سەربازە بریندارەکەم | ڤی.کەی.
ڕۆمانێکی ئیشقە ، فێرت ئەکات کە چۆن کۆڵنەدەیت لە مەعشوقەکەت پێت ئەڵێت کە گرینگ نییە خۆشەویستت دوورە یانیش نزیک ، ڕاستە یانیش هەڵە ، جیاوازی چینایەتی هەیە لە نێوانتان یانیش نا ، تۆ خۆشت ئەوێ و هیچ شتێک ئەوە ناگۆڕێت دەڵێت کەوا هەرچەند دوور بێت ڕۆژێک هەر دێت و دووبارە نزیک دەبێتەوە لێت و دووبارە هەمان هەستەکانی ناختان وەک منداڵێک لەدایک دەبێتەوە فێرت ئەکات خۆڕاگر بی و بەرگەی هەموو ئەو دڕکانە بگریت کە دێتە بەر پێیەکانت تەنها لە پێناو ئەو کەسەی نەفەست بە نەفەسییەوە بەندەوە پاش ئەوەی دەستبەرداری هەموو ئەمانە و زۆر زیاتر بووی ، لە کۆتاییدا جیهان کۆتاییەکی دڵخۆشتان پێ ئەبەخشێت!----"چەند چاوەکانمت خۆشدەوێت؟""لە هەموو ئەو جەنگانەی بەشداریم کردووە ، لە هەموو ئەو سەنگەرانەی لە پێشەوە سنگی خۆمم کردبووە قەڵغان بەرامبەر مردن تەنانەت جارێک نەلەرزیوم ، بەڵام لە ئامادەبوونی چاوەکانتدا وام لێهات کە لە خۆشەویستیدا بلەرزم"خۆشەویستی لە ڕۆحدا هەڵدەکۆڵدرێت تەنانەت ئەگەر مەعشوق لە ئاشق جیا بێت و نزیک نەبێت لێی ، یادی لە فیکر و هۆش هەر دەمێنێت!لە ڕۆمانێکی عەرەبییەوە-…