chapter five"5"This shouldn't happen

Background color
Font
Font size
Line height

بەڕێز جەی!

هاتین«بژین»دواتر«بمرین»
کەچی ڕۆژی سەد جار«مردین»
هێشتا«نەژیاین»
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هیوادارم چێژ لە هەر پارچەیەک لە وشەکانم ببینیت 🪄
.
.
تێبینی خۆت لە نێوان دێرەکان جێبێڵە..
.
.
.
.
.
______________________

میرا«باوەڕناکەم یاریەکە خۆش بێت»
ئانی«وەرە تاقی کەوە ئینجا دەزانی»
میرا«هێزم نییە بێتاقەتم»
کای«بۆچی؟»
میرا«وەک ئەوە وایە دڵم بگوشرێت هیچ هەست بەباشی ناکەم»
جەی هەڵسایەوە لەسەر سەری میرا وەستا
جەی«وەرە برۆین»
دەستی بۆ ڕاگرت
بەڵام میرا دەستی ئەوی نەگرت و هەڵسایەوە
جەی ئاهێکی بێزاری دا
میرا«بۆ کوێ»
جەی«هەندێک بێرەیا ئەسوڕێینەوە تا هەست بە باشی دەکەی»
میرا«باش»
تای« لەبەر دایکی وای لێهاتوە لەوەتەی هاتووین بەزۆر خەندە ئەکات»
کای«هیوادارم باش بێتەوە»
ئانی«شتێک ڕوودەدات بەڵام نازانم چییە»
.
.
.
میرا«جەی ناتوانم پەیوەندیەک بۆ دایکم بکە بزانم چییەتی بەرگە ناگرم چیتر»
جەی«هێمن بەوە میرا ئێستا دەڕۆینەوە باشە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت»
میرا«جارێ پەیوەندی بکە»
جەی«هاوڕێیان شتەکان کۆکەنەوە»
کای«بۆچیی؟»
جەی«دەڕۆینەوە بۆ ماڵەوە »
ئانی«بەڵام جارێ تازە هاتووین »
جەی«میرا هەست بەباشی ناکات لەبەر دایکی دەبێ برۆینەوە»
ئانی«باشە»

