۆتایدا منیش مافم هەیه کەمێک چێژببینم..
هەستام و خستمە سەر گۆرانیەکی کلاسیک ...
لەگەڵ ئاوازی گۆرانیەکە دەستم کرد بەسەماکردن..
هاوکات بەتەنیا نیم بارانیش لەگەڵم سەما دەکات..
دەنگی ئاوازێک و هەرجوڵەیەک خەیاڵێک و جیهانێکی تر ڕەنگە لەژیانەکەی تر"
ڕەنگە هەر جارێک دڵمان لێ دەدات ئەو هەستانەبن کەلەناوە گیریان خوردووە بەشێوەیەکی هاوسەنگ دیوارەکانی دڵ بکوژێت بۆ ئەوەی کۆسپ و بەندەکان هەڵبکاتەوە و خۆی ئازاد بکات"
بیرکردنەوەکانم  وەک دەنگدانەوەیەک لەهۆڵێکی چۆڵدا هەستەکانم وەک خۆڵ بخلیسکێ دەنگی من  وەک تۆمارێکی شکاو کەلەناو قەڵەباڵیغیدا ونبوبێت...
_

______________________________________ 
_____________________________________
   ___________________________________

1481 words

Vot~
        Comment~
                             Follow~
چیرۆکی نوێ"

بەهیوای بەدڵ بوون،ڕای خۆتان لەکۆمێنت بنووسن تکایە".


You are reading the story above: TeenFic.Net