Two

Background color
Font
Font size
Line height

*^*^*^*^*^*^

لە خۆشەویستی دام لەگەڵ چیرۆکی خەیاڵی
هەرچەندە دەزانم ئازاربەخشە!!
بەڵام بەلامەوە گرنگ نییە
ئەگەر مێشکیشم لەدەست بدەم
هەرخۆی من نەفرەتلێکراوێکم....


****

دانیشتم باوکم قسەیکرد و وتی سەیرکە کچی جوانم وەک دەزانیت من و مامت چەندەمان چەشتوە تاوەک و گەشتوین بە ئیمڕۆ و ئەو شتانەمان هەیە کە دەیبینی هەمیشە بەیەکەوە کارمان کردوە من جگە لەتۆ هیچ کوڕێکم نیە دوایخۆم بۆم بەڕێوە ببات بۆیە پێویستە تۆ لەگەل جونگکوک دوای ئیمە ئاگاداری هەموو ئەوشتانە بن کە هەمانە



مامم وتی هەر ئەوەندە نیە کچەکەم من و باوکت دەمانەوێ تۆو جنگکوک هاوسەرگیری بکەن هەم لەبەر ئیشو کار هەمیش حەز دەکەین چونکە نامانەوێ هیچتان توشی کەسانی خراپ ببن ئیوە هەردکتان ئامۆزان لەگەڵ یەکتر دەگونجێن دڵنیام



شۆک لێی دام سەیری باوکم کرد زەردەخەنەی دەکرد بۆم سەیری جونگکوکم کرد زۆررر ساردو تورە دیاربوو دمم بەستبوی نەمدەزانی بلێم چی سەرم نزم کرد هیچم نەگوت مام وتی تۆو جونگکوک بەیەکوە برۆنە کۆلێژ و قسەش بکەن دەزانم ئیستا لەناکاو بوو شتەکە بۆت بەپێی کات ئاسای دەبێت و قبوڵی دەکەن ئیوە بڕۆن درەنگ دەکەون



سەیرێکی جونگکوکم کرد یەکسەر هەستا و وتی ئەدا لەگەڵمن وەرە ئیمڕۆ و هەندێک قسەش دەکەین هەستام لەگەڵی ڕۆشتم سەر کەوتینە سەیارەکەی ئەوە یەکەم جارم بوو لەگەڵ ئەو بەتەنیا لەناو یەک ئۆتۆمبێل شتەکان بۆمن نامۆ بوون هەستانێکی سەیرم هەبوو لەگەڵی کە تەنیا کەسی ئاشق تیدەگات هەم شۆک ببوم ئەو کەسەی خۆشم دەوێت لە منداڵیەوە هەموو ئاواتمە ئیستا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم ئاخر ئەوە هەموو دوعاکانمە گیرا بوون لەو بیرکدنەوانەدا بووم جونگکوک وتی



ئەدا سەیرکە دەزانم تۆش ئەو هاوسەرگیریەت ناوێ و هەروەها من خۆشەویستم هەیەو زۆرم خۆشدەوێت لەوانەیە تۆش خۆشەویستت هەبێت چەند ڕۆژێکە باوکم پێی وتوم پێت بلێم بەڵام من هەر ڕەتم دەکردەوە یاوەک و ئیمڕۆ بەزۆر هێنامی بۆ مالێ ئیوە من هیچ ئەو هاوسەرگیریەم ناوێت بەڵام پێشتر لای باوکم نارازیم دەربڕی وتی بێبەشت دەکەم لەهەموو شتێک و دواتر هیچم نەمێنێت ناتوانم لەگەل لوسیشدا بم و ژیانێکی خۆش بژین بەڵام تۆ دەتوانی ڕەتی بکەیتەوە باشە باوکت بەقسەت دەکات وەک باوکم نیە دەزانم تۆش ناتەوێ تکایە تەنها ڕەتی بکەوە لای باوکت باشە




