Part 6

Background color
Font
Font size
Line height



∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝



pov: hessue

*کاتژمێر شەشی بەیانی بوو هەستام لەخەو
بەڵام هەر لەناو جێگاکەم بووم حەزم نەدەکرد لە جێگا گەرمەکەم بێمە دەرەوە و خۆم ئامادە بکەم بۆ کار*




*لەوکاتەوەی هاتووم بۆ بووسان، کە حەفتەیەکە، بەیانیان زوو هەردەستم پێش ئەوەی گوێم لە دەنگی ئەلەرمی مۆبایلەکەم بێ هەردەستم*

*بووسان خۆشە گەر هیۆنسووم لەلابا خۆشتر دەبوو*

*لێرە هیچ هاوڕێیەکی زۆر نزیکم نییە
لە کۆلێژ هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کچێکم ناسی ناوی سیۆلیا بوو*

ناساندنی سیۆلیا

ناو: هوانگ سیۆلیا
تەمەن: 20
خێزان: خوشکی هیۆنجین

(خەریک بوو بنوسم برای هیۆنجین😂)


* کچێکی کیوت و جوان بوو وە کەسێکی کۆمەڵایەتی بوو بەڵام ئەوەندەش لێک نزیک نین تا بەیەکەوە بچینە دەروە و زۆر قسە بکەین*

*بەڵام زۆر هەستیشم بە تەنیای نەکردووە چونکە هەموو ڕۆژێک لەگەڵ هیۆنسوو قسه دەکەین
ناوماڵەکەمم هەمووی لەگەڵ هیۆنسوو ڕێک خستەوە
وە جلەکانم بۆ کۆلێژ و مەیکەپم هەمووی لەگەڵ هیۆنسوو هەڵدەبژێرم*


*وە هەموو ڕۆژێک قسە لەگەڵ هیۆنسوو دەکەم و پێی دەڵێم بێت بۆ بووسان
بەڵام بەگوێم ناکا بۆیە منیش بڕیارم داوە قسەی لەگەل نەکەم تا ئەوکاتەی بەگوێم دەکات و دێت بۆ بووسان*



*وە ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە جێگا خۆشەکەم بەجێ بهێڵم و هەستم ڕۆتینی بەیانیان بکەم وە پاشان گەرماوێک
ئەمڕۆ دەچمە کۆمپانیای هاوڕێکەی باوکم
چاوم پێی دەکەوێت قسە لەسەر کارەکان دەکەین*

*ڕۆتینی بەیانیانم کرد و جلەکانم ئامادەکرد پاشان چوم بۆ گەرماو*


*لە گەرماو هاتما دەرەوە و جلەکانم پۆشی*




*مەیکاپێکی سادەم کرد*


*پاشان چوومە خوارەوە و چووم بۆ چێشتخانەکە
شیر کەکاوێکم خوارد و لەماڵەوە چوومە دەرەوە*

*ویستم کەمێک خۆشی وەربگرم لە جوانی پایز و پاکی شاری بووسان، بۆیە بە هەر بەپێ ڕۆیشتم بۆ کۆمپانیا*

* ئەم دوو ڕۆژە هەستم بەوە کردووە لە دووری سۆوون زیاتر دڵخۆشم، زیاتر هەست بە ئازادی ئەکەم
هەندێک کات کاتێک دوو خۆشەویست دەبینم بەیەکەوە بیری سۆوون دەکەم وخەمی لێ دەخۆم
بەڵام بێ ئەویش خۆشە بێ ئەو زیاتر دڵخۆشم و هەست بە ئاسوودەی دەکەم
گەر بمزانیبایە زوو وازم لێی دەهێنا*


End pov





*لەناکاو دەنگی مۆبایلی هێسوو هات
هێسوو مۆبایلەکەی لە جانتاکەی دەرهێنا و سەیری کرد نامەیەکی بۆ هاتووە لەلایەن هیۆنسوو*

*بێ ئەوەی بچێتە ناو چاتەکەیانەوە سەیری کرد و خوێندیەوە
دەیبینی هیۆنسوو هەر نامەی بۆ دەنارد و دەی ووت*
وەڵامم بدەوە ئەگەرنا س.د

(نهێنیە😇)