ئەوان ڕۆشتن شتەکان کۆکەنەوە
میرا چیتر نەیتوانی هەستە سەیرەکەی بشارێتەوە
دوبارە فرمێسک چاوە ڕەشە تۆخەکەی داگیر کرد
کەوت
کەوتن فرمێسکە نەویستراوەکەی
جەی«میرا مەگری ناتوانم بەرگە بگرم تۆ بگریت لە پێش چاوەکانم»
میرا«... جەی....دایکم»
میرا« هەست ناکەم دایکم باش بێت دەمرم گەر دایکم شتێکی لێبێت ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم»
جەی ئەوی شاردەوە لەنێو قۆڵەکانی
جەی«مەگری میرا ئێستا دەڕۆینەوە»
فرمێسکەکانی بۆ سری بە پەنجە گەورەکەی
.
.
.
.
لەنێو ئۆتۆمۆبیل بوون چارەگێکیان مابوو بگەن بە ماڵەوە
میرا پەیوەندی بۆ هات
میرا«بەڵێ باوکە؟»
ب.میرا«میرا کچەکەم خێرا وەرە نەخۆشخانە دایکت باش نییە»
بەهاوارەوە وتی کە دەنگی گریانیش لەولاوە ئەهات
تروسکەیەک بەدڵی میرادا هات ئەیزانی شتێک ڕوودەدات
موبایلەکەی لەدەست کەوتە سەر چۆکەکانی
ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی فرمێسک دوبارە ڕێچکەی هاتنە خوارەوەی هەبێت و بدۆزێتەوە
جەی«میرا چیبوە»
تای«میرا هەمووشت باشە چی ڕوی داوە»
ئانی«میرا بەهۆش خۆت وەرەوە چیبوە؟»
جەی خێرا موبایلەکەی میرا هەڵگرت
جەی«چیبوە مامە میرا بۆچی وای لێهات چیی هەیە ؟»
ب.میرا«خێرا وەرنە نەخۆشخانەی~~~ پورت باش نییە»
جەی«ئەوە هاتین»
پەیوەندییەکەی داخست
جەی« تای وەرە خوارە من لێی ئەخورم»
تای« بۆچی»
جەی«وەرە خوارەوە و قسە مەکە»
بە هاوارەوە وتی
ئازیزەکەی ئازار دەکێشێ
جێگاکانیان ئاڵوگۆر کرد
جەی پێی لە بەنزین نا بە خێراییەکی زۆر دەڕۆشت
ئانی«چیبوە جەییی وەڵام بەوەە»
جەی «دایکی میرا لە نەخۆشخانەیە»
ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموویان تێ بگەن
لەناکاو میرا وەک و بوڕکانێک تەقیەوە لە گریان
کای کاتێک میرای بەو شێوەیە بینی ئەوی خستە باوەشی خۆی بەجۆرێک دەگریا شەیتانیش بەزەی پیادا ئەهاتەوە
.
.
.
کاتێک گەیشتن میرا یەکەم کەس بوو کە هاتە خوارەوە پاشان جەی بە ڕاکردن ڕۆشتنە بۆ لای سکرتێر و ژمارەی ژورەکەی دایکی وەرگرت و خێرا ڕایکردە بەرەو ژورەکە
باوکی بینی لە ڕێڕەوەکە
دەڕۆیشت بۆ لای ئەو بەڵام کەوت چۆکی بە خراپی بە ئەرز کەوت بەڵام گوێی پێنەدا و خێرا هەڵسایەوە
میرا«توخوا باوکە بڵێ دایکم باشە»
بە گریانەوە قسەی دەکرد
میرا«بڵێ باشەەە بۆ قسە ناکەی؟»
بە هاوارەوە وتی
ب.میرا خۆی حاڵی لە میرا باشتر نەبوو
هاوژینەکەی لە مەترسی دایە
ب.میرا«لە ژوری چاودێری چڕە»
دکتۆرەکەی لە ژوری چاودێریەکە هاتە دەرەوە هەموویان بەرەو ڕووی چوون
میرا«دکتۆر بڵێ دایکم باشە تەنها خەوتووەو هیچی تر بڵێ هیچی لێ نەهاتووە»
دکتۆرەکە بەبێهیواییەوە سەیری هەموویانی کرد
ب.میرا«وەڵامم بەرەوە قسە بکە»
دکتۆر«لەڕاستیا بەڕێز کیم خاتوو کیم توشی نەخۆشیەکی خراپ بووە و کاتێکی زۆری دەوێت بۆ چاک بونەوەی وە یەکێکە لە نەخۆشیە کوشندەکان»
هەموان سەیریان دەکرد دکتۆرەکەیان دەکرد بەردەوامی بە قسەکەی دا و وتی
دکتۆر«توشی نەخۆشی سیل بوە ماوەیەکە بەردەوام دەکۆخێ ڕاستە وە سەری زیاد لەحەد گێژ دەبێ ئەو بە ئێوەی نەوت و بەڵام لەکاتی کۆخەکانی دا خوێن لە دەمیەوە دەهاتە دەرەوە تەواوی پشکینینەکانیش ئەوە نیشان دەدەن کە توشی سیل بوە»
بەردەوامی دا
دکتۆر« لەگەڵ خوێن هاتنەوە لە دەمی بەشێکی زۆر لە جگەرەکەی . لەدەست داوە تا گەیشتۆتە حاڵی لە هۆش چوون وە چارەسەری کەمێک ئەستەم دەبێت بۆ ئێمە بۆیە هەفتەیەکی بۆ دادەنێین ئەگەر هەرچیەکی لێهات بێگومان لەگەڵ چارەسەری نەخۆشخانەکەمان ... وە تکایە بەڕێز کیم ئێرە واژۆ بکە»
هەموویان بێهوای ڕووی تێکردن
جگە لە هەمووان ئەو کچە بچوکە هێشتا بەدڵ باوەشی بە دایکی دا نەکردوە گەورە بووە بەڵام هێشتا پێویستی پێیەتی
میرا«باوەڕناکەم تۆ درۆ دەکەی!»
بە هاوار و گریانەوە وتی نایەوێت باوەڕ بەوە بکات
میرا«دایکی من هیچ کێشەیەکی نییە ئێوە درۆ دەکەن»
بە هاوارەوە وتی
جەی«میرا هێمن بەوە هێشتا دایکت باشە»
میرا«چۆن هێمن بم چۆنن! دایکم لەوپەڕی نەخۆشی و کوچێکی ژوری نەخۆشخانە گیری خواردووە »
ب.میرا«دکتۆر دەتوانین ئێستا بچین بیبینین؟»
بەڕێز کیم وتی دوای واژۆ کردنی پسولەی نەخۆشخانەکە
دکتۆر«با تەنیا یەک کەس بچێت بەڵام تکایە بێزاری مەکەن!»
دکتۆرەکە ڕۆشت
جەی«میرا تۆ برۆ»
ب.میرا«دەی میرا»
میرا ڕۆشتە ژوری دایکی
ب.میرا«ئەزانم ئەوە زۆر سەختە بەڵام جەی دەبێ تۆ جێگای هەموومانی بۆ بگریتەوە»
جەی« هەرچی پێم بکرێت دەیکمەم»
.
.
کچەکە لە ژوری دایکی بوو بە گریانێکی کزەوە لەلای سەری دانیشت بوو دەستەکانی گرێ دابوو لەگەڵ دەستەکانی ئەو وەک ئەوەی نەیەوێت ڕابکات لێی
میرا«دایکە مەگەر نەت وت هەرگیز تەنیات ناکەم جێت ناهێڵم؟»
بە نوزەوە وتی
میرا«من..من ناتوانم بەبێ تۆ»
میرا«هەڵسەوە هاوار بکە بەسەر ما سەرزەشتم بکە بەڵام تکایە لێرە مەبە هەڵسەوە بابرۆینەوە ماڵەوە»
میرا«ئاخر من دەمەوێت باسی ڕۆژەکەمت بۆ بکەم!»
گریانی زیاتر و زیاتر ڕێچکەی کەوتنیان دەدۆزیەوە بەشێوازی جیا جیا بەسەر ڕومەتەکانیا بڵاو دەبونەوە
میرا«من دەمەوێت پێت بڵێم هەستێکی سەیرم بەرامبەر جیمین هەیە دایکە»
~«تکایە هەڵسەوە بۆم ڕوون بکەرەوە»
سەری لەسەر دەستەکانی دانا و سەبر سەبر دەڕۆشتە جیهانی خەوەوە
هیچ نەبێت کەمێک خۆی لەبیر دەکات
.
.
.
Jimin's P.O.V
~خاڵی تێڕوانینی پارک جیمین