دەستی خستبۆ ناو دەستم تکای دەکرد ، هێی ئەدا وڵام بدەوە کە سەیرم کرد سەیری چاوەکانی کەمن مردووم بۆیان ئاخر جونگکوک من ئەوەم دەوێ ئەوە تاکە ئاواتمە لە هەموو ژیانمدا لە منداڵیەوە هەتاوەک و ئیستا چۆن ڕەتی بکەمەوە ها




دوبارە وتی تکایە ئەدا ڕەتی بکەوە لەی باوکت باش ؟
سەرم بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆشتین بۆ کۆلێژ لە رێگا هەر بیرم دەکردەوە چی بکەم ئاخر من ئەو هاوسەرگیریەم دەوێت ئەگەر ئەویش نەیەوێ بەڵام دەبێت بیرلە دڵخۆشی ئەو بکەموە نەک هیخۆم نابێت خۆپەرست بم







گەشتینە کۆلێژ دابەزین لە بەختی ئیمە لوسی لە پێش دەرگای کۆلێژ بوو بە چاوە تیژەکانی سەیری ئیمەی کرد و وتی ئەوە چیە بۆ بەیەکەوەن من هیچم نەگوت و ڕۆشتم گوێم لێبوو جونگکوک وتی



هێی گیانەکەم خۆت دەزانیت ئامۆزامە وەک خوشکم وایە دواتر لە ماڵی ئەوان بوین لەگەڵ من هات شتەکە گەورە مەکە و دەستی لەسەر شانی داناو ڕۆشتن بەلام لوسی بە چاوێکی بکوژانە سەیری منی دەکرد منیش ئیهمالم کرد و بەرەو کلاسەکەم دەڕۆشتم لەناکاو یەکێک منی ترساند ئینجا لە لاس نەبێت کێیە واملێبکات



لاس تکایە هەزار جار وتم مەمترسێنە و چاوم لێی سوڕاند و وتی سلاو ئەدا ئایا ئیمڕۆ بۆ لەگەڵ جونگکوک بویت یەکسەر سەیرم کرد بە شۆکەوە ئایا نابێتت لەگەڵ ئامۆزاکام بێمە دەوام ؟

لاس: دەکرێت بەڵام ئیوە کەمتر تیکەڵن

مۆڕەیەکم لێ کرد و رۆشتم بەرەو کلاسەکەم دەستمان کردبە دەرس خوێندن وەک هەموو ڕۆژێک دوای دەرس دوبارە ڕۆشتینەوە کافتریا بۆ نان خواردنی نیوەڕۆ من و میلا و لاس دانیشتین نان بخۆین بەڵام دوبارە دڵم گیرا بە بینینی ئەو دووانە لە جونگکوک و لوسی کێیترە دڵی من بگرێت هەستام بۆ دەرەوە بی ئەوەی میلا و لاس ئاگادار بکەمەوە ڕۆشتمە لای دارێکی باخچەکە دانیشتم


لەناو بیرکردنەوەدا بووم لاس هاتە لام و وتی ئەدا چیبوە تەواوی ئیمرۆ بیر دەکردەوە من دەتناسم باش پێم بلێ چی بوە بۆمباسبکە دەزانم هەستت بۆ جونگکوک هەیە خۆ کوێر نیم سێ ساڵە لەو زیاتر سەرنج نادەیە هیچ کوڕێکی تر بەڵام نەمدەویست لە ڕووت بدەم بۆیە خۆت بۆم باسبکەو ئەوەی لە ناختە بەتاڵی بکە



دەستم کردە گریان و هەموو شتێکم باس کرد ئاخر دڵم ئازاری زۆرە با هەرنەبێت یەکێک گوێملێبگرێت ئەویش دوای هەموو قسەکانم هاتە نزیکترم و باوەشی لێدام بۆوەی گریانەکەم دیار نەبێت لای کەس و وتی بەدڵی خۆت بگری دلت خاڵی بکەوە مەترسە من لەلاتم هەمیشە



دوای گریانێکی زۆر لە باوەشی هاتمە دەرێو و دەسە سڕێکی پێمدا و وتی ها دەڵێی شێری ئەو ڕەشی مکیاژە بە دەمووچاوتەوە بڵاو بوە بە پێکەنینەوە ، خیرا لێیم وەر گرتو دەستم کرد بە پاکردنەوەی دەموو چاوم و چاوم لێی سوڕاند وتم من هەر جوانم بەهەموو شێوەیەک ئەویش  پێدەکەنی پێم بەردەوامبوو لەوەی پێم ڕابوێرێت دواتر منیش پێکەنیم لەگەڵی ئەو هەمیشە دەمخاتە پێکەنین سوپاس گوزارم لە ژیانمدایە زیاتر لە میلا ئەو  لێم تێدەگات



ئیستا چیبکەم لاس بە گوێی دڵی خۆم بکەم یان هی ئەو ؟

لاس : سەیرکە ئەدا من ناڵێم چیبکە تەنها پێت دەلێم خۆت لەهەمو شت گرنگتری مەهێڵە کەس بچوکت بکاتەوە کە هاوسەرگیریشی لەگەڵ بکەیت پێم وانیە دڵخۆشبیت چونکە ئەو تۆی خۆشناوێت


لەگەڵ قسەکانی دەستم کردەوە بە گریان ئەویش کە زانی دەگریم بێدەنگ بوو و وتی بەدڵی خۆتبکە چۆن پێ باشە ئەوە بکە باوەشی لێم دایەوە دوای ماوەیەک لاس هالیساندم و ڕۆشتین بەرەو کلاسەکەمان بۆ وانە خویندن باشبوو کۆتا وانەبوو خۆمن لە هیچ تێناگەم ئیمڕۆ لەبەر بیرکردنەوە ،


دوای تەواو بون هاتینە دەرەوە هیچمان ئۆتۆمبێلمان پێ نەبوو نە من نە لاس بە پێ ڕۆشتینەوە بۆ ماڵ لاس لە ریگە قسەی خۆشی بۆم دەکرد و ئایسکریمی بۆ کریم و جار جارەش پێمی رادەبوارد ئەوکورە شێتە تێناگەی لێی بەلام زۆر دلپاکە سوپاسی دەکەم لە هەموو کاتە ناخۆشەکاندا لەگەڵم بووە













دوای سێ رۆژ نە قسەم لەگەڵ جونگکوک کردبویەوە نە  باوکم نە مامم نەمدەزانی بڕیاری چی بدەم ئیمڕۆ ڕۆژی پشو دەستی پێکرد پشوی بەهارە  بوبە شەو من هەر بیرم دەکردەوە تەلوفونم بۆ هات سەیرم کرد جونگکوکە هەڵم گرت بە ترسەوە

جۆگکوک: سلاو ئەدا باشیت

باشم سوپاس

جۆنگکوک: چیبو بە باوکت وت ناتەوێ ئەو هاوسەرگیریە،

رەق بوم لە شوێنی خۆم ئاخر من دەمەوێت ئەو هاوسەرگیریەم دەوێت بە هیوای ئەوەی دواتر خۆشی بوێم  نەمدەزانی چی بڵێم لەخۆمەوە وتم


پێم وتوە بەڵام ڕازی نیە دەڵێت دەبێت بە گوێم بکەی جونگکوک توڕەبوو هاواری کرد . نەفرەت تەلەفۆنەکەی داخستەوە بەسەرمدا  ، لە جیگەیخۆم دانیشتم دەستم کردە گریان ئاخە تاوانم چیە کە خۆشم دەوێت

نازانم ئایا هەرگیز ئەو هەستەت هەبووە کە حەز دەکەیت هەزار ساڵ بخەویت ، یان بەهیچ شێوەیەک بونت نەبێت ، یان ئاگاداری بونی خۆت نەبیت یان شتێکی لەو جۆرە تەنیا ئاگادار نەبیت ... پێموایە جونگکوک زۆر ئارەزویەکی تاریکە بەڵام من ئەوم دەوێت بە هەموو جۆرێک ، هەربۆیە هەوڵ دەدەم بیر نەکەمەوە تەنها دەمەوێت بۆمن بێت بە هیوام دوای هاوسەرگیری منی قبوڵ بێت و خۆشی بوێم....


دوای هەفتەیەک ئیمە کۆلێژان نەبوو لە پشوو دابوین جونگکوکم نەبینیبۆوە بەڵام لەگەڵ دایکی و دایکم و مام هەموو شتێکمان بۆ هاوسەرگیری ڕێک دەخست و دەکری تەنانەت جونگکوک پەیوەندیشی پێمەوە نەدەکرد وەک ئەوەی ئەو زاوا نەبێت ، مام و ئامۆژنم پەلەیان دەکرد دەیانوت هەتاوەک و پوشوتانە با ئاهەنگەکە بکەین


هەموو شتێک ئامادە بوو سبەی گواستنەوەمانە بەڵام جونگکوک هەتا ئیستا نە بینیومە بێت بۆ شت ئامادەکردن و کرین نە تەلەفون نە نامەی نانەردوە گوێملە دەنگی مۆبایلەکەم بوو سەیرم کرد جونگکوک بوو دڵم دەستی کردە لەرز ئەوەندەی نەمابوو لە سینەم بێتە دەرێ هەڵم گرت بە ترسەوە و وتم بەلێ جونگکوک، 

ئەدا تکایە ڕەتی بکەوە هاوسەرگیریەکە ئیستاش درەنگ نیە

خۆم کۆکردەوەو وتم من ناتوانم جونگکوک بەڵام تۆ رەتی بکەوە لای باوکت ،

دەمزانی ناتوانێ ئەوە بکات من بە هەموو گیان و دڵمەوە ئەوم دەویست و هاوسەرگیریشم دەویست لەگەڵی دوبارە دایخستەوە بەسەرمدا بەڵام گوێم پێی نەدا و دەمگوت کە ڕۆشتمە یەک ماڵ لەگەڵی باش دەبێت و خۆشی دەوێم بە هیوایەوە خەوتم







دوو رۆژ پێش ئاهەنگەکە دایکم هاتە ژورەوە وتی کچم مامۆژنت دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکات وتم فەرموو مامۆژنم دەستی گرتم و وتی بوکی من چەندە جوانە دەستی لە قژم دا سوپاسم کرد و وتی کچم ئیمە ئاهەنگێکی گەورەمان ڕێک خستبوو بۆتان بەلام جونگکوک وتی بەهەموو شت ڕازی بووم ڕازی نیم بە ئاهەنگ بۆیە کە تۆش کێشەت نەبێ بە سادەیی دەیکەین و سەیری دەکردم بە خەجاڵەتی



منیش وتم نا کێشە نیە هەرخۆی منیش حەزم لە ئاهەنگی گەورە نیە بەدلێ خۆتان بێت


دوای دوو رۆژ ئاهەنگێکی بچوکمان کرد لە مالی جونگکوک لە باخچەکەیان تەنیا خزمەکانمان بوون تەنانەت رازی نەبوو جونگکوک لاس و میلاش بانگێشت بکەم  زۆر ساردبوو لەگەڵم تەنانەت جارێک سەیری نەکردم وەک ئەوەی دوژمنی بم بەلام من هەر دلخۆش بووم دەمووت باش دەبێت دواتر ....



ئاهەنگەکە کۆتای  هات لەگەڵ جونگکوک سەرکەوتینە سەیارەی جونگکوک بۆ ماڵە تازەکەی خۆمان کە هی من و ئەوە لەناو سەیارەش یەک قسەی نەکرد هەتا گەشتینە بەردەم ماڵەکەمان،

دابەزە چاوەڕێ چیت بڕۆ ژورەوە
ئەیتۆ ناییت ؟

نەخیر دابەزە خیرا لوسی چاوەریمە با وانەزانێت بە خۆشی خۆمبوە یان لەگەڵتۆدام

دلم بوبە هەزار پارچە وامزانی لە لوسی جیا بوەتەوە کەچی هەر بەردەوامبوە لەگەڵی واتا دوای هاوسەرگیریش هەرئەوی دەوێو ئەوی خۆش دەوێت چ هەڵەیەکم کرد من بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵی زۆۆر پەشیمانم بەلام تازە پەشیمانی بۆکوێم دەبات ئەزیەکەی بەرم هەڵگرت و بەرەو ژورەوە ڕۆشتم خزمەتکارێک دەرگاکەی کردەوە یارمەتی دام لە چونە ژورەووە


‎دوای ئەوەی خۆم گۆریو ماکیاژم پاک کردەو و جلی خەوم لەبەر کرد دانیشتم لەسەر بێدەکەمان کە هیمن و جونگکوکە بەحساب بەڵام بەپێی جلەکان بێت ژورەکانمان جیان چونکە تەنیا جلی من لەو ژورەدایە زۆر دڵ شکێن و بە ئازارە



‎مرۆڤ هیچ شتێک ماندووی ناکات خۆی نەبێت ، هیچ شتێک بێتاقەتی ناکات خۆی نەبێت ئەوەی بەسەری دێت خۆی هەڵی دەبژێرێت 
!!!!



‎ئەو شەوەم لێ نەڕۆشت بوبە ٦ بەیانی خەو نەچوبۆیە چاوم خراپترین شەوی ژیانم بوو خۆزگەم بەو شەوانەی بە خەیاڵی جونگکوکەوە دەخەوتم نەک وەک ئیمشەو بە خەفەتی جونگکوکەوە نەخەوم



‎بوبە ۸ بەیانی هەر ئەولاو ئەولام دەکرد لەناو جێگەکەم جونگکوک هێشتان نەگەڕاۆوە هەرلای لوسی بوو ئایا شەوی هاوسەرگیری لەسەر جێگەی لوسی خەوت لەجیات جێگەی من ئەو پرسیارانە مێشکمیان پڕ کردبوو لەنەکاو دەنگی دەرگا هات خێرا هەستام لە جێگاکەم سەیرم کرد لە بەلەکۆنی ژورەکەم  سەیارەەی جونگکوک بوو خێرا هاتمەوە ژورەوە بۆ ئەوەی نەمبینێ


‎وامزانی دێت داوای لێبوردنم لێدەکات خۆم گۆریو خێرا قژم کۆکردەوەو ئامادە بووم بۆ ئەوەی ڵەهەر کاتێکدا بێت لە دەرگای ژورەکەم بداتبەڵام نەهات بوبە ۱۲ نیرۆنەهات


‎ڕۆشتمە خوارەوە برسی بووم زۆر وامزانی لەگەڵ ئەو لەسەر همان سفرە نان دەخۆم کە سەیرم کرد سفرە بەتاڵە خزمەتکارەکە هات و وتی خاتون چیت دەوێتبۆت ئامادە بکەم نەمزای کەی نان دەخۆیت بۆیە هیچم ئامادە نەکردوە بەڵام خەمت نەبێت ئەوەی دەتەوێ داوای بکە زوو دەگاتە دەستت بە بزەوە قسەی دەکرد



‎ئایا جونگکوک نان ناخوات ؟
‎وڵامی دامەوە خزمەتکارەکە نەخێر خاتون کە هاتوە وتی دەخەوم هەڵم مەستێنن نانیش ناخۆم


‎دڵم دوبارە شکا نە حسابی بۆمن کرد نە هەستەکانم وازلە هەموو شت بێنە من ئامۆزای ئەوم دەبوایە تۆزێک گرنگی پێم دابا بەڵام چاوەڕێی چیم ئەو دەاڕایەوە بۆ ئەوەی لەمن جیا ببێتەوە بەڵام من ڕازی نەبووم ئیتر چاوەڕێم خۆشی بوێم و ڕێزم بگرێت...! پەشیمانم لەو هاوسەرگیریە خۆزگە بە گوێی ئەوم دەکرد و تەنیا وەک جاران لە دڵی خۆمدا خۆشم دەویست بەڵام تازە پەشیمانی دادم نادات



‎خۆشویستن شتێک نیە بەزۆر بەدەست بێت

~
~
~


You are reading the story above: TeenFic.Net