call me by your name | 2nd

Background color
Font
Font size
Line height

شەو درەنگ بوو ، تایهیۆنگ خەریکی جگەرە کێشان بوو لە باخچەکەی دواوەی ماڵەکەیان و بلوسەکەی دانابوو تەنها خۆی و شۆرتەکەی بوون کە تا سەر ئەژنۆکانی هاتبوو ، لە نزیک ماڵیان حەوزێکی بچوکیان دروست کردووە کە بۆ مەلە کردن بوو ، پاڵکەوتبوو لە قەراغی حەوزەکە و جگەرەکەی لە بەینی لێوەکانی بوو کاتێک گوێی لە دەنگی پێ بوو نزیک ئەبوویەوە

دڵنیابوو کەسێکی بێگانە نییە چونکە ماڵەکەیان بە تەواوی دەورە درابوو و پارێزراو بوو لە هاتنە ناوەوەی بێگانەکان بۆ ناو ماڵەکە ، سەری لارکردەوە و جونگکووکی بینی کە دەست لە نێو گیرفانەکانی وەستاوە و سەیری ئەکات ، هەڵنەستایەوە بۆی و دووبارە چاوی خستەوە سەر ئاسمانە پڕ لە ئەستێرەکە

پاش کەمێک لەوەی جونگکووک هێشتا لەوێ وەستابوو تایهیۆنگ جگەرەکەی لە لێوی لێکردەوە و لەسەر قۆڵەکانی کەوتە سەر لا و دەستی خستە ژێر سەری و وتی:"سەیری چی دەکەیت؟"

جونگکووکیش جوڵا و نزیک بوویەوە و چوو لەسەر ئەو کورسییە دانیشت و پاڵیدایەوە و ئەویش سەیری ئاسمانی ئەکرد و وتی:"هیچ ، تەنها سەیرم ئەکرد"

تایهیۆنگیش قومی لە جگەرەکەی ئەدا و دیقەتی لە جەستەی جونگکووک گرتبوو ، ڕاشکاوانە سەیری ئەکرد و گرینگی نەئەدا گەر بێت و جونگکووک هەست بکات و بێزار بێت بەوەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی چاوە کاڵەکانیەتی

بەبێ ئەوەی سەیری تایهیۆنگ بکات و بە چاو داخراوی وتی:"تۆ سەیری چی دەکەیت؟"

تایهیۆنگیش هێشتا قومی لەو تۆزە جگەرەیە ئەدا کە پێی مابوو و لە لێوەکانی لێکردەوە و وتی:"من کەسێکی کەمێک وردم ، زۆر لە شتەکان سەرنجم ڕادەکێشن و منیش دەتوانم ماوەیەکی زۆر و بەبێ ماندوو بوون سەیریان بکەم"

جونگکووکیش زەردەخەنەی کرد و وتی:"کەواتە من سەرنجڕاکێشم؟"

تایهیۆنگیش زەردەخەنەی گاڵتەجاڕی بۆی کرد و وتی:"چشش دیارە تا ئێستا کەس وای پێت نەوتووە!" ئەمەی وت و پاڵکەوتەوە و چاوەکانی لەسەر جونگکووک لابرد و خستیەوە سەر ئاسمانەکەی سەریان

جونگکووکیش بەرز بوویەوە و ئینجا چاوی چووە سەر تایهیۆنگ و وتی:"ئەگەر بڵێم کەس نەیوتووە سەرنجڕاکێشتر نابێت؟"

تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە و وتی:"گاڵتەم لەگەڵ ئەکەیت وایە؟"

جونگکووکیش سەری لە نائومێدیەکی دراماتیکی جوڵاند و وتی:"بەداخەوە!"

تایهیۆنگیش زەردەخەنەی کرد و وتی:"بەڕاستی داماویت! بە درێژایی ژیانت کەس پێی نەگوتبێتی سەرنجڕاکێش ،، ئاااهـ تەنانەت نامەوێ بیریشی لێ بکەمەوە!" ئەمەی وت کاتێک دەستی ئەهێنا بە قۆڵەکانیدا و ئەکتی کەسێکی ترساوی ئەکرد

جونگکووکیش وتی:"بەڵام تۆ دڵنیام ڕۆژانە کەسانێکی زۆر پێت ئەڵێن کەوا سەرنجڕاکێشیت"

تایهیۆنگیش کۆتا قومی جگەرەکەی هەڵمژی و جگەرەکەی فڕێیدا و هەستایەوە و وتی:"بێگوومان کەسانێکی زۆر ڕۆژانە وام پێئەڵێن! تەنانەت بچمە هەر کۆڵانێک بە لایەنی کەم دوو ئافرەت باسم ئەکەن!"

جونگکووکیش چێژی وەرئەگرت لە قسەکانی تایهیۆنگ چونکە زۆر لە ئاستی خۆی گەورەتر بوون ، بەڵام بابەتەکەی بە لاڕێدا برد و وتی:"ڕەنگی قژتم بە دڵە!"

تایهیۆنگ دەستی خستە ناو قژییەوە و بە زەردەخەنەیەکی شەرمنانەوە وتی؛"دایکم ڕەنگی کردووە"

جونگکووکیش وتی:"بە دڵمە!"

تایهیۆنگیش پێکەنی و هیچی تری نەوت ، دەستی کردە گیرفانی و پاکەت و چەرخەکەی تێدا نەبوو بۆیە سەیری ئەملا و ئەولای خۆی کرد و بینی لە تەنیشت ئەو کورسییە و لەسەر ئەو مێزە دایناوە کە جونگکووک دانیشتووە لەسەری بۆیە پێی گووت:

"ئەکرێت بۆم هەڵبدەیت؟" ئەمەی وت کاتێک بە پەنجەی ئاماژەی بە پاکەتەکە دا

جونگکووکیش سەیری تەنیشت خۆی کرد و پاکەتەکەی گرت بە دەستییەوە ، کاتێک بۆی هەڵدا وتی:"تەمەنت چەندە تایهیۆنگ؟"

تایهیۆنگیش کاتێک خەریکی هەڵکردنی جگەرەکەی بوو وتی:"حەڤدەم"

جونگکووکیش سەری لەقاند و هیچی نەوت ، پاشان تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە و وتی:"بۆچی پرسیت؟"

جونگکووکیش بە پەنجەی ئاماژەی بە جگەرەکەی دا و تایهیۆنگیش تێگەیشت و وتی:"ماوەیەکی زۆرە بەکاری ئەهێنم"

جونگکووکیش وتی:"چەندێک؟"

تایهیۆنگیش کەمێک بیری کردەوە و وتی:"لەو کاتەوەی کە سیانزە ساڵ بووم"

جونگکووکیش وتی:"لە ئێستادا تەنها منداڵێکی ، وە زۆر بە بچوکیش جگەرەت کێشاوە؟"

تایهیۆنگ کەمێک توڕە بوو بەو قسەیە بەڵام وای دەرنەخست و بابەتەکەی بە لاڕيدا برد و وتی:"تۆ چەند ساڵیت؟"

جونگکووکیش وتی؛"من گەورەم"

تایهیۆنگیش وتی:"بهێڵە هەڵیبهێنم ، ٢٤ ساڵیت؟"

جونگکووکیش سەری لەقاند و تایهیۆنگیش وتی:"زیاتر یان کەمتر؟"

جونگکووکیش وتی:"نازانم ، وتت هەڵیئەهێنم ، بیڵێ بزانم لە چەند ئەچم؟"

تایهیۆنگ ورد بووەوە لێی ، ڕوخساری تەواو بێ خەوشە و هیچ لەکە و جێ برینێکی پێوە نییە ، ئەمەش مانای ئەوەیە کەسێکە حەزی بە شەڕکردن نییە و هەرگیز شەڕی نەکردووە و زەبری هیچ لێدانێکی پێوە نییە

لێوە پەمەیی و پڕەکانی وای دەرئەخەن کە هەرگیز یەکەم ماچیان نەبووە ، ددانەکانی و لوتی و پێستی و ڕەشی چاوانی هاوار ئەکەن کە لە ناوەڕاستی جوانیەکانی تەمەنیەتی و تەمەنی هێندە گەورە نییە

قژە ڕەشەکەی و برۆکانی هاوار ئەکەن کە ئەو تەنها گەنجێکە

بەڵام تاتتۆکانی و جەستە گەورە و بەهێز و پڕ لە ماسولکەکەی و باڵا بەرزەکەی پێچەوانەی هەموو ئەمانە ئەڵێن

لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە کاتێک جونگکووک وتی:"تەواو نەبووی لە سەرنجدان؟"

تایهیۆنگیش سەری لەقاند و وتی:"خۆزگە ئەخوازم گەنجێکی بیست ساڵان بیت"

جونگکووکیش پێکەنی و وتی:"کەواتە نەتزانی چەندم؟"

تایهیۆنگیش سەری لەقاند بە مانای نەخێر

جونگکووکیش قسەی کرد و وتی:"سی و دوو!"

