نت : ئۆۆ کێ پەیوەندی دەکااا
رۆزێ : سڵاو نت باشی؟
نت: ئمم باشم ئەی تۆ؟
رۆزێ : باشم بەڵام دڵنیام باش نابم دوای ئەوەی ئەوەت پێ دەڵێم چونکە تۆ خەمبار دەبی..
نت : چی بووە ؟؟
رۆزێ : سەیری ناو چات کە .
نت : باشە بایی.
رۆزێ : تکایە خەمبار مەبە باش؟
نت : باشە باشە .
نت چاتەکەی کردەوە بەڵام...
خۆزگەی دەخواست نەیبینیایە ..
ئەوە جەی بوو لە ناو کافتریا داوای هاوسەرگیری لە یەکێک لە کچە گارسۆنەکان دەکرد ..
نت لەگەڵ بینینی ئەم دیمەنە بە ویستی خۆی نەبوو
فرمێسک بە چاوەکانی دەهاتنە خوارەوە ..
لەگەڵ دووبارە کردنەوەی ڤیدیۆکە زیاتر و زیاتر فرمێسکی دەرژاند .
هان : تۆ.. باشی؟
نت بە پەلە فرمێسکی سری : باشم .
هان : چان هیۆنگ رۆشت.
نت : ئم .
هان : چی بووە؟؟
نت : هیچ .
هان : دەزانم شتێک هەیە دەی؟
ئەو شەوە تا بەیانی نت لە گریان بەردەوام بوو .
بە رادەیەک چاوەکانی وشک ببون فرمێسک نەمابوون لە چاوەکانی ..
بەیانیــ :
هان لەخەو هەستا بینی نت هێشتا لە باوەشیەتی بەڵام دڵخۆش بوو کە بینی ئەو چیتر ناگری و خەوتووە .
نت ی لەسەر جێگاکەی دانا و خۆشی رۆشتە خوارەوە .
هان دەستی کرد بە پاککردنەوەی ماڵەکە .
تا ئەو کاتەی نت لەخەو هەستا .
نت : بە ئاگای؟
هان دڵخۆشبوو بەڵام کە سەیری نت ی کرد دڵخۆشیەکەی نەما بینی چاوەکانی بوون بە گۆمی خوێن ..
هان : باشبووی.؟
نت : ناتوانم بڵێم باشم.
هان : وەرە ئێرە « نت ی دانیشاند »
سەیرمکە .. نت .. دیارە کەسێکی باشتر لە رێگایە بۆ گەیشتن بە تۆ .. بۆ هەڵگرتنی نازت .. بۆ گرنگی پێدانت .. بۆ کەم کردنی ئازارەکانت .. لە کاتی دڵخۆشی .. لە دڵتەنگی.. تەنها ئارامبگرە باش؟؟
نت : ب.. باش .. بەڵام..
هان : ششش نەکەی باسی ئەو بکەی .. تەواو لە ژیانت دەری بکە . لە دڵت دەری بکە . دڵت بۆ کەسێک بکەوە کە شایەنتە .
نت : باش.
هان : بەڵێنم پێ بدە نەگریت بۆ ئەو ؟
نت : بەڵێن بێت ...
هان : باش با بتبینم؟ ئێستا هەستە وەک رۆژەکانی دیکە رۆتین و گەرماوت بکە دەی نابێ خێزانەکەت بەو شێوەیە بتبینن .
نت : بەڵام ناتوانم بە زۆر هاتووم بۆ ئێرەش .
هان : بۆچی؟
نت گەرماوو رۆتینی کرد و جلێکی پۆشی .
هانیش :
( رێک بیخۆی 😂🥺🤏🏻)
نت نانی بەیانی خوارد
نزیک نیوەرۆ نت خواردنی ئامادە دەکرد
کە تەواوبوو رێک لە دەرگا درا .
نت : ئۆۆۆۆیی بەخێر بێنن .
دایکی : گیانەکەی مننن « لە باوەشی کرد »
باوکی : تاقانەکەمم « لە باوەشی کرد »
مینهیون : نونااا « لە باوەشی کرد »
نت : گیانی نونا . ..وەرنە ژوورەوە .
بەڵام پێش ئەوە دایکە باوکە تورە مەبن خۆشەویستەکەم لێرەیە .. تکایە تورە مەبن.
باوکی : بەراستت؟؟
رۆشتنە ژوورەوە .
نت : ئەمە دایک و باوک و براکەمن ..
« بە هانی ناساندن »
ئەمە هان جیسونگە . هان ؟
هان : ئۆ.. سڵاوتان لێبێ من خۆشەویستەکەی نت م هان جیسونگ « خۆی چەماندەوە »
باوکی : خۆشحاڵبووم .
دایکی : ئۆیی کورم خۆشحاڵبوین .
مینهیون : خۆشحاڵبووم هیۆنگ .
هان : منیش..
نت : دەی وەرن سفرەم ئامادەکردووە .
نانیان خوارد ....
نت و دایکی سفرەیان کۆ دەکردەوە
دایکی : .....
پارتی داهاتوو .. 🦦
.
You are reading the story above: TeenFic.Net