دانی پیا دەنێم کاتێکی خۆشم بەسەر برد لە کەنارەکە بەتایبەت کاتێک میرا منی لەباوەش کرد کە ئەترسا لە ئاوەکە
بەڵام چی؟
هەموو خۆشیەکە هەڵوەشایەوە لەگەڵ بیستنی هەواڵی دایکی میرا

ئێمە هەموومان خەمی ئەومانە سەرەڕای ئەمانە ئەو
پورمانە ئەو پورەی بە منداڵی نەیدەهێشت دایکمان لێمان بات کاتێ شتێکی هەڵەمان دەکرد ئێمەی لەنێو باوەشە گەرمەکەی خۆی دائەنا پورمانە بوو وەک دایکمان
.
.
میرام بینی خەوی لێکەوتوە لەلای دایکی
زۆر جوانە ڕوخسارە بێگەردەکەی ژێر چاوەکانی ڕەش بوون
ئەو بەتەواوی شێواوە ناتوانم بیبینم بەو جۆرە
هیوادارم بتوانم یارمەتی بدەم
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دایکیش یەکێکە لە نیعمەتەکانی خودای
هەر دایکە شەو تا بەیانی بێدارە بۆت ناخەوێ گەر بزانێ پلەی گەرمیان بەرز بۆتەوە یان هەڵامەتتە
دوای خوا دایک میهرەبانترینە بۆت
ئێستا هەستی پێناکەی بەڵام کە بێدایکیت بینی
ئەوکات هەست دەکەی کە چەنێک تەنیای
بەسە خۆت بە شت مەژغول مەکە
لەبەرامبەری دانیشە و قسەی لەگەڵ بکە
ڕۆژێک توانای ئەوەندەشت نامێنێ
لە خوشکتەوە وەری بگرە
باوەڕ بکە ماڵ بێدایک چۆڵە
قەدری بگرە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
____________________
.
.
.
پارتی پێنجەم لە کتێبی«بەڕێز جەی»

هیوادارم بە دڵتان بێت و لە قسەکانم گەشتلن ڕای خۆت لە کۆمێنت بڵێ♥️

بەهیوای پشتگری
.
.
.
Don't forget vot and comment please...

.
.
1062 words
.
.
.
_______________


You are reading the story above: TeenFic.Net