تایهیۆنگ دووکەڵی جگەرەکە لە قوڕگی وشک بوو و دەستی کرد بە کۆکەک و بەسەر سنگی خۆیدا ئەکێشا ، چاوەکانی پڕ بوون لە ئاو هێندە کۆکی

پاشان هاتەوە سەر خۆی و وتی:"گاڵتەم پێئەکەیت؟"

جونگکووکیش شانەکانی هەڵتەکاند و تایهیۆنگی لە نێو شۆکی و تراوما جێهێشت ، ناکرێت سی و دوو ساڵبێت وا نییە؟

"تۆ تەنها لە گەنجێکی ٢٤ ساڵان ئەچیت! نا دادپەروەرییە کە بەو جۆرە گەورە بیت!" تایهیۆنگ ئەمەی وت کاتێک هەستایەوە لە لای حەوزەکە و بەرەو جونگکووک چوو

جونگکووکیش وتی:"هیچ کێشەیەک هەیە لەوەدا؟"

تایهیۆنگ بە تەواوی چووە بەردەم جونگکووک و نوشتایەوە و ڕووخساری ڕێک بەرامبەر جونگکووک بوو ، جونگکووک دڵی لەسەر هەزار ئەفڕی چونکە ڕوخساری تایهیۆنگ تەنها چەند ئینجێک لێیەوە دوور بوو

تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و وتی:"مەترسە ، جگەرەکەمم کوژاندەوە!"

پاش ئەوەی تایهیۆنگ دوورکەوتەوە لە ڕوخساری سەرنجی سەر مێزەکەی دا کە تەپڵەکی جگەرەی لێبوو و بە ڕاستی جگەرەکەی ئەکوژاندەوە

پاشان تایهیۆنگ بلوسەکەی هەڵگرت و دەستی کرد بە دوورکەوتنەوە و جونگکووکیش وتی:"بۆ کوێ دەڕۆی؟"

تایهیۆنگیش ئاوڕی دایەوە و وتی:"کاتەکەی درەنگە ، دەبێت بخەوم"

جونگکووکیش وتی:"کەواتە بەیانی دەمبەیت بە ناو شاردا بمگەڕێنیت؟"

تایهیۆنگیش لە دوورەوە هاواری بۆی کرد لە کاتێکدا بەردەوام بوو لەسەر ڕۆیشتنەکەی و وتی:"لەوانەیە!"

وە بە تەواوی دوورکەوتەوە و جونگکووکی لە دوای خۆی بەجێهێشت

جونگکووکیش پاڵیدایەوە لەسەر کورسییەکە و چاوەکانی داخست

~~~

بەرگەی مەرج و شت ناگرم من🤦🏻‍♀️

وەلحاڵ گفتوگۆیەکی شیرین بوو🥹🥹

بیری نوسینم ئەکرد بە مێشکی خۆم🥹🥹😭

ئەمە دیالۆگێک بوو کە لە فیلمەکە نەبوو و خۆم دروستم کرد چونکە کاتێک ئیلیۆ و ئۆلیڤەر ئەچنە لۆمباردی هیچ یەک ناناسن و زۆر قسەیان نەکردووە ، بۆیە نێوانەکەم پێ وشک بوو و ئەمەم بۆ زیاد کرد🥹🥹

دەستکاری کردن لە منەوە بەو جۆرە تایبەتی ئەکا بەڵێ🥰 هەرچەنە خۆم تەواوی چیرۆکەکەم نوسیوە بە دەستکارییەوە و چیرۆکی خۆمە تەنها فکرەم وەرگرتووە بەڵام فکرەی نوسینی چیرۆکە ڕاستەقینەکە پێویستی بە کەمێک دەستکاری بوو و منیش کردم😁👍🏼

تخوا نوسینەکانم دڵبەر نین؟😭وەسفم مەکەن خۆم ئەزانم کە جوانن😇😁😂

گاڵتە ئەکەم ، بەس بەڕاستمە🥲😂

ئەکتیڤبنننننننن

خۆشمەوێنننننن❤️❤️


You are reading the story above: TeenFic.Net