*هیۆنسوو کە ئەمەی دەبینی زەردەخەنەی دەکرد

بەڵام وەڵامی هیۆنسووی نەدەداوە بۆ ئەوەی هیۆنسوو ڕازیبێت و بێت بۆ بووسان*

*مۆبایلەکەی کردەوە جانتاکەی و لە جوانی سروشتی دەڕوانی و دەچوو بۆ کۆمپانیا*




*دووای نیو کاتژمێر*



*لەبەردەم کۆمپانیاکە وەستا بوو کەمێک شڵەژاو بوو
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە پاشان چوە ژوورەوە*

*چووە لای یەکێک لە جێبەجێ کارەکان*


هێسوو: سڵاو

*جێبەجێکارەکە بەزەردەخەنەوە کەمێک چەمایەوە*

جێبەجێکار: چۆن یارمەتیت بدەم خاتوون

هێسوو: ئێ.. من دەمەوێ چاوم بە خاوەنی ئەم کۆمپانیایە بکەوێ

جێبەجێکار: ئایە بەڕێوبەر ئاگادارە کە تۆ دێیت؟

هێسوو: دڵنیانیم، پێم وابێ باوکم پەیوەندی پێوەکردوە

جێبەجێ کار: ببوورە خاتوون ناتوانی چاوت پێی بکەوێت بێ ئاگاداری بەڕێوبەر

هێسوو: بەڵام لەوانەیە ئاگاداربێت، لەوانەیە باوکم پەیوەندی پێوە کردبێت، باوکم و بەڕێوبەری ئەم کۆمپانیایە هاوڕێنە

جیبەجێکار: ببوورە خاتون ناتوانی ئەمڕۆ چاوت پێی بکەوێت


*هێسوو کەمێک دڵتەنگ بوو بەوەی کە نەیتوانی ئەوڕۆ چاوی بە بەڕێوبەر بکەوێ و کارێکی دەست بکەوێ تا بتوانێ قسە لەگەڵ هیۆنسوو نەکات*

جێبەجێکار: گەر دەتەوێ ژمارەی مۆبایلەکەت لێرە بنووسە کاتێکت بۆ دیاری دەکەن و پەیوەندیت پێوە دەکەن

*وتی کاتێک کاغەز و قەڵەمێکی لەبەردەم هێسوو دانا*

هیۆنسوو: باشە

*وتێ کاتێک بە دڵتەنگی سەری وەک بەڵێ جوڵاند
ژمارە مۆبایلی خۆی لەسەر کاغەزەکە نوسی و دایەوە بە جێبەجێکارەکە*

جێبەجێکار: ئێمە کاتێکت بۆ دیاری دەکەین و پەیوەندیت پێوە دەکەین

*وتی کاتێک کاغەز و قەڵەمەکەی لە هێسوو وەرگرت*

هێسوو: باشە

*وتی و چووە دەرەوە*



هێسوو: ئێستا چی بکەم؟

*لەبەرخۆی دا وتی و سەیری دەوروبەری دەکرد و بیری دەکردەوە*


هێسوو: بەپێی ئەوەی هیچ بیرۆکەیەکم نیە و هێشتان بەیانیەکی زووە.. با بچمە ماڵەوە و بەردەوامی بدەم بە خەوەکەم

*وتی کاتێک بەڕێ کەوت تا بچێتە ماڵەوە
بەتەکسی چووە ماڵەوە*




*دوای ماوەیەک کە کەمێک نزیک بوو لە ماڵەوە*
*پارەی دا و لە تەکسەیکە دابەزی*

*بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشت*

*بینی کەسێک بە لەقە لە دەرگای ماڵی دەدات و پاشان وەستا و کشایەوە چاوەڕێی دەکرد دەرگاکە بکرێتەوە*

*هێسوو بە تێنەگیشتوەوە نزیک دەبووە وە لە کەسەکە*

هێسوو: ببوورە
*وتی کاتێک لە پشت کەسەکە وەستا بوو و هەوڵی دەدا ڕوخساری ببینێ*

*کەسەکە بە توڕەی ئاوڕی بۆدایەوە*

هێسوو: ئۆ....











کـــــــۆتـــــایـــــی پــــــارتــــی (٦)



∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝∗∘∙∝


You are reading the story above: TeenFic